دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی عیراق و پێشكه‌شكردنی تانه له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی سیاسییه‌وه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن له پرۆسه‌كه‌دا، ئه‌و لایه‌نانه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ڕه‌شه و كاردانه‌وه و لێدوانی توند و جۆراوجۆریان دا كه مایه‌ی نیگه‌رانی زۆره بۆ خه‌ڵكی عیراق، هه‌رچه‌نده شیعه مه‌رجه‌عییه‌تێكی باڵایان هه‌یه بۆ پرسه گرنگه‌كان و ئه‌و كێشه‌كان زیاتر یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، له به‌ر ئه‌وه شه‌ڕ و توندوتیژی و به‌ریه‌كه‌وتن له‌ئێستادا له‌نێوان لایه‌نه شیعییه‌كاندا ئه‌گه‌رێكی دووره، به دیاریكراویش به هۆی بوونی مه‌رجه‌عێكی گرنگی وه‌كو سه‌ید عه‌لی سیستانی كه له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا بواری نه‌داوه شه‌ڕی ناوخۆی شیعه شیعه رووبدات .
كۆبوونه‌وه‌و دانوستانی لایه‌نه براوه‌كان
به‌هه‌رحاڵ سه‌ره‌ڕای لێدوان و هاتوهاواری لایه‌نه ناڕازییه‌كان،لایه‌نه براوه‌كان سه‌رقاڵی كۆڕوكۆبوونه‌وه و هاوپه‌یمانی به‌ستنن بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مان، كه ئه‌مه‌ش مشتومڕی زۆری له‌سه‌ره، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت .
به گوێره‌ی ده‌ستووری عیراق له ساڵی 2005، وڵات سێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه، هه‌رچه‌ند دیاری نه‌كراوه كامیان بۆ كام لایه‌ن و پێكهاته‌ی عیراقه، به‌ڵام وه‌كو عورفێكی لێهاتووه كه سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد بێت و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ عه‌ره‌بی سوننه و سه‌رۆك وه‌زیران كه گه‌وره‌ترین و فراوانترین دسه‌ڵاتی هه‌یه بۆ عه‌ره‌بی شیعه بێت.
پێكهینانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له عیراقدا، پێویستی به زۆرینه‌یه‌كی ساده هه‌یه، واته نیوه كۆ یه‌ك (165+1) له كۆی 329 كورسی په‌رله‌مان .
به‌ڵام ئه‌مجاره دۆخه‌كه گۆڕاوه، به هۆی لێكه‌وته‌كانی شۆرشی تشرین و ئه‌و ره‌وته‌ی دژ به گه‌نده‌ڵی و تائیفییه، ریزبه‌ندی و هاوپه‌یمانێتییه‌كانیش گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی به سه‌ردا هاتووه .
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی 2019 ه‌وه ره‌وته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در هه‌ڵوێستێكی جیاوازی له‌وانی تر راگه‌یاند، كه ئه‌ویش دژ به ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بوو له كاروباری ناوخۆی عیراق، كه ئه‌مه‌ش ئاسان نییه بۆیان له ئێستادا، هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا بكه‌ن كه وه‌لائیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق هه‌یه .
سه‌رۆك وه‌زیرانێكی سه‌دری
سه‌درییه‌كان ئێستا به ئاشكرا رایانه‌گه‌یاندووه سه‌رگه‌رمی وتووێژن بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین قه‌واره به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی حكومه‌تی نوێ له‌وڵاتدا، چونكه یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانن و خاوه‌نی (73) كورسین، راپۆرته میدیاییه خۆرئاوایی و ناوخۆییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه له‌ناو خودی ڕه‌وتی سه‌در دا باس له‌وه ده‌كه‌رێت، خودی موقته‌دا سه‌در حه‌زده‌كات پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێت .
هه‌ربۆیه خێرا، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن سه‌در رایگه‌یاند، به گوێره‌ی ده‌ستووری عیراق حكومه‌تی نوێ عیراق ره‌وته‌كه‌ی ئه‌و دای ده‌مه‌زرێنێت، چونكه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مانه به‌پێی ده‌ستوور، سه‌در به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی دا كه چه‌ك ته‌نها به ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌هێڵێته‌وه، هه‌تا بۆ ئه‌وانه‌ش كه ده‌ڵێن ئێمه چه‌كی به‌رگریمان به‌ده‌سته‌وه‌یه وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ حه‌شدی شه‌عبی.
سه‌در ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه هه‌موو باڵوێزخانه بیانییه‌كان له عیراق رێز لێگیراون به‌باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكاشه‌وه له به‌غدا، وتیشی هاوكاری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین به مه‌رجێك، رێز له سه‌روه‌ری خاكی عیراق بگرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌ڵوێستی ره‌وتی سه‌در، تائێستا له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران جێگیر نیه، كه ئایا بێلایه‌ن بێت یان سه‌دری، واته ئه‌ندامی فراكسیۆنه‌كه‌ی خۆیان بێت ، به گوێره‌ی لێدوانه دژبه‌یه‌كه‌كانی ره‌وته‌كه .
كازمی ده‌بێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران ؟
هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی، رایانگه‌یاندووه كه تائێستا 85 كورسیان كۆكردۆته‌وه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، له نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تح و ئه‌وانی تریش كه هێشتا ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه. به‌ڵام قورسه و ئاسان نییه خوێندنه‌وه‌ی دروست و ورد بۆ گۆڕه‌پانی كێبڕكێ و ململانێی سیاسی عیراق بكرێت ، هه‌ندێك له چاودێران له‌و باوه‌ڕه‌دان ئیئتلافه‌كه‌ی مالیكی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی كورسی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌ویش به هۆی نه‌بوونی متمانه‌ی لایه‌نه‌كان به هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌در، كه جێگیر نیه و زوو زوو ده‌یگۆڕێت، ئه‌زموونیشیان زۆره له گه‌ڵیدا هه‌یه له خووله‌كانی پێشووی په‌رله‌ماندا، كه چه‌ندین جار بڕیاری كتوپڕی ده‌رده‌كرد و هاوپه‌یمانه‌كانی تووشی شۆك ده‌كرد، وه‌كو بڕیاری به كشانه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی له په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا .
بۆیه ئاسان نیه پێشبینی بكه‌یت یان بڕیاربده‌یت له سه‌ر شێوازی هاوپه‌یمانێتییه‌كان، تا به‌ستنی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌گه‌ریش هه‌یه هاوپه‌یمانی تازه پێك بێت له نێوان لایه‌ن سیاسییه‌كان له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا یان سه‌درییه‌كان، بۆیه زۆر قورسه كاندیی زۆرینه ده‌ستنیشان بكرێت یان هیچ كه‌سێك ئه‌و شانسه‌ی هه‌بێت.
بۆیه له‌هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كاندا قه‌واره‌ی سه‌درییه‌كان گره‌و له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه هه‌ردوو لایه‌نه‌كه نه‌گه‌نه رێكه‌وتن له سه‌ر كاندیدێكی زۆرینه، به‌ڵكو به‌ره‌و كاندیدێكی سازان بڕۆن یان بێلایه‌ن، ئه‌ویش موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستایه كه ره‌وتی سه‌در پشتگیری ده‌كه‌ن به هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه .