شوان كەریم كابان

كێ سەد ملیۆنەكەی قرداحی دەباتەوە؟

  2021-10-31 23:24      169 جار بینراوە        کۆمێنت

بەشێكی خەڵكی كوردستان جۆرج قرداحی بەهۆی بەرنامەی (من سیربح الملیون) كێ ملیۆنەكە دەباتەوە، دەناسن كە ماوەیەكی زۆر لە كەناڵی mbc مەملەكەتی عەرەبی سعودییەوە بڵاو دەكرایەوە . Mbc  كەناڵی رەسمی سعودییە نییە، بەڵام ئەمیش و گروپی mbc یش موڵكی سعودییەن و گوزارشت لەسیاسەتی سعودییە دەكەن لەهەموو بوارەكاندا بەتایبەت كەناڵە سەرەكییەكە، راستە وەك گروپێكی ئەهلی دەرئەكەوێ، بەڵام لصاحبە السعودییەیە. جۆرج قرداحی لەحكومەتەكەی نەجیب میقاتیدا لەلوبنان لەسەر پشكی حیزبەكەی جبران باسیل - المردە- كە حیزبی سەرۆك كۆمار میشێل عەونیشە، وەزیری رۆشنبیرییە. قرداحی میدیاكارێكی بەئەزموون و بەسەلیقەیەو هەوادارو لایەنگریشی زۆرە. ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی لێدوانێكی كە بەر لەبوونی بەوەزیرو تێیدا گوتوویەتی شەڕی یەمەن شەڕێكی بێهودەیەو حوسییەكان لەسەر حەقن، سعودییەو سێ دەوڵەتی تری كەنداوی لەخۆی و لوبنان تووڕە كردووەو كار گەیشتۆتە ئەوەی سعودییەو ئیمارات و بەحرەین و كوێت، باڵوێزەكانیان لە لوبنان بكێشننەوەو داواش لە لوبنان بكەن باڵوێزەكانی لەو وڵاتانە بكێشێتەوەو دوور نییە سعودییە پەیوەندییەكانی لەگەڵ لوبنان بپچرێ و ئیماراتیش داوای لەهاووڵاتییەكانی  كرد كە لە لوبنانن، بەزووترین كات لوبنان جێبهێڵن.
پەیوەست بەو قەیرانە رۆژی شەممە (30/10) میقاتی بەنیازی دەست لەكاركێشانەوە بوو تاكو بارودۆخەكە هێوربكاتەوە، بەڵام ئەمریكاو فەرەنسا ئامۆژگارییان كرد كە كارێكی لەوجۆرە نەكات.
جەنگی یەمەن نزیكەی شەش ساڵە هەڵگیرساوە، هاوپەیمانی عەرەبی بەبەشداری سەرەكی سعودییەو ئیمارات و میسرو سودان و پشتگیری ئەمریكا ئێستا ئەمریكا تێبینی هەیە لەسەر جەنگەكە بەشدارن تیایدا دژی حوسییەكان و بەشێك لەحزبەكەی سەرۆكی پێشووی یەمەن - علی عەبدوڵا ساڵح و هەندێ هۆزی گەورەی یەمەن. ئەم شەڕەی لەگەڵ حوسییەكانی یەمەن دەكرێ كە موسوڵمانن زەیدین و شیعە مەزهەبن، حەوتەمین شەڕە لەمێژوودا، بەپێی هەموو ئاماژەكانیش و پشتبەستن بەبارودۆخی جەنگەكەو رۆژانەی پێكدادانەكان، تائێستا حوسییەكان و هاوكارەكانیان كە ئێران تاوانبار دەكرێت بەهاوكاری كردنیان، لەم جەنگەدا براوەن و ئێستا پارێزگای مەئرب، شوێنی كێلگە نەوتییەكان و پاڵاوگەكانی نەوت، لەژێر رەحمەتی سوپای حكومەتەكەی سەنعاو حوسییەكاندایەو ئەگەری گرتنی زۆرە. لەماوەی ئەم شەش ساڵەی جەنگی یەمەن، سعودییەو ئیمارات و هاوپەیمانەكانی، هەم پارەیەكی زۆریان سەرف كرد، هەم زیانی گیانی و ماددی زۆریشیان هەبوو، هەروەها بەرامبەرەكەشیان و دەیانجاریش دامەزراوە ئابووری و سەربازییەكانی سعودییە لەناو خاكی سعودییەدا، كەوتوونەتە بەر هێرشی موشەكی پالیستی و درۆنی بۆمبڕێژكراوی حوسییەكان و حكومەتەكەی سەنعا، بێگومان سعودییەو هاوكارەكانی بەبیانووی هاوكاری حكومەتەكەی تری یەمەن كە لەشاری عەدەن نیشتەجێیە، ئەم شەڕە ئەكەن و قرداحی بە بێهودە ناوی دەبات. سعودییە خۆی بەهاوكاری سەرەكی لوبنان دەزانی، بەتایبەت كە رفیق ئەلحەریری سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لوبنان زۆر دۆستی سعودییە بوو هەر بەپشتگیری ئەویش بووە سەرۆك وەزیرو بەشێكی زۆری ژیانیشی لەسعودییە بووەو تەنانەت سەعدی كوڕیشی لەسعودییە لەدایكبووە كەئێستا سەرۆكی تەیاری موستەقبەلەو بووە سەرۆك وەزیری لوبنانیش و چەند ساڵێك لەمەوبەریش بەسەرۆك وەزیریی لە سعودییە دەست بەسەر كراو سعودییەكان داوایان لێكرد دەست لەكار بكێشێتەوەو داوای موڵك و پارەشیان لێ كردبوو، بەڵام لەژێر فشاری نێودەوڵەتیدا، بەتایبەت فرەەنسا ناچاربوون ئازادی بكەن.
سعودییە خۆی بەخاوەنی لوبنان دەزانێ، دژایەتی زۆری حزبوڵا دەكات كە ئێران هاوكارو پشتگیرێتی، شەڕی لەگەڵ حوسییەكانیش بنەمایەكی مەزهەبی هەیە، بۆیە هەر كەسێ بەهەر شێوەیەك پشتگیری حوسییەكان بكات یان دژی ئەو شەڕە لێدوان بدات، سعودییە لێی ئەچێ بەقینداو ئێستا گەڕی لە جۆرج قرداحی و لوبنانیش ئاڵاندووە.
لەم بگرەو بەردەیەی نێوان سعودییەو لوبنانیش، سەد ملیۆنەكەی جۆرج قرداحی بۆ هیچ كامێكیان نابێ و براوەش هەر خەڵكی رەش و روتی یەمەنە كە چەندین ساڵە بەدەست جەنگ و برسێتییەوە دەناڵێنن و دونیاش و نەتەوە یەكگرتووەكانیش سەیر كەرە!

 

وتاری زیاتر

عیراق وڵاتی ئینقیلاب!‬ شوان كەریم كابان
2022-08-30 20:54      169 جار بینراوە

شیمال ئەلعیراق‬ شوان كەریم كابان
2022-08-02 21:59      132 جار بینراوە


بەهیوای دیدار‬ شوان كەریم كابان
2022-06-05 10:14      95 جار بینراوە







راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      168 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      142 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      137 جار بینراوە

سلێمانی نزیکترە یان نەجەف؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-05 20:14      150 جار بینراوە

ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      153 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      199 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      177 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      147 جار بینراوە



هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      133 جار بینراوە





نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو