بڵێسە جەبار فەرمان

ئایا دەکرێت بە عیراق بوترێت وڵاتێکی دیموکراسی؟

  2021-09-19 18:40      179 جار بینراوە        کۆمێنت

ئایا دەکرێت دابەشکردنی پلەو پوستەکان بەشێوەیەکی پشک پشکێنەو تایفی بەدیموکراسی ناو بنرێت؟
ئەوەی لە عیراق و ناوچەکە دەگوزەرێت ئیدیعاکردنی دیموکراسییە وەنەک دیموکراسییەت، ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەسیستەمێکی جەقبەستوو بەواتای دیموکراسی نایەت، بەڵکو ئەمە بانگەشە کردنی دیموکراسییە، ٪‏٧٠ ی ئێستای پەرلەمان خۆیان کاندید کردووەو داوای متمانە لەھاووڵاتیان دەكەن، زۆربەی ئەوانەی خۆیان کاندید کردۆتەوە ئەندامی حزبە گەورەکانی عیراقن بەو ھۆیەشەوە شانسی بردنەوەیان زۆرە، پەرلەمانی عیراق لە ٣٢٩ ئەندام پێکدێت، زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی ئەم خولی چوارەی پەرلەمان دوو خولە ئەندامی پەرلەمانن، ٢٠ ئەندام پەرلەمانی ئەم خولە لە دوو خولی پێشووتریش ئەندام بوون، واتا سێ خوولە ئەندامی پەرلەمانن، ١٦ ئەندام پەرلەمانی ئەم خولە پێشووتر وەزیر بوون لەکابینە جیاجیاکانی حکومەتدا، زیاتر لە٢٠ ئەندام پەرلەمانی ئەم خوولە پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکان بوون، ٤ ئەندام پەرلەمانی ئەم خوولە پێشووتر پارێزگار بوون، ئەوەی دەمەوێت ئاماژەی پێبدەم ئەوەیە کە عیراق لەنێو بازنەیەکی داخراودا دەسووڕێتەوەو باڵادەستەکانی ناو پارتە سیاسییەکان ئاڵوگۆڕ بەکورسییەکانیان دەکەن لەنێو ئەو بازنە داخراوەدا، راستە ھەموو ھەڵبژاردنێک کۆمەڵێک دەموچاوی نوێ پەیدا دەبن، بەڵام ئەوانەی نەخشەی سیاسی ئەم وڵاتە دادەڕێژن و رەسمی نەخشەڕێگا دەکەن خۆیان لەو بازنە داخراوەدا دەبیننەوە دووبارەو چەندبارە دەبنەوە.

وتاری زیاتر







راپەرین بۆ كرا‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2022-03-05 13:45      145 جار بینراوە



دادگای ئیتحادی بڕیاریدا‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2022-02-06 20:16      174 جار بینراوە





کارەبا بەرانبەر بە ئاو‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2021-11-22 21:23      145 جار بینراوە














نەوەی چوارەم لە جەنگ (4GW)‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2021-03-08 21:28      260 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو