ناو به‌ناو هۆشداریی ئاشكرا‌و نهێنی له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزی جیهانه‌وه ده‌درێت له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر سه‌ركێشییه‌كی تازه‌ی توركیا له سوریا، به‌ڵام توركیا به‌ئاشكرا هێز كۆده‌كاته‌وه‌و له ئاماده‌باشیدایه بۆ هێرشێكی نوێ بۆ سه‌ر خاكی سوریا، به‌رده‌وامیش هێزی زیاتر ده‌نێرێت بۆ ئیدلب كه گرژی و ئاڵۆزیی تێدایه له نێوان مۆسكۆ و دیمه‌شق له‌لایه‌ك و توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌توركیاش له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه ناوچه‌كه به گشتی بخاته‌سه‌ر لێواری بوركانێك، هاكا ته‌قییه‌و ئه‌وه‌ش رووبدات زیان به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.
ره‌نگه قسه‌كانی جه‌یمس جیفری له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بایدن ئه‌ردۆغان به‌شێك بن له‌و هۆشدارییانه، كه وتبووی: ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره توركیا به پێچه‌وانه‌ی ویستی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌ركێشییه‌كی له‌و جۆره بكات تووشی شكستێكی گه‌وره ده‌بێت. ئه‌مه په‌یامێكی روون و ئاشكرایه بۆ توركیا دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بایدن و ئه‌ردۆغان له رۆما.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ڵوێستی روسیا سه‌باره‌ت به‌جموجۆڵی سه‌ربازی توركیا ئه‌مجاره توندبوو، چونكه مۆسكۆ رایگه‌یاند، ناوچه‌ی خۆرئاوای فورات قه‌ڵه‌مڕوی روسیایه و نابێ هیچ هێزێكی دیكه بچێته ئه‌و ناوه، ئه‌مه‌ش واته توركیا ده‌بێ جارێ دان به‌خۆیدا بگرێت و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌كات. هه‌روه‌ها پێویسته توركیا پابه‌ندبێت و پێشێلكاریی نه‌كات، هه‌رچه‌نده توركیا به‌رده‌وام ئاگربه‌ستی (سوچی) پێشێل ده‌كات و رۆژانه‌و به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریا بۆردومان ده‌كات، وه‌ك ناوچه‌كانی بن ده‌ستی رژێمی سوریا و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی مه‌ده‌نیش بۆردومان ده‌كات.
گۆڤاری ناشناڵ ئینترێست له‌راپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ له سوریادا بمێنێته‌وه، هاوكات كشانه‌وه له واده‌ی خۆی تێپه‌ڕێوه، راستییه‌كی ئاشكراش هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هێزێكی كه‌می ئه‌مریكا له سوریادا بمێنێته‌وه، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌وڵی زۆر هه‌یه بۆ تێوه‌گلاندنی ئه‌مریكا له‌ململانێی نوێ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ سه‌ركرده‌كان زۆر به وریایی خۆیانی لێ لابده‌ن، چونكه ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك ناوچه‌ی سوریاش بكشێته‌وه و هێزه‌كانی بگوێزێته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه، مه‌به‌ستی كشانه‌وه‌ی ته‌واو نییه، به‌ڵكو رێكخستنه‌وه‌ی سیاسه‌تی خۆیه‌تی.
ئه‌وه‌ی گۆڤاری ناشناڵ ئینترێست ده‌یڵێت، تا راده‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ قسه‌كانی كارۆلین رۆز یه‌ك ده‌گرێته‌وه، كه پسپۆڕێكی سیاسییه له په‌یمانگای نیولاینز، رۆز جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردبۆوه كه پانتاییه‌كی سنووردار هه‌یه بۆ هاوكاری نێوان ئه‌مریكا و توركیا، پێ ناچێ به‌م نزیكانه‌ش گۆڕانكاریی گه‌وره له‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا یان لێكنزیكبوونه‌وه رووبدات. به وته‌ی كارۆلین رۆز هه‌وڵی دووه‌می توركیا بۆ كڕینی سیستمی موشه‌كی ئێس400و هه‌ڵكشانی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و قه‌یرانه دیپلۆماسییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ش كه به (كافالا) ناسرا، وایان كردووه ئیداره‌ی جۆ بایدن زیاتر دوودڵ بێت له‌وه‌ی پشت به رژێمه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ببه‌ستێ.
رووداوه‌كان و ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه روسیا و ئه‌مریكا جۆرێك له رێكه‌وتن هه‌یه له نێوانیاندا سه‌باره‌ت به سوریا، توركیاش به‌رده‌وام راكه‌ڕاكیه‌تی له نێوان مۆسكۆ و واشنتۆندا به‌و هیوایه‌ی هاوسه‌نگییه‌ك رابگرێت كه له‌قازانجی ئه‌نكه‌ره‌دا بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و هه‌وڵانه ئه‌نجامه‌كه‌ی پێچه‌وانه بێته‌وه و به زیان به‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره‌دا بشكێته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی توركیا خۆی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ش كه‌تۆته په‌له‌قاژێ و هه‌رخۆیشی بۆته هۆی دروستبوونی چه‌ندان قه‌یرانی جۆراوجۆر له‌ناو سوریادا، به جۆرێك گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی له‌و وڵاته‌دا ئاسان نه‌بێت.
ره‌نگه جارێكی دیكه‌ش توركیا ببینین سه‌ركێشییه‌كی نوێ بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی دووره ئه‌و سه‌ركێشییه دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی داگیركارییه‌كانی پێشووی بێت هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له عه‌فرین و سه‌رێ كانی كردی.