ستران عەبدوڵڵا

كەركوكێكی دیموكرات پەرژینە بۆ كوردستانێتی

  2021-09-19 10:06      134 جار بینراوە        کۆمێنت

سیاسەتكردن بۆ كوردستانێتی كەركوك بۆ قۆناغی داھاتوو چەند رەھەندێكی نوێ لەخۆدەگرێت. دیاریترینیان نەخشە رێگای ماددەی 140ی دەستورییە.بەڵام ھاوشانی ئەم نەخشەرێگایە سیاسەتی تریش پێویستە بۆ ئاساییكردنەوەی كەركوك.
ماددەی 140 هەم نەخشەرێگای دەستوورییە ‌و هەم دەسكەلایەكی رەوایە بەدەست كوردستانیانەوە، بەڵام ئەم ماددەیە پەینی تری پێویستە كە لەگەڵیا مۆتۆربە بكرێت.
بوژانەوەو گەشانەوەی دیموكراسیی دوای قۆناغێك لەپاشەكشێ پێكردنی، پەینێكی بەهێزە بۆ كوردستانێتی كەركوك . گەڕانەوە بۆ بنەماكانی فیدرالی كە لە دەستوردا هاتووە و ئێستا هەن هەڕەشەی لێ دەكەن، ئەویش پەرژینێكی قایمە بۆ كەركوكی ئایندە. ئەگەر میلیشیا ‌و باندی تایفەگەری، عەسكەرو عەنتەر لەبەغدا ‌و تەواوی عیراق لەشەقامی سیاسەت دوور بكەونەوەو بچنەوە سەنگەرەكانی پارێزگاری لەوڵات كەركوكیش لەبەر ئەم هەتاوی حوكمی مەدەنیەدا دەتوانێ هەناسەیەك بدا‌و هەوایەكی پاك هەڵمژێ. دوور لەحوكمی شۆڤێنی ‌و تایفەگەری ‌و نزیك لەحوكمێكی مەدەنی ‌و دیموكراتی، كەركوك دەتوانێ خۆی لە هەڕەشەی تەعریبی كۆن و نوێ بپارێزێ. 
ھەروەھا حوكمێكی دیموكراتی، مەدەنی دەستوریی كە شۆڤێنی و تایفەگەری تێیدا زاڵ نەبێت رێگە لەموزایەدەی گۆشەگیری نەتەوەیی ئەوانەش دەگرێ كەتەنھا قسەیان ھەیە بۆ كەركوك و قسەش ناچێتە گیرفانەوە.تەنھا بۆ خڕكردنەوەی دەنگ وەبیریان دێتەوە كەركوك دڵی كوردستانە.
ئەو هێزەی دەتوانێ پشت ‌و پەنا بێت بۆ دیموكراتخوازانی عیراق تەنها‌و تەنها هاوپەیمانی كوردستانە.
ھاوپەیمانی كوردستان باسكی بەھێزی داكۆكییە لەمافەكانی كەركوك لە بەغدا

 

وتاری زیاتر

زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      98 جار بینراوە





ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      183 جار بینراوە

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-06-26 12:10      91 جار بینراوە


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      232 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      237 جار بینراوە

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش ‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-12-04 20:52      149 جار بینراوە

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-23 22:08      138 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      172 جار بینراوە













با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      304 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      277 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      293 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      387 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو