هیوا محەمەد

وەزیری راگەیاندن دۆخەکەی شڵەقاند

  2021-11-05 12:05      220 جار بینراوە        کۆمێنت

پەیوەندییەکانی زۆرێک لە وڵاتانی کەنداو یان خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ سعودیە، لەبەر خاتری ئەو سەروەتە گەورەیەیە کە سعودیە هەیەتی و هەموانی بەستۆتەوە. ئەو وڵاتانە چاوەڕوانی رەحمەتی سعودیەن لەکاتی روبەڕوبوونەوەیان بۆ هەر کارەساتێک.
هەندێک جار کە پەیوەندییەک لەو وڵاتانە تێک دەچێت، نیشانەی ئەوەیە کە لە مەرج و فەرمانی سعودیە چوونەتە دەرەوە، یان هەڵەیەکی زمانیی لە یەکێک لە بەرپرسەکانیانەوە دەرچووە، چونکە سعودیە بەو مەرجانەی خۆی پەیوەندییان لەگەڵدا دەبەستێت و دەیەوێت هەموویان لە ژێر هەژموونی خۆیدا بن.
جۆرج قەرداحی راگەیاندنکار و وەزیری رۆشنبیریی و راگەیاندنی لوبنان لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلجەزیرە بەرلەوەی ببێتە وەزیر، لێی دەپرسن سەبارەت بە دۆخی یەمەن و جەنگیان لەگەڵ حوسییەکاندا، دەڵێت کە ئەو پێی وایە سعودیە و وڵاتانی هاوپەیمانی لەو جەنگەیاندا بۆ سەر یەمەن داگیرکارانەیە و حوسییەکانیش مافی خۆیانە و داکۆکی لە خۆیان دەکەن و دەستدرێژییان بۆسەر کەس نەکردووە لە دەرەوەی خۆیان.
ئەم قسانە سعودیە و سێ لە هاوپەیمانەکانی تووڕە کردووە و خێرا داوای کشانەوەی باڵیۆزەکانی خۆیان کرد و رێگرییان کرد لە گەشتەکانیان بۆ لوبنان.
تا ئێستا قەرداحی هیچ پەرچەکردارێکی نەبووە لەدوای قسەکانی کە بە شێوەیەک شێواندوێتی، سەرۆکی لوبنان و حکومەت و زۆرێکیش لە حزبە لوبنانییەکان لەدژی دەوەستنەوە و پێیانوایە قەرداحی بەو قسانەی «خاوەن شکۆکانی» ناڕەحەت کردووە و لەمەودوا باری ئابووریی لوبنان زیاتر بەرەو خراپی دەڕوات.
سەرۆکی لوبنان میشێل عۆن لە راگەیەندراوێکدا بە کۆمەڵێک پاڕانەوە و نزاوە بۆ مەلیک، وتەکانی جۆرج قەرداحی رەتدەکاتەوە و دەڵێت: ئەوە هەڵوێستی ئێمە نییە و دەربڕینی خۆیەتی، هەروا نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانیش بە توندی ئەو قسانە رەتدەکاتەوە و بە ناڕاستەوخۆ دەڵێت: هیچ حسابی بۆ مەکەن و ئەو قسەی بۆخۆی کردووە و دەربڕی باری سەرنجی رەسمیی حکومەت نییە.
وەلید جونبولات سەرۆکی حزبی پێشکەوتنخوازی سۆشیالیستی لوبنان، خێرا داوای لادانی قەرداحی کرد لە پۆستەکەی و هەوڵی هێنانەوەی دڵی سعودیە دەدات، پێیوایە قەرداحی وڵات بەرەو هەڵدێر دەبات.
پەرلەمانتاری سەربە « وەفا بۆ بەرگریی» محەمەد رەعد، کە لە حزبوڵڵاوە نزیکە، پێیوایە کاردانەوەی سعودیە لەدژی لوبنانە و دەیەوێت بەمە دۆخێک بهێنێتە کایەوە رێگریی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان بکات و سەقامگیریی لوبنان بشێوێنێت.
هەرچی حزب و لایەن و کەسایەتی هەیە لەوانەی دۆستی حزبوڵلای لوبنانن لایەنگریی لەو لێدوانە دەکەن و ئەوانەش کە قینیان لەو بەرەیەیە، ناڕەزایی توند دەردەبڕن لە دژی، ئەوانەش کە لە خەمی ئابووریی وڵاتەکەیاندان، ناڕازین و داوا دەکەن بۆ دڵدانەوەی سعودیە و زۆرێک لەو وڵاتانەی کە پەرچەکرداریان هەبووە بەرامبەر لوبنان، خێرا رێوشوێن بگیرێتەبەر و کاکی وەزیر لەسەر کار لابدەن.
جگە لە سعودیە هەریەک لە قەتەر، ئیمارات، کوێت، بەحرێن، سوڵتان نشینی عومان، یەمەن بە شێوەی جیاواز ناڕەزاییان پیشاندا بەرامبەر وتەکانی قەرداحی، تێیاندایە وێڕای سعودیە بڕیاری دەرکردنی باڵیۆزی لوبنانی داوە و تێشیاندایە وەک قەتەر و یەمەن و سوڵتان نشینی عومان تەنها ناڕەزاییان دەربڕیووە.

وەزیر راستی وت، بەڵام نابێت بووترێت
ئەوەی کە جۆرج قەرداحی وتوێتی زۆر راستە و رەنگە شتی دیکەش هەبێت لەلای سەدان هەزاری وەک قەرداحی بەرامبەر وڵاتانی کەنداو بەتایبەتی سعودیە، بەڵام نابێت بووترێت لە روانگەی پاراستنی پەیوەندییە پڕ بەرژەوەندییەکانەوە کە لەگەڵ سعودیەی دەوڵەمەندی زەبەلاحدا هەیانە.
زۆرن ئەوانەی دەزانن کە راستی و دادپەروەریی و سەروەریی وڵات لە ناوچەکە هەموویان لەژێر پرسیاردان، زۆرن ئەوانەی دەزانن، زۆرێک لە حزبەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تەنها وەک ناو هەن و لەناو وڵاتی خۆیانەوە گرێدراوی هەریەک لەو وڵاتانەی کەنداون و کار بۆ بەرژەوەندیی ئەوان دەکەن، دەشبینین کە ئەو وڵاتانە چۆن دەستوەردان دەکەن لە وڵاتانی دیکە، چ لە رێگەی ئەو حزبانەوە کە خۆیان دروستیان کردوون و هاوکاریی مادی و مەعنەوییان دەکەن، یان لە رێگەی بەکارهێنانی هێزی سەربازییەوە وەک ئەمەی لە یەمەندا دەیکەن، چ لە رێگەی ئابوورییەوە بە پچڕاندنی پەیوەندییە ئابوورییەکانیان لەگەڵ هەر وڵاتێک ئەگەر نەڵێت بە ریشی مەردانەی سعودیە و هاوچەشنەکانی قەسەم، جا ئەگەر وەزیریان لەسەر کارەکەی لابرد، ئەوا قسەکەمان دێتەدی.

وتاری زیاتر

یەکێتی، هیوای تاکی کوردە‬ هیوا محەمەد
2022-06-05 10:14      98 جار بینراوە





مامەڵەی حزب لەگەڵ خەڵکدا‬ هیوا محەمەد
2022-01-08 16:01      132 جار بینراوە



ئەندامی حزب لەبەرەی خەڵکدا بێت‬ هیوا محەمەد
2021-11-27 20:06      134 جار بینراوە

خۆزگە بە شەهیدبوون‬ هیوا محەمەد
2021-11-22 21:13      143 جار بینراوە

هەوێنی شڵەژانی دۆخەکە‬ هیوا محەمەد
2021-11-20 16:00      139 جار بینراوە


موزیکی غازەکەو تەقەی بوتڵەکان‬ هیوا محەمەد
2021-11-14 13:04      118 جار بینراوە



خەبات بە بوختان و چەواشەکاری‬ هیوا محەمەد
2021-10-31 18:52      173 جار بینراوە


سەرکردەبوون پلەیە نەک پیشە‬ هیوا محەمەد
2021-10-25 17:17      117 جار بینراوە





کاندیدە براوەکان دەبێ چی بکەن؟‬ هیوا محەمەد
2021-09-19 17:14      139 جار بینراوە



بەدەنگت رەش و سپی جیا بکەرەوە‬ هیوا محەمەد
2021-09-16 09:35      125 جار بینراوە


قەدی دارەکە شەرتە نەک لقەکانی‬ هیوا محەمەد
2021-09-11 17:22      138 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو