حکومەتی ئێستای کاربەڕێکەری کازمی ٢٢ وەزارەت لەخۆ دەگرێت، وەزارەتی کارەباو وەزارەتی تەندروستی ئەو دوو وەزارەتەن کە وەزیرەکانیان دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، بەو پێیە ژمارەی وەزیرەکانی حکومەتەکەی کازمی ٢٠ وەزیرە، لە کۆی ٢٠ وەزیر ٥ وەزیر خۆیان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق کاندید کردووە.
بێگومان خۆ کاندید کردن مافی ھەموو تاکێکە کە مەرجەکانی کۆمیسیۆنی تێدابێت، بەڵام خۆ کاندیدکردنی ئەم وەزیرانە دژی ھەموو نەریتێکی دیموکراسیە، ئەم وەزیرانە لەکارەکانیان بەردەوامن و پلەو دەسەڵات و بوجەی وەزارەتەکەیان بۆ بانگەشەی خۆیان بەکاردەھێنن، لە کاتێکدا دەبوو ئەو وەزیرانە مۆڵەتیان وەربگرتایەو دەسەڵاتیان بۆ جێگرەکەیان بەجێبھێشتایا. ئەمە بەکارهێنانی پۆستی حکومییە بۆ مەرامی تایبەت و هەڵبژاردن، چەندین نموونەی تر هەن تانەن لەنەزاهەتی هەڵبژاردن ئەم کارە یەکێکە لەپێشێلکارییە یاساییەکانی هەڵبژارن.