دوای ئه‌وه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند، كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا دڵنیایی روون و ئاشكرای داوه به ئیداره‌ی رۆژاڤا كه توركیا هێرشێكی نوێ ناكاته سه‌ر ناوچه‌كانی ئیداره‌ی رۆژاڤا، به‌ڵام توركیا ده‌ستی كردووه به هێرشی جۆراوجۆر، ئه‌ویش به هێرشكردنه سه‌ر سه‌ركرده‌كانی ئیداره‌ی رۆژاڤا، له قامیشلو و كۆبانێ و له‌سه‌ر رێگه‌ی ئێم فۆڕ، هه‌ڵبه‌ت له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه، به‌وه‌ش رۆژاڤا بۆته چاوگەی شه‌هیدان.
به گوێره‌ی پێدراوه‌كانی سه‌ر ئه‌رزی واقیع و دیپلۆماسیی له رۆژاڤا، بابه‌تی هێرشه‌كانی توركیا بابه‌تی سه‌ره‌كی نه‌بووه له گفتوگۆ دووقۆڵییه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا و توركیا له رۆما، به‌ڵكو بابه‌تی تر هه‌بوون، گرنگ بوون و بوونه ته‌وه‌ر بۆ ئه‌مریكا تا له‌گه‌ڵ توركیا باسی بكات، به‌ڵام ئه‌ردۆغان سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باسی بكات، هه‌ر له‌و گفتوگۆیانه‌دا جه‌خت كرایه‌وه كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هیچ جۆره هێرشێكدا نییه و به ئاشكراش رایگه‌یاند: كه مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیانه و رێگه ناده‌ن هیچ هێرشێكی نوێ بكرێته سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، كه هاوپه‌یمانی واشنتۆنه.
توركیا ته‌نیا باوه‌ڕی به هێرش هه‌یه، هێرشی وشكانی بێت، ئاسمانی بێت، له‌به‌رئه‌وه پێویسته روسیا رۆڵی گه‌وره‌تر ببینێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاسۆیه‌ك بكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی ناوخۆی سوریا، چونكه مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه ئه‌و هێزه زه‌به‌لاحانه‌ی له خاكی سوریادان په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ربازیی ببه‌ن له‌جیاتی چارەسەری دیموكراتی و سیاسی. پێویسته ئه‌و رۆڵه ببینێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا ئه‌گه‌ر چاوی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی لێ دیار نه‌بێت، له رووی سه‌ربازییه‌وه له‌خۆی بایی ده‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هێرش بكاته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نوێ، وه‌ك ناوچه‌ی ته‌ل ته‌مر و زه‌ركان و ته‌ل ره‌فعه‌ت و عه‌ین عیسا، هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێی توركیاش تاكه ئامانجی تێكدانی ئارامیی ناوچه‌كه و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا و نه‌هامه‌تی گه‌لی سوریا.
به‌ڵام ئیداره‌ی خۆجێیی كورد له سوریا وای ده‌بینێت، هه‌میشه چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه گفتوگۆیه له ناوخۆی سوریادا، به‌وه‌ش هه‌موو خواسته‌كانی خه‌ڵكی سوریا دێته‌دی، ئه‌وه ئامانجی بنه‌ڕه‌تی و تێڕوانینی راسته‌قینه‌ی ئیداره‌ی خۆجێییه بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌كه، دوای ئه‌وه‌ش پێویسته پڕۆژه‌ی ئیداره‌ی خۆجێیی، پڕۆژه‌یه‌كی ته‌واو سوری بێت، له رووی سیاسی و سه‌ربازیشه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمیش هه‌بێت.
لای كورد، ئه‌گه‌ری گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق هه‌میشه ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه، ئه‌مه‌ش له گفتوگۆی ئیداره‌ی خۆجێییدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مۆسكۆ تۆماركراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ركرده كورده‌كان پێیانوایه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ روسیا ده‌كرێت رێگایه‌ك بێت بۆ رزگاربوون له گوشاره‌كانی توركیا، هه‌روه‌ها هۆكار و زامنی سه‌لامه‌تیش بێت له هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی كوتوپڕی سیاسه‌تی ئه‌مریكادا.
سه‌ركرده‌كانی كوردی سوریا دوو مه‌رجی سه‌ره‌كییان هه‌یه، ئه‌وانیش دانپێدانان به ئیداره‌ی خۆجێییدا و تایبه‌تمه‌ندی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ره‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌ش بێت كه بۆته هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق و وای كردبێت كه رازی نه‌بێت به گفتوگۆی سیاسی، له‌به‌رئه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی خۆی فراوان بكات بەبێ گوێدانه ئیداره‌ی خۆجێیی رۆژاڤا له سوریا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه سوپای سوریا بۆ ماوه‌ی 10 ساڵیش ده‌بێت توانای پاراستنی خاكی وڵاتی نه‌ماوه.
له‌به‌رئه‌وه هێشتا دره‌نگ نییه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له نێوان رژێم و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا و روسیا و دواتریش بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێکی نێوده‌ڵه‌تی به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا.
توركیا له دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی، پێنج هێرشی له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه بۆ سه‌ر ئیداره‌ی خۆجێیی كردووه، ره‌نگه ئه‌مه رێكه‌وتنی نێوان توركیا و ئه‌مریكا و روسیا بێت، بۆئه‌وه‌ی له بری هێرشی وشكانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر ئیداره‌ی خۆجێیی رۆژاڤا كه بێ ئاكام بوو، له‌مه‌ودوا رێگای ئه‌م جۆره هێرشانە بگرێته‌به‌ر.