لەسەدەی پێشوو عیراق کارەباو بەنزین و نەوتی دەدا بە ئوردن بێ ھیچ بەرانبەرێک، ئێستا ئوردن کارەبا دەدات بە ئیسرائیل بەرانبەر بەئاوو عیراق غەرقی بێئاوی و بێ کارەبایی بووە.
ئەمڕۆ گرێبەستێک لەنێوان ئوردن و ئسرائیل دا واژوو کرا بەئامادەبوونی جۆن کێری نێردەی ئەمریکا لەبواری ژینگەو ھەروەھا سوڵتان جابر نێردەی ئیمارات لەبواری ژینگە، ئەو رێکەوتنە دوو میحوەر لەخۆدەگرێت، میحوەری یەکەم بریتییە لەگەشەی سەوز کە تێیدا ئوردن ٦٠٠ مێگاوات کارەبا کە لەڕێگای تیشکی خۆرەوە بەدەستدەھێنیت دەدات بە ئسرائیل، میحوەری دووەم بریتییە لەگەشەی شین کە تێیدا ئیسرائیل٢٠٠ ملیۆن مەتردووجا ئاوە دەدات بە ئوردن.
ئەمە ئاماژەیە بەگۆڕینی ژینگە لەم دەڤەرەو کێشەی بێ ئاوی و وشکەساڵیی وایکردووە کە دوژمنەکانیش لێک نزیکببنەوەو ھەوڵی ئەنجامدانی ئەو پرۆژانە بدەن کە وڵاتەکەیان رزگاردەکات.
عیراق کە لەھەمووی زیاتر دووچاری بێ ئاوی و وشکەساڵیی دەبێتەوە، بەڵام لەھەموو وڵاتانیش بێ بەرنامەو بێ پلانترە.
عیراق ئەو وڵاتەی لەدوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، کێشەی دابەشکاری و پشکپشکێنەی لا گرنگتر وەک کێشەی بێ ئاویی و بێ کارەبایی و پیسبوونی ژینگەکەی.