میدیا‌كانی توركیا دیسان سه‌رقاڵی بره‌ودانن به جه‌نگێكی نوێ له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، سه‌رۆكی توركیا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌یه له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا بێت پرۆسه‌ی سه‌ربازیی هێزه‌كانی توركیا ده‌ست پێ بكات، ئه‌و بڵاوكراوانه‌ش كه فڕۆكه‌كانی توركیا به‌سه‌ر ئاسمانی شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌تدا هه‌ڵیاندایه خواره‌وه، هه‌ر ئاماژه‌ن بۆ ئه‌و جه‌نگه.
له‌بڵاوكراوه‌كاندا داوا له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كراوه دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل بووه‌ستنه‌وه، كه هێزی كوردین و ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، رۆژنامه‌ی میللییه‌تی توركیاش به ئاشكرا باس له‌وه ده‌كات كه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی سوریا كه له ئیدلب-ن، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ به‌شداریی له‌و جه‌نگه‌دا.
ئه‌م ئه‌گه‌ر و پێشهاتانه دوای ئه‌وه دێت كه ئەردۆغان و پوتن نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتنێكی ئیجابی له باره‌ی سوریاوه، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر هه‌ندێك شت رێكه‌وتوون، به‌ڵام رێكه‌وتنه‌كه زۆر بچووكتره له ئاست ئه‌و هه‌موو رووداوه سه‌ربازیی و سیاسییه‌ی ناوچه‌كه و گۆڕانكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، چونكه ئێستا بارودۆخی ناهه‌مواری ئابووری توركیا و دابینكردنی پشتیوانیی دارایی بۆ گروپه چه‌كداره‌كانی و كێشه‌ی ئیدلب گوشارێكی زۆریان بۆ سه‌ر توركیا دروستكردووه، له هه‌مان كاتدا له هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه ناكه‌وێت.
توركیا ده‌یه‌وێ به جموجۆڵی ده‌ره‌كی شكستی ناوخۆی بشارێته‌وه، ناوبه‌ناو قه‌یرانه‌كانی خۆی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات و به‌رده‌وامیش لێدوان دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌دات، بیانووه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌و هێزانه په‌لاماری سه‌ربازه‌كانی ده‌ده‌ن له‌و ناوچانه‌ی سوریا كه داگیریكردوون، بێ ئه‌وه‌ی ئەردۆغان و حكومه‌ته‌كه‌شی و میدیاكانیشی د‌رك به‌وه بكه‌ن كه ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌وان داگیریان كردووه، خاكی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته و سه‌ربازه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كان كه‌وتوونه‌ته زه‌لكاوی داگیركارییەوە، گروپه چه‌كداره‌كانیش راسته خه‌ڵكی سوریان، به‌ڵام هه‌ر به تورك حسابن له‌به‌رئه‌وه‌ی دژی گه‌ل و خاكی سوریان.
هه‌وڵه‌كان بۆ گفتوگۆی ته‌واو، له نێوان كورد و ئیداره‌ی خۆجێیی و رژێمی دیمه‌شق و له نێوان كورد و رژێمی توركیادا شكستیان هێناوه، ئه‌وه‌ش قه‌یرانی سوریا رۆژ له دوای رۆژ ئاڵۆزتر ده‌كات، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا روونتر دیاره، چونكه ئیداره‌كه‌ی جۆ بایدن رایگه‌یاند: كه به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی كۆنگرێسیش جه‌ختیان له‌سه‌ر كرده‌وه، ئه‌وه‌ش له‌وكاته‌دا بوو كه خودی ئەردۆغان له ئه‌مریكا بوو، ئه‌وه‌ش ره‌نگه هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه كۆن و نوێیه‌كه‌ی نێوان واشنتۆن و ئه‌نكه‌ره بێت، سه‌رۆكی توركیاش نه‌یشاردۆته‌وه، به‌ڵكو رۆژانه له وتاره‌كانیدا باسی ده‌كات، وای لێهاتووه له رۆژێكدا زیاتر له جارێك باسی ده‌كات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره كه سه‌رۆكێك رۆژانه له بێژه‌ری كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن زیاتر قسه بكات.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا چه‌ند جارێك دووپاتی كردۆته‌وه، كه ئەردۆغان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی سه‌ركوتكه‌رن، هه‌موو ئه‌مانه‌ش رق و كینه‌ی توركیا ده‌رده‌خه‌ن به‌رامبه‌ر به سوریا و قه‌یرانه‌كه‌ی، ئه‌و رق و كینه‌یه‌ش له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ جه‌نگێكی دیكه له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، به‌تایبه‌تیش كه گروپه چه‌كداره‌كانیان به زۆر ناوچه‌ی سوریادا بڵاوبوونه‌ته‌وه و توركیا ده‌توانێ به‌كاریان بهێنێت بۆ دروستكردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك.
سه‌رۆكی توركیا چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی (G20) ده‌كات، كه له ئیتالیا به‌ڕێوه ده‌چێت، تا پلانی جه‌نگه نوێیه‌كه‌ی ئاشكرا بكات به‌رامبه‌ر به سه‌رۆكی ئه‌مریكا و به نیازه باسی سه‌ركێشییه‌كانی بكات له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، ره‌نگه له كۆبوونه‌وه‌ی (G20) باسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریش بكات.
سوریا كه تا ئێستاش قه‌یرانه‌كه‌ی به‌رده‌وامه و رۆژ به رۆژیش ئاڵۆزتر ده‌بێت، ته‌نیا گه‌لانی سوریا باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بێده‌نگه، سوریاش ئه‌و سوریایه‌یه كه ته‌نیا توركیا ده‌یه‌وێت وێرانی بكات، ئێستاش هه‌موو چاوه‌كانی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی (G20) ن و توركیاش ئاماده‌كاریی بۆ سه‌ركێشییه‌كی نوێ ده‌كات.