وەك ئەوە وابێ ھەر ئێستا كۆبوونەوەت لێلمانا ھەبێ ئەڵێم ھا ئێستا نا تۆزێكی تر ئازادی وێنەگر دێتە ژوورەو كامێراكەی زووم كردووە ئاماژە نەوەی گەیشتیتە لامان.
ئینجا دەپرسی : حەز ئەكەن باسی چیتان بۆ بكەم؟
...
زۆرباشە ئەی ئێوە پاداشتی نووسین دەدەن؟
وەك مامی خۆتان من یەكەم جار لە بەشی عەرەبی رادیۆی مۆسكۆ بەھۆی برادەرێكی عەرەبەوە وتارێكم بڵاوكردەوە ، سبەی بینیم لە سندوقی پۆستەكەم چەردەیەك رۆبڵیان بۆ ناردوم وتیان پاداشتی نووسینەكەتە .
ئەبێ پاداشتی روناكبیران بدەن.
ئێ قەینا رۆبڵ نییە، بە دیناری عیراقی.
...
ئاگاتان لەپانایی بێت، وەكو جەواھیری پێی وتمەوە موبالەغە مەكەن كەروێشك بەعاربانەی بگرن....
جا نیوەرۆ میوانی مامی خۆتانن. ئەوەیان تیكەی راوچییە دەیدەمە خۆشەویستان. ئەوە چییە ؟ ھیچتان نەخوارد؟! بە خوا لەو دونیا یەخەتان دەگرم ، دەڵێم خوایە ئەو ھەموو خواردنەم بۆ دابوو بە كردن، كەچی كەمیان خوارد.
بەیانیت باش مامە
وەك بڵێی دوێنێیە كە دەتگوت مەدحی زیندووەكان مەكەن، نەوەك سبەی لەرێ لادەن ! ئەگەر ھەر دایك مەدحی كچ بكات مەگەر خاڵی بێتە داوای!
لە جیاتی ئەوە مەدحی شەھیدەكان بكەن كە خوێنیان بەخشی، مەدحی تێكۆشەرانی نەمر بكەن كە تەمەنیان بۆ كوردو كوردستان سەرفكرد.
ئێمەش بەخۆشی و شۆخییەوە دەمانگوت ئاخر خوا خۆی دەڵێ: اما بنعمە ربك فحدپ....
بەیانیت باش مامە
وایە كە زۆر كەس دەڵێ لەسەر رێبازەكەتم و خۆی موسەیلەمەیەكی درۆزن و مودەعییەكی تەڵەكبازە .
بۆیە ھەر ئەوەندە دەڵێم:
رێبازەكەت ئاسان و ھەم گرانیشە:
ئاسانە چونكە ھەر خۆی ئەوەندە بەسە كورد بیت، كوردستانیی بیت و دیموكراتخواز بیت، گوێ بگری پێش ئەوەی قسە بكەیت. مانای وایە لەسەر رێبازەكەی جا ئەگەر لە قەفقاس یان لە ئەسكیمۆ، لە گەڵەبجاری لای ئەرمەن و ئازەر، یان پیازەجاڕی لای گەرمیان بژیت.
ھەر ئەوەندە بەسە قسەت خۆش و دەم بەخەندە و دڵ پر لەھیوا بیت لە رۆژھەڵاتی ستەم و بەد و ناجۆردا، ئیتر ھەوی.
گرانە ئەگەر خۆت سەغڵەت و خەڵك تەنگەتاو بكەیت، كەچی ئامادەش نەبیت لە پێناویاندا خۆت راپسكێنی و خۆت بەخت بكەیت.
ئاخر مامە ئێوە لە دەورانی شێخ رەزای كەركوكلی زادە، بەوەسفی سەرچاوە عوسمانییەكان نە ژیان، دەنا ئەو چوارینە زێرینەی بۆ زەھاوی نووسیبووی دەیكردە میدالی سەر سنگی مام :
ئەی مادەری گێتی تۆ هەتا ئێستە نەزاوی
زاتێكی وەكوو فەیزی ئەفەندییی زەهاوی
مومكین نییە ئیراكی حەقائیق بە تەواوی
مومكین نییە ئیدراكی نەكا زیهنی زەهاوی