هیوا محەمەد

زۆرێک بەدوایدا وێڵن ناشزانن لەکوێدایە

  2021-11-06 16:42      152 جار بینراوە        کۆمێنت

لەم وڵاتەی ئێمەدا کێشە و قەیران زۆرن، ئەمە سەرەڕای نەخۆشییە کۆمەڵایەتییەکان کە لەناو کاری سیاسیی و حزبایەتیشدا رەنگی داوەتەوە.

بۆ گازندە لە دۆخەکە، وتەبێژ زۆرن و مینبەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بۆتە شوێنی دەربڕینەکان بە راست و چەپدا، هەر بۆیە دۆخی دەروونیی خەڵکی ئێمە وروژاوە، هەر کات دادەنیشێت بۆ پشوویەک، مۆبایلەکەی هەڵدەگرێت و لاپەڕەکانی تۆڕەکان هەڵدەداتەوە و گوێبیستی ئەو درۆ و دەلەسانە دەبێت و دەیکاتە بەرنامەی کار و قسەی رۆژی داهاتوو.

هەر ئەوانەش کە گوێدەگرن و ئەوانەش کە وەستای تێکدانەکانن، یەکیان لەوی تر زیاتر باوەڕیان بە دیموکراسی هەیە و خۆیان بە شوێن کەوتووی ئەو سیستمە دەزانن، بەڵام نازانن چۆن دەستیان پێی بگات، چونکە نایان ناسنەوە.

دیموکراسی وەک ئەو گیانلەبەرە بێزمانە وایە چۆنی لێبخوڕیت هیچ ناڵێت، بەڵام لە ناوخۆیدا دەزانێت ئەو شایانی ئەوە نییە.

لەم وڵاتەدا هەڵبژاردن سەرەتا بە دیموکراسییانە لە رێگەی کۆمسیۆنێکەوە حزبەکان و کەسایەتییەکان کاندیدەکانیان ناونووس دەکەن، هیچ روونادات جگە لە کێشمە کێشی ناوخۆیی حزبەکان لەسەر کاندیدەکان، کە ئەمەیان رەنگە زیان و کاردانەوەی تەنها بۆ حزبەکە خۆی بێت، بەڵام هێشتا دەچێتە قاڵبی باسەکەی ئێمەوە کە دەیانەوێت دیموکراسییانە بێت، بەڵام نایدۆزنەوە، چونکە بەرژەوەندییە تەسکەکە وایان لێدەکات.

دوای پرۆسەی خۆکاندیدکردن بانگەشە دەستپێدەکات، شێوازی بانگەشە زۆر کەم بە دیموکراسییانە بەڕێوەدەچێت لای هەندێک لایەن، زیاتر پەنا دەبرێتە بەر دەم شیرینکردن و رەشوە و هەڕەشە، زۆرێک لە کاندیدەکان لەبری ئەوەی بە شان و باڵی کار و دەستکەوت و تواناکانی خۆیاندا هەڵبدەن یان بیناسێنن، لەسەر نەیارەکانیان دەدوێن و بە درۆیان دەخەنەوە.

هەڵبژاردن دەکرێت و کۆتایی دێت، ئەوەی دەنگی باشی هێنابێت، ئەوە لێوی تەڕ دەکات بە بزەیەکی لووتبەرزییەوە «هەرچەندە دەشزانێت چ تەزویرێکی کردووە» پیرۆزبایی لە خۆی و حزبەکەی دەکات، ئەوانەش کە دەنگیان کەمی کردووە، دەکەونە گازندە و سکاڵاکردن، کۆمسیۆنیش ئەگەرچی ئەوەی لەبەردەستیدایە هەر ئەو ئەنجامەیە، بەڵام ناهێڵن رایبگەیەنێت و بەناوی دیسانەوە ژماردنەوەی دەنگەکانەوە کاتی پێ دەکوژن.

ئەگەر لە دیموکراسیدا بڕیار بێت هەر لایەنێک دەنگی زۆرترین بێنێت، ئەوا دەتوانێت پەنا بۆ لایەنە براوەکانی دیکە بەرێت و حکومەتیان لەگەڵدا پێکبهێنێت، ئیتر ئەم خورتە و بۆڵەیەی بۆچییە کە دواجار وا لە مەرجەعی شیعە بکات تا بێتە سەرخەت و بڵێت دیاریکردنی سەرۆکی حکومەت دەبێت بە تەوافوق بێت، کە رەنگە تەوافوقی لەو جۆرە دوژمنی سەرەکیی دیموکراسی بێت.

چونکە ئەوە تەوافوقە ناهێڵیت توانا شارراوەکان بێنە پێشەوە و بۆ دەیان ساڵ ئەوانە بمێننەوە کە تاقیکرانەوە و هیچیان لەهەگبەدا نەبووە.

لەدوای نەمانی رژێمی بەعس، ئەوانەی کە تائێستا لە سەرانی حزبەکانیاندان و دێنە پێشەوە بۆ دروستکردنی حکومەت یان وەرگرتنی پشکی زۆر، هەمان ئەو کەسانەن کە پێشتریش لە بەرەی ئۆپۆزسیۆندا بوون و تا ئەمڕۆش نەیانتوانیووە سەقامگیریی بۆ عیراق بێننە کایەوە، لەکاتێکدا ئەوان دەوڵەتێکی باوەڕپێکراون لەسەر ئاستی جیهان و کەسیش ناتوانێت چاویان لێ سوور بکاتەوە.

زۆرێک لەوان بە ئاشکرا وتویانە کە فڵان سەرۆک وەزیران ئەوەندە ملیار دۆلاری بە گەندەڵی خواردووە و ئەوی بەرامبەریش ئەمیانی تاوانبار کردووە بە هەمان گەندەڵی، کەچی هەر ئەمانەن ئێستاش سنگیان هێناوەتە پێش و باس لە باشی و دڵسۆزیی خۆیان دەکەن و لە دەستپێکی قسەکانیشیاندا دەڵێن «لە پێناوی هێنانەدیی سیستمێکی دیموکراسی بۆ گەلی عیراق و نەهێشتنی گەندەڵی و هێنانی دادپەروەری» بەڵام مەخابن نازانن دیموکراسی لە کوێدایە و ئەوەی دەیکەن لەگەڵ دیموکراسی یەک ناگرێتەوە.

وتاری زیاتر

یەکێتی، هیوای تاکی کوردە‬ هیوا محەمەد
2022-06-05 10:14      115 جار بینراوە





مامەڵەی حزب لەگەڵ خەڵکدا‬ هیوا محەمەد
2022-01-08 16:01      145 جار بینراوە



ئەندامی حزب لەبەرەی خەڵکدا بێت‬ هیوا محەمەد
2021-11-27 20:06      147 جار بینراوە

خۆزگە بە شەهیدبوون‬ هیوا محەمەد
2021-11-22 21:13      158 جار بینراوە

هەوێنی شڵەژانی دۆخەکە‬ هیوا محەمەد
2021-11-20 16:00      152 جار بینراوە


موزیکی غازەکەو تەقەی بوتڵەکان‬ هیوا محەمەد
2021-11-14 13:04      129 جار بینراوە



خەبات بە بوختان و چەواشەکاری‬ هیوا محەمەد
2021-10-31 18:52      187 جار بینراوە


سەرکردەبوون پلەیە نەک پیشە‬ هیوا محەمەد
2021-10-25 17:17      125 جار بینراوە





کاندیدە براوەکان دەبێ چی بکەن؟‬ هیوا محەمەد
2021-09-19 17:14      149 جار بینراوە



بەدەنگت رەش و سپی جیا بکەرەوە‬ هیوا محەمەد
2021-09-16 09:35      137 جار بینراوە


قەدی دارەکە شەرتە نەک لقەکانی‬ هیوا محەمەد
2021-09-11 17:22      149 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو