ستران عەبدوڵڵا

پێشمەرگە لە نەبەردیی هەڵبژاردندا

  2021-09-30 12:49      130 جار بینراوە        کۆمێنت

هێزی پێشمەرگەی كوردستان باسكی بە هێزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستانە لەناو تابلۆی رەنگینی خەباتی ھەمەلایەنەی كوردستاندا. لە تۆماری دیموكراتی عیراقیشدا دیسان هێزی پێشمەرگە تۆماری ئازادیخوازی ‌و دیموكراتییە. جا ئەو كاتەی باسكی بەهێزی شۆڕشی كوردستانە، ھەر نەبەردی و نەبەزییە، ئەو کاتەشی پاڵپشتی دیموكراتیزەكردنی عیراقیشە، هەر تۆماری بێ قسورە.

لە دوای راپەڕینی 1991 یشەوە، پێشمەرگە پارێزەری ئازادیی هەرێمی ئازادكراوی كوردستانە، زووتر و ئێستاش هەمیشە پشت و پەنا بوو بۆ دیموكراتخوازانی عەرەب، بە شیعە ‌و سوننەیانەوە، ئەو دەمەی پێكەوە خەباتیان دژی دیكتاتۆری بەعس دەكرد لە دەورانی پێش كەوتنی رژێمی سەدام.

لە ساڵی 2003 دا، پێشمەرگە ستوونی پتەوی رزگاركردنی عیراق بوو لەدەست دیکتاتۆری بەعس. هاوشانی هاوپەیمانان لە پرۆسەی رزگاریی عیراقدا مەردانە هاتە دەست. ئینجا سەرەڕای منجەمنجی بێ وەفایان و بێباریی ھەڵپەچیان و بەسەرداکەوتوانی دوای کەوتنی سەددام لە گفتوگۆی نووسینەوەی دەستووریشدا پێشمەرگە بووە بەشێك لە مەنزومەی دیفاعی عیراقی. لە نەبەردیی دژی تیرۆری قاعیدە ‌و توندڕەوانی داعشیشدا خاوەن دەفتەری سەركەوتن ‌و ئەلبومی شەهادەت ‌و بەرگری ئازایانەیە.

سەرەڕای زولموزۆری دەورانی مێژوو ‌و پاشقوڵی ناحەزانی شۆڤێنی هێشتاش پێشمەرگە شەریكە لە پاراستن ‌و گەشەی دیموكراتی عیراق. شەریكە لە پاراستنی وڵات لە هەڕەشەی تیرۆر ‌و داگیركاری.
بۆیە لەبەر ئەم ھەموو چیرۆکانە، پێشمەرگە شایانی مووچەی باش ‌و پشتیوانی ‌و هاوكارییە.. لە پڕچەككردن ‌و پوشتە ‌و پەرداخكردن، وەك باقی هێزە رەسمییەكانی عیراق.

تەجرەبە پێمان دەڵێ، ئەوەی دەتوانێ ئەم شایستە گرنگانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دابین بكات، تەنها ‌و تەنها قەوارەی هاوپەیمانیی كوردستانە. هاوپەیمانیی كوردستان كچ ‌و كوڕی هێزی پێشمەرگە ‌و پارێزەری ماف ‌و داخوازییەكانێتی لە بەغدا.

بانگەواز ‌و هیوامان وایە هێزە تایبەتەكان هەر دەنگ بە هاوپەیمانیی كوردستان دەدەن. یانی ھەر دەنگ بە خۆیان دەدەن.

وتاری زیاتر

زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      95 جار بینراوە





ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      183 جار بینراوە

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-06-26 12:10      91 جار بینراوە


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      230 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      236 جار بینراوە

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش ‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-12-04 20:52      148 جار بینراوە

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-23 22:08      137 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      172 جار بینراوە













با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      304 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      277 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      292 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      386 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو