له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیبلۆماسییه‌كانی ئێران و روسیا پێشووه‌چوونی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به‌هێزبوو، هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌هه‌ڵوێسته‌كانیاندا هه‌بوو سه‌باره‌ت به رێكه‌وتننامه‌ی (5+1) ئه‌تۆمی له ساڵی 2020دا، به‌تایبه‌تیش له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، روسیا به‌توندی دژی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپ وه‌ستایه‌وه بۆ به‌كارهێنانی میكانیزمی (سناب باك)، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌ك له سه‌ر ئێران لانه‌برێت .
له‌گفتوگۆكانی ڤیه‌ناش دوای ده‌ستبه‌كاربوونی جۆ بایدنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌ی (5+1)، هه‌ڵوێستی روسیا زیاتر له هه‌ڵوێستی ئێران نزیك بوو تاوه‌كو وڵاته زلهێزه‌كانی تر، له‌لایه‌كی تریشه‌وه مۆسكۆ چاوپۆشی له‌هه‌موو سه‌رپێچییه‌كانی ئێران ده‌كرد له باره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمه‌وه، هه‌رچه‌نده داوا له روسیا كرا كه هه‌ڵوێستی جدی هه‌بێت به‌رامبه‌ر سه‌رپێچییه‌كانی تاران .
روسه‌كان ره‌شبینن له‌وه‌ی كه ئێران و وڵاتانی تری خۆرئاوایی بگه‌نه رێكه‌وتنێك كه توانای رۆكێته بالیستییه‌كانی ئێران سنووردار بكه‌ن و سیاسه‌تی ئیقلیمی ئه‌و وڵاته له قاڵب بده‌ن . وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئێران (محه‌مه‌د جواد زه‌ریف) له مانگی كانوونی دووه‌می 2021 سه‌ردانی مۆسكۆی كرد، نزیك له‌و كاته‌ی كه سه‌رۆك بایدن له‌كۆشكی سپی ده‌ستبه‌كاربوو، رێكه‌وتنامه‌یه‌كی هاوكاریی له گه‌ڵ مۆسكۆ ئیمزاكرد سه‌باره‌ت به ئاسایشی زانیاری (بواری سایبه‌ر)، هه‌ندێك ناوه‌ندیش ئه‌و رێكه‌وتنیان وا له یه‌كدایه‌وه، كه زیاتر بۆ هاریكاری ته‌كنۆلۆژیه له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا، به‌كرده‌وه‌ش هه‌ردوو وڵات به ئاڕاسته‌ی هه‌نگاونانن بۆ دروستكردنی دید و بۆچوونی هاوبه‌ش له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
لابردنی قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی چه‌ك
به ئێران
ئه‌گه‌رچی نۆ مانگ تێپه‌ڕ بووه به‌سه‌ر بڕیاری لابردنی قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی چه‌ك به ئێران، هه‌رچه‌ندیش هێشتا به ئاشكرا روسیا و ئێران هیچ سه‌ودایه‌كی چه‌ك كرێن و فرۆشتنیان نه‌كردووه، به‌ڵام هاوكارییه‌كانیان به نهێنی و له پشت په‌رده‌وه زۆر قووڵ بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی (بایدن –پۆتن) له 16/6/2021 میدیاكانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه روسیا مانگێكی ده‌ستكرد بۆ ئێران دابین ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری سه‌ربازی وردی بۆ كۆبكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆك پۆتن ره‌تیكرده‌وه ك روسیا به نیاز بێت مانگی ده‌ستكرد به ئێران بفرۆشێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه هیچ پێشكه‌وتنێك نیه له‌بواری فرۆشتنی چه‌ك به ئێران .
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و سزا‌و به‌ربه‌سته فراوان و سه‌ختانه‌ی ئه‌مریكا به سه‌ر ئێران و روسیای سه‌پاندووه، وای له‌و دوو وڵاته كردووه هه‌موو ئاڵوگۆڕ و په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌كانیان به‌په‌نهانی بهێڵنه‌وه و دوور له‌چاوی میدیاكان، به تایبه‌تی دوای ده‌ركردنی یاسای ( C.E.E.T.S.E ) ، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ش كه چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی له مۆسكۆ ده‌كڕن ده‌بێت نرخ و باجێكی سیاسی و ئابووری زۆر بده‌ن له‌به‌رامبه‌ر واشنتۆن. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا مۆسكۆ رێكار و یاسای پێویستی داناوه كه له‌لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ببورێت، هه‌روه‌ها سزای قورسیشی داناوه بۆ ئه‌و په‌یامنێرانه‌ی هه‌واڵی ئه‌و په‌یوه‌ندی و دۆسیانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، پیشه‌سازی چه‌كی روسیا پێویستی به بازاڕی ئێرانه، بۆیه ئاماده‌یه هه‌لو مه‌رجی باش بۆ تاران بڕه‌خسێنێت له‌درێژماوه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی دۆخی ناله‌بار و قورسی ئابوری ئێستای ئێران بگرێت .
ئێران بۆخۆی له‌ژێر سزا‌و ئابڵوقه‌دایه، ترسی له‌كڕینی چه‌كی ڕوسی نییه‌و هیچ ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤێكی باشتریشی له به‌رده‌ستدا نیه جگه له چه‌كی ڕوسی، بۆیه ده‌توانێت بۆند له‌گه‌ڵ روسیادا ئیمزا بكات له دوای ئاشكرابوونی گفتوگۆكانی ڤیه‌نا .
هاوكاریی ده‌ریایی
له‌چه‌ند مانگی رابردوودا هاریكاری سه‌ربازی له نێوان روسیا و ئێران هه‌ڵكشانی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی به‌تایبه‌تی له‌بواری ده‌ریاییدا، وه‌كو بڵاوكرایه‌وه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2021دا هێزی ده‌ریایی روسیا هه‌ستاوه به پارێزگاری كردن له هێزی ده‌ریایی ئێران، له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا كاتێ به‌ره‌و سوریا چووه، هه‌رتایبه‌ت به‌م بابه‌ته ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیكی روسی له مانگی نیسانی 2021 دا ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه میكانیزمێكی هه‌ماهه‌نگی روسی – ئێرانی – سوری له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا پیاده ده‌كرێت، به مه‌به‌ستی پارێزگاری و گه‌یاندنی نه‌وتی ئێرانی بۆ سوریا .
په‌یوه‌ندیی روسیا و
هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران
په‌یوه‌ندییه‌كانی روسیا له‌گه‌ڵ ئێران له سنووری دیپلۆماسی دوو ده‌وڵه‌ت ده‌رچووه و هاوپه‌یمان و بریكاره‌كانی ئێرانیشی گرتۆته‌وه له ناوچه‌كه‌دا، مۆسكۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبنانیش به‌هێزكردووه، له‌م ساڵدا شاندێكی حزبی ناوبراو سه‌ردانی روسیای كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌ته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا كه حزبوڵڵا به‌رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌ناسێنێت، روسیا حزبوڵڵای لوبنان به‌هێزێكی سیاسی شه‌رعی و نوێنه‌ره‌ی خه‌ڵكی لوبنان ده‌ناسێنێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌دا له سوریا به‌رگری له حكومه‌تی سوریا ده‌كات، هه‌ر له‌مانگی نیسانی 2021یشدا فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراقیش سه‌ردانی مۆسكۆی كرد و چاوی به (نیكۆلای بترۆشۆف)ی سكرتیری ئه‌نجومه‌نی به‌رگری روسیا كه‌وت، به‌ڵام واشنتۆن لای خۆیوزو ئاماده نیه پێشوازی له‌م لایه‌نانه بكات، به هۆی نزیكی و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ریه‌كه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی روسیا و ئێران كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تواناكانی ئه‌و دوو وڵاته و په‌یوه‌ندییه‌كانیان قوڵ نه‌بێته‌وه، گومانی زۆری سه‌ركرده باڵاگانی ئێرانیش له روسیا، به تایبه‌تی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆمارێكی ده‌نگی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌مانگی نیسانی 2021، كه روسیا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی له 2015 دا هه‌وڵی داوه شكست به رێكه‌وتنامه‌ی (5+1)ی تایبه‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانی بهێنێت، دواتر ئێرانییه‌كان نیگه‌ران بوون له‌لێدوانێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیاش كه له سه‌ردانێكیدا بۆ وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له‌مانگی ئازاری 2021 وتبووی به نیازن فۆرمێكی نوێی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا و قه‌ته‌ر دابمه‌زرێنن، ئه‌مه‌ش به‌لای تارانه‌وه بازدانه به‌سه‌ریدا له‌م قۆناغه‌دا .
په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی روسیا‌و ئێران ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌جێگای خۆیدا چه‌قیوه ، به‌هۆی ناكۆكی و كێبڕكێ له بازاڕی وزه‌دا .
له كۆتاییدا ئێران و روسیا هاوبه‌شن له‌هه‌ندێك به‌رژه‌وندی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی، له پێش هه‌موویانه‌وه به‌رگرتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئه‌مریكا له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌ندێك ناكۆكی هه‌یه كه ڕێ به‌قووڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌گرێت، به‌ڵام هه‌ندێك فاكته‌ریش هه‌یه كه رێخۆشكه‌ره بۆ كاركردنی ئه‌و دوو وڵاته به یه‌كه‌وه :-
1. هه‌ر ناكۆكی و رێك نه‌كه‌وتنێك له‌گه‌ڵ خۆرئاواییه‌كان له مه‌ڕ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وا له ئێران ده‌كات، زیاتر په‌یوه‌ست بێت به مۆسكۆوه .
2. ئه‌گه‌ر بگاته رێكه‌وتنیش له‌گه‌ڵ خۆرئاواییه‌كان و ئێران بگه‌ڕێته‌وه بۆ بازاڕی نه‌وت، ئه‌وا هه‌ر پێویستی به مۆسكۆیه بۆ دیاریكردنی نرخی نه‌وت و رۆڵی مۆسكۆ له‌ڕێكخراوی ئۆپێك .
3. ئێستاش دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، تاران و مۆسكۆ زۆر پێویستیان به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌یه، بۆ به‌رگرتن له‌مه‌ترسی تیرۆریستان و هاتنیان بۆ ناو وڵاته‌كانیان .
ئیسرائیل و به‌رژه‌وندییه‌كانی روسیا
روسیا ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر گرژی و ململانێیه‌ك له نێوان ئیسرائیل و ئێران‌دا له سوریا رووبدات زیان به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بگه‌یه‌نێت، بۆیه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه جموجووڵه‌كانی ئیسرائیل له‌سوریا سنورداربكات و له هه‌مان كاتیش‌دا خۆی ده‌پارێزێت له‌هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ سنورداركردنی جمووجووڵی هێزه‌كانی ئێران له سوریا، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌وه ده‌چێت چاو دابخات له‌ئاست چالاكیی ئیسرائیل له سه‌ر گۆڕه‌پانی سوریادا.