له ژێر دروشمی عیراق هه‌ڵده‌بژێرین، نوێنه‌رایه‌تی و نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق (یونامی)، هه‌ڵمه‌تێكی فراونیان ده‌ستپێكردووه بۆ هاندانی ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن له هه‌ڵبژاردنی گشتی پێشوه‌خته له 10/10/ 2021 .
یوئێن ریكلامی بۆ پاڵپشتی له هه‌ڵبژاردن بڵاوكردۆته‌وه
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا یونامی ریكلام و دیواربه‌ندی گه‌وره‌ی هه‌ڵواسیوه له به‌غدای پایته‌خت، بڕیاره له رۆژانی داهاتووشدا له شاره‌كانی تری عیراق ئه‌و ریكلامانه بڵاوبكه‌نه‌وه، جگه له هه‌ردوو زمانی ره‌سمی عه‌ره‌بی و كوردی به زمانی ئینگلیزیش ریكلامه‌كان نووسراون، تێیدا داوا له هاووڵاتیانی عیراق ده‌كات به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و هانیان ده‌دات ده‌نگه‌كانیان به فیڕۆ نه‌ده‌ن، ئه‌و مافه ده‌ستوورییه‌ی خۆیان به‌كاربهێنن بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان و وڵاته‌كه‌یان، چونكه ده‌نگی ئه‌وان زۆر به به‌هایه و كاریگه‌ریی هه‌یه بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی.
یونامی پێداگریی له‌سه‌ر رۆڵی ده‌نگی هاووڵاتیان ده‌كات له هه‌ڵبژاردنه‌كەدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێك له هاووڵاتیان بێزاریی خۆیان ده‌ربڕیووه له بارودۆخی سیاسی وڵات، بۆیه ئێستا گرنگی به ده‌نگی خۆیان و هه‌ڵبژاردنیش ناده‌ن، له‌به‌رئه‌وه یونامی دروشمێكی زۆر كاریگه‌ر و جوان و پڕ واتای هه‌ڵواسیووه و به خه‌تێكی گه‌وره كه تێیدا ده‌ڵێت (ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌ت پێویستی به ده‌نگی تۆیه) له‌گه‌ڵ دروشمی تریش كه ده‌ڵێت: (له پێناو عیراقدا ده‌نگ ده‌ده‌ین)، له‌هه‌مان كاتدا داوا له هاووڵاتیانی عیراق ده‌كات هاشتاگی (عیراق هه‌ڵده‌بژێرین) له‌گه‌ڵ وێنه‌كانی خۆیاندا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه.
هه‌ڵبژاردنێكی گه‌وره و چاره‌نووسساز
هه‌فته‌ی پێشوو، باسی رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانم كرد له هه‌ڵبژاردن و راپرسی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كاندا، به شێوه‌یه‌كی گشتی و له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان، بۆیە لێرەدا ده‌خوازم رۆڵی یونامی له هه‌ڵبژاردنی عیراقدا باس بكه‌م، چونكه 10/10/2021 هه‌ڵبژاردنێكی گه‌وره و چاره‌نووسساز له عیراق به‌ڕێوه ده‌چێت و رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌ی عیراقم زۆر بەلاوە گرنگه، بێگومان چ له‌سه‌ر ئاستی چاودێریی و چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌ماهه‌نگی بێت، چ له‌سه‌ر ئاستی جێبه‌جێكردن به‌شێوه‌یەکی گشتی، هه‌روه‌ها بڕێكی زۆر پاره‌ی ته‌رخانكردووه بۆ پاراستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پشتیوانیكردن له پرۆسه‌كه، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی ناردووه تا هاوكاریی و كارئاسانی و راوێژ پێشكه‌ش بكه‌ن. هه‌روه‌ها یونامی به‌شداریشه له به‌گژداچوونه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌شیاوی دژبه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، له هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی هه‌ڵبژاردنی گشتی عیراق و هه‌ڵسه‌نگاندنیدایه.
دۆخی ناله‌باری عیراق مایه‌ی نیگه‌رانیی زۆره بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یونامی به تایبه‌تی و هه‌روه‌ها بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش، بۆیه زۆر به جدی پاڵپشتی و هاریكاریی پرۆسه‌ی دیموكراسی ده‌كات له عیراق.
له‌لایه‌كی تره‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دركی به‌وه كردووه، كه ئه‌ڵته‌نه‌تیڤی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له عیراقدا، شه‌ڕ و به‌ریه‌كکه‌وتن و ئاژاوه‌یه، چونكه بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌كداری ده‌ستی میلیشیای دوور له ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و پاره‌ی زۆری گه‌نده‌ڵی و ماڵی گشتی، كه به‌ده‌ست هه‌ندێك تاقم و گروپی ده‌ستڕۆیشتووه‌وه‌یه، ده‌كرێت له‌هه‌ر چركه‌ساتێكدا بێت، دۆخی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵاتەکە تێكبدات و بیكات به گۆمی خوێن.
بێ ئومێدی هاووڵاتی عیراق
له دۆخی سیاسی
له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌ی یونامی-دا بۆ پشتیوانی هه‌ڵبژاردنه‌كە، هاووڵاتیانی عیراق هه‌ست به بێئومێدییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن له دۆخی سیاسی وڵات و ترسیان له ساختەکاریی و یارییكردنیش به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، چونكه له رابردوودا ئه‌زموونێكی تاڵیان بینیووه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دا، به‌هۆی شكسته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی حكومه‌تی عیراقەوە له زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كاندا، به‌ڵام یونامی نامه و مه‌سجی دڵنیایی بۆ عیراقییه‌كان ده‌نێرێت و ده‌خوازێت هاووڵاتیانی عیراق به‌شداربن له پرۆسه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها هه‌وڵی چاندنی متمانه له‌نێوان هاووڵاتیان و حكومه‌تی عیراقدا ده‌دات و داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كات له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ده‌نگی خۆیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسی راسته‌قینه له‌ئاكامدا بێته ئاراوە، كه ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نیهی‌وه دێته‌دی.
جێی ئاماژه‌یه، یونامی نێرده و ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه له عیراق و به گوێره‌ی بڕیاری (1500)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوه‌ده‌وڵه‌تی له 14 ئابی 2003 دامه‌زرێنراوه بۆ پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و راوێژ به عیراق.