هێشتا لەناو قاعیده‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌کێتیدا پێش سه‌رکرده‌کانیشی ئومێد‌و چانسێکی به‌هێزی متمانه به‌دیده‌کرێ بۆ پێدانه‌وه‌ی رۆڵی گه‌وره به‌یه‌کێتی، ئه‌و رۆڵه‌ی که دوای غیابی مامی مه‌زن وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی قورس له‌کاتی پێوانه‌ییدا له‌قازانجی پته‌وترکردنی یه‌کێتی و تۆخکردنه‌وه‌ی سه‌وزێتی و زیندوێتی حزبه‌که لەئارادایه، ئه‌کید ئه‌وانه‌ی رۆڵی کاریگه‌ر ده‌گێڕن لەهه‌ڵگرتنی لێپرسراوێتی لەکات و ساته پڕ ئاریشه‌كاندا، خاوه‌ن روئیایه‌کی دووربین و واقعین و چاویان له‌وه‌یه هه‌م له سه‌رکه‌وتندا رووگه‌ش بن و غروریه‌ت روویان تێ نه‌کاو هه‌میش لەشکستیشدا خۆیان لەبه‌رپرسیارێتی دانه‌ماڵن .
لەهه‌ر یه‌کێک له‌و ئه‌گه‌رانه‌شدا ئه‌وه‌ی گرنگه، بژاردنی خودییە، هه‌ربۆیه بۆ یه‌کێیته‌کان وه‌ک ئه‌رکێکی ئه‌خڵاقی و پره‌سنیپێکی گشتی کاری رێکخراوه‌یی خۆ ته‌ییار کردنەوەو نوێسازی و پاکسازی و سازکردنه‌وه‌ی ئۆرگانێکی بۆته پێویستیه‌کی حه‌تمی، تا ریتمی کلاسیکی کاری حزبایه‌تی تێپه‌ڕێنرێ و بەمیکانیزمی نوێ و تاقی نه‌کراوه لەکاری دوای هه‌ڵبژاردندا ئاینده‌ی حزبه‌که‌یان دوور بگرن له‌بێ خه‌می و نائومێدی و ره‌شبینی و هیچ داخران و داخورانێکیش لەمه‌هامه راسته‌قینه‌که دووریان نه‌خاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پپێداگری و مکوڕی گه‌ره‌که هه‌بێ لەگه‌ڕاندنه‌وه‌ی شکۆو شایه‌نی جێبه‌جێخوازی به‌ڵێنه‌کاندا.
کاراکته‌ره‌کانی له‌مه‌ودوای یه‌کێتی بۆ نوێکردنه‌وه‌ی پره‌نسیپه‌کان و باوه‌ڕو بڕوای ئه‌م وێستگه‌یه له‌سه‌ریانه، په‌یامه‌کانیان بکه‌نه واقعی کاریان و ورد ورد لەپێناویدا هه‌وڵ و کۆششیان هه‌بێ بەجۆرێک لەخانووه قوڕه‌کان و چینی هه‌ژارو بێ ده‌رامه‌ت و که‌سانی خاکی دوور نه‌بن و روو کراوەو ده‌ستکراوه بێنه‌وه مه‌یدان و پڕ بایه‌خ وه‌ک سه‌رمایه‌یه‌کی مرۆیی لەهه‌موو تاکێکی ئه‌م هه‌رێمه بڕوانن .
ئه‌و گه‌ڕان و سوڕانه‌ی کاتی بانگه‌شەو لاکردنه‌وەو گه‌ڕانی ماڵ بەماڵ ده‌بێ به‌رده‌وامی پێبدرێ و هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی حزبه‌که‌یان به‌بێ ئه‌نجام ناکرێ و ناشێ جێ بهێڵرێ و بۆ هه‌ر بڕیار‌و ئه‌رکێکی په‌یوه‌ست به مافه نه‌ته‌وه‌یی و پرسه نیشتمانیه‌کان ده‌ست له‌ناو ده‌ستی چین و توێژه‌کاندا بن و شار‌و شارۆچکه‌کان ته‌ی بکه‌ن و وه‌ک تاکه مه‌رجه‌ع بۆ جه‌ماوه‌رو دۆستانی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وەو لەگه‌نجان و مامۆستایان و کاسبکاران و ره‌نجده‌رانی بیر‌و بازوو دووره په‌رێز نه‌وه‌ستن بۆ هه‌موو تێبینی و گله‌ییه‌کانیش ، بیر‌و دیدو تێڕوانینی توێژه‌کان ، دڵی شکاوی دڵسۆزانی یه‌کێتی ، خه‌م و ناسۆری هه‌ڵڕژاوی شه‌قامی ناڕازی، خوێندنه‌وه‌ی که‌س و دۆست و ده‌نگده‌ری تازه، یه‌کێتی له بێئومێدی رزگاربکه‌ن و به‌رپرسی نابه‌رپرس و هه‌لپه‌رست لەخۆی بته‌کێنێته‌وەو کۆی ده‌رده دڵی شه‌قامی به‌رفره، بکەنە ده‌سکه‌لای پرۆژه بڕیار‌و به‌رنامه‌ی کاری ئاییندەو لەهه‌نگاوه‌کانیاندا ره‌نگبداته‌وه .
ئه‌مانه به دروشم نابێ ، به‌ڵکه ده‌بێ بەپلانێکی تۆکمه‌وه خەڵکانی جەسورو چاوکراوەو خاوەن قسەو رەخنەگرێکی لێزان بخاته جێگەو پێگه‌ی بڕیاری حزب و لەسیاسه‌تی جه‌وله‌یه‌کی تری تێکۆشان‌دا، بەپرۆژه‌ی گشتگیر‌و هه‌مه‌لایه‌نه وەڵامی داخوازیه‌کانی شه‌قام بداته‌وه ، تا بەهه‌موو لایه‌ک بتوانرێ بەهزرو بیری جوانه‌وه بێ بارگاوی بوون بەدۆخی بانگه‌شه تا مه‌ودایه‌کی دووریش متمانه‌ی هاووڵاتیان بۆ رێباز‌و فه‌لسه‌فه‌ی جه‌لالیزم کەمەنکێش بکرێ.
دره‌نگ نییەو کاتیه‌تی شه‌ره‌فی گۆڕانکاری و رچه‌شکینی له‌م وڵاته‌دا به تێفکرین و سه‌رنجی تازه‌وه بەباڵای نماینده‌ی یه‌کێتیه‌کاندا ببڕێ و دەنگ و سەنگ و پێگەی یه‌کێتی هاوکێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد پارسه‌نگ بکاته‌وه .