شوان كەریم كابان

ترس لەهاوپەیمانیی كوردستان

  2021-10-02 22:51      132 جار بینراوە        کۆمێنت

چەند رۆژێكی تر هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت، ئەم هەڵبژاردنە پێنجەم هەڵبژاردنی پاش رووخاندنی رژێمێ دیكتاتۆری عیراقە، وەكو هەموو عیراقیش لەهەرێمی كوردستان ژمارەیەك حزب و هاوپەیمانی و بزووتنەوەو گروپ بەشدارن. لەهەرێمیش وەك مافێكی یاسایی، هەموولایەك مافی بەڕێوەبردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنیان هەیە بۆ خۆیان و كاندیدەكانیشیان. لەهەرێمی كوردستان بەر لەدەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن، زۆربەی زۆری لایەنەكان باسیان لەوەكرد كە بانگەشەیەكی شارستانیانەو هێمنانە بەڕێوەدەبەن. بەڵام لەگەڵ گەرمبوونی هەڵمەتەكەو بەرزبوونەوەی ئاستی حەماسەت، هێمنی و شارستانییەت لەبیرچووەوە، هەندێ لایەن لەترسی لایەنی تر بەتایبەت لەترسی پێگەو جەماوەرو كاریگەری هاوپەیمانیی كوردستان، كەوتنە وتنی قسەو دەربڕینی هەندێ رستە، دوور لەڕۆحی سەردەم و پێچەوانەی بەڵێنەكان، وەك ئەوەی ئەندامی سەركردایەتی حیزبێك وتی؛ حزبەكەی ئێمە دەرنەچێ، شەڕی ناوخۆ روودەدات، هەروەها سەركردەیەكی تری هەمان حزب گوتی؛ حزبەكەمان تەنیا حزبە لەكوردستاندا كەجێی متمانەی هەموو لایەكەو یەكەم حزبیشە، بێ ئەوەی رێزی هیچ لایەك بگرێت. لەلایەكی ترەوە هەندێ لایەن میدیاكانیان خستۆتەكار و گەر یەكێك ئاگای لەوە نەبێ هەڵبژاردن لە عیراق دەكرێ، وادەزانێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەو ئەوەی سەیرو نەشیاوە بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی دەڵێن كە لایەنێكی گرنگی هاوپەیمانیی كوردستانە، ئەمە جگەلەوەی ئەو میدیایانە هەر ئەوە ماوە باسی بەلوعەی شكاوی ماڵان بكەن، هەمووشی هەر لەو ترسەیە كە لەبەرامبەر هاوپەیمانیی لێیان نیشتووە. ئەو ترسە لەهاوپەیمانیی گەیشتۆتە ئاستی رێكەوتنی نهێنی لەنێوان دوولایەندا لەهەولێرو سۆران لەدژی كاندیدەكانی هاوپەیمانیی كوردستان لەو دوو شوێنە. گومانیشی تێدا نییە پیلانی تەزویریش داڕێژرابێ لەزۆر شوێن كە كاندیدەكانی هاوپەیمانیی تێیدا بەهێزن و هەروەها هەوڵدان بۆ سووتانی دەنگی ئەو وێستگەو بنكانەی كە كاندیدەكانی هاوپەیمانیی تیایاندا دەنگی زۆرینە دێنن، لەلایەن نەیارانی هاوپەیمانیی كوردستانەوە. هەموو ئەو هەوڵانە دەلالەتی ئەوەن، هاوپەیمانیی كوردستان ، هاوپەیمانێتییەكی بەهێزە، بەڕاست و رەوان گوزارشت كە لەویست و خواستی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات و خەڵكی كوردستان متمانەی خۆی دەدات بەهاوپەیمانیی تا لەبەغدا نوێنەرایەتی بكات بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانی، ئەمە جگەلەوەی هاوپەیمانیی كوردستان هەوڵێكی جددییە بۆ یەكڕیزی گەلەكەمان و بانگەوازێكیشە بۆ ئایندە.

 

وتاری زیاتر

عیراق وڵاتی ئینقیلاب!‬ شوان كەریم كابان
2022-08-30 20:54      128 جار بینراوە

شیمال ئەلعیراق‬ شوان كەریم كابان
2022-08-02 21:59      92 جار بینراوە


بەهیوای دیدار‬ شوان كەریم كابان
2022-06-05 10:14      70 جار بینراوە







راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      135 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      117 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      112 جار بینراوە

سلێمانی نزیکترە یان نەجەف؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-05 20:14      115 جار بینراوە

ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      125 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      167 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      153 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      124 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      108 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو