جەمال ئارێز

بانگەشەو یاریكردن بەهەستی خەڵك

  2021-09-18 19:40      122 جار بینراوە        کۆمێنت

وەرگرتنی دەستەواژەیەكی نێگەتیڤ لەناو هەزاران دەستەواژەی پۆزەتیڤ ‌و بژاركردنی نموونەیەكی نێگەتیڤ لە هەزاران نموونەی پۆزەتیڤ بە مەبەستی وروژاندن ‌و یاریكردن بە هەستی خەڵك ‌و هاووڵاتیی دەنگدەر، شێوازێكی نوێی نەیارانی سیاسیی هاوپەیمانیی كوردستان بەگشتی ‌و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە بەتایبەتی.

ئەمەی ئەمجارە لە میدیا ‌و سۆشیال میدیای لایەنە ركابەر ‌و نەیارەكانی یەكێتی ‌و هاوپەیمانیی كوردستانەوە دەیبینین ‌و دەیبیستین ‌و دەیخوێنینەوە، بابەتێكی نوێ نییە، بەڵكو زیاتر لە 20 بۆ 25ساڵە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەركردایەتی ‌و بنكە جەماوەرییەكەیەوە دەستوپەنجەی لەگەڵدا نەرم دەكەن ‌و وەك كادران ‌و لایەنگرانی یەكێتیش وا گۆشكراون كە نە هێندە چیكەڵدانەیان تەسك بێت كە بەرگەی رەخنە و تانە و تەشەری ركابەر و ململانێكارەكانیان نەگرن، نە هێندەش خۆش باوەڕ و رووكەشانە پیاهەڵدان ‌و ستایشی ئەم ‌و ئەو باغر و لەخۆباییان دەكات.

ئەگەر مێژووی یەكێتی و گۆڕان پێكەوە و دوای لێكترازانیش ‌و تائێستاش كە پێكەوە لەیەك هاوپەیمانیدا یەكیانگرتۆتەوە لەدوای راپەڕینەوە بەراورد بكەین بە هەموو ئەو پارت ‌و گروپ ‌و لایەنانەی لە مەیدانەكەدا ركابەریی دەكەن، دەستكەوت ‌و خزمەت ‌و قوربانی ‌و داهێنانەكانیان لەسەر ئاستی سیاسی ‌و كۆمەڵایەتی ‌و رووناكبیریی ‌و پەرەپێدانی كەلتوری ‌و خەباتی مەدەنی ‌و بەرچاو روونكردنی چین ‌و توێژەكان بە ماف ‌و ئەركە نەتەوەیی ‌و نیشتمانی ‌و مرۆییەكانیان، تەنها لە ساڵێكی خەباتیاندا بارتەقای مێژووی هەموو ئەو لایەنانە بووە كە ئەمڕۆ وەك ركابەر خۆیان لە مەیدانی سیاسیدا تەرح كردووە و دەكەن.

ئەو لایەنانە هێشتا پێیانوایە كە خەڵك هێندە نەزان ‌و ساویلكەیە مێژووی دوور و درێژی خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانی ئەم دوو لایەنە نازانێت ‌و پێی ئاشنا نییە، پێیانوایە ئازایەتی ئەوەیە لە كەشێكدا هەڵسوڕانی سیاسیی بكەیت كە ئازادیی سیاسیی ‌و میدیایی ‌و رێكخراوەیی لەسایەی خەبات ‌و قوربانیدانی رابردوو ‌و ئێستا و داهاتووی ئەم دوو لایەنەدا بۆ پاراستن ‌و گەشەپێدانی ئەو ئازادییە هاتۆتەدی، ئیدی بێئاگان لەوەی كە خەڵكی هۆشیاری كوردستان ئەو راستییە باش دەزانن كە مانەوەی ئەو ئازادییە ‌و هەڵسوڕانی سیاسیی ئازادانە ‌و خەباتی جەماوەریی ‌و رێكخراوەیی پەیوەستە بەو دوو هێزەوە كە ئەمڕۆ لەو هاوپەیمانییەدا دەستیان لەناو دەستی یەكتریی ناوە، چونكە دەزانن ئەوان كە توانیبێتیان لە رابردووی دوور و نزیكدا بەخوێن ‌و گیانی سەركردە و فەرماندە و پێشمەرگە ‌و تێكۆشەرەكانیان بێ درێغ قوربانییان بۆ ئەو ئازادییە دابێت ‌و لەدوای ئەو راپەڕینیشەوە كە هەرخۆیان پێكەوە ئەندازیار ‌و رابەر ‌و پێشڕەوی بوون و گەیاندویانە بە رزگاریی بەشێكی خاكەكەی و هەرخۆشیان پارێزەری بوون و لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستانێكی وێرانەی دوای ئەنفالدا هەر ئەوانیش ئەندازیاری ئاوەدانكردنەوەی بەشە زۆرە كارەساتبارەكەی بوون، ئیتر ئەو نەیارانە كەرەستەیەكی میدیایی ئەوتۆیان دەستناكەوێت كە مێژوو و ئێستا ‌و ئایندەی ئەو هاوپەیمانییەی پێ لەكەدار بكەن، جگە لە تانەو تەشەر نابەجێ ‌و هەڵێنجانی جامێك خڵتە لە زەریایەكی روونی دەستكەوت ‌و خەبات ‌و خزمەت ‌و قوربانی، جگە لە دەرهێنانی دەستەواژەی ناو كتێبێكی بیرەوەریی ئەم سەركردە یان ئەو نووسەر كە لەكۆی هەزاران دەستەواژەدا ئاماژەی بە لایەنێكی نێگەتیڤی سیاسەت ‌و رێڕەوی خەبات كردووە، یان لە هەزاران جوامێر ‌و پێشمەرگە ‌و فەرماندە و سەركردەدا، كە لە دووتوێی كتێبێكدا ئاماژەی پێكراوە، بە كەسێكەوە دەگیرسێنەوە كە لە دەستەواژەیەكدا یان لە رووداوێكدا بە نێگەتیڤ ناوی هاتبێت ‌و باقی دەستەواژە جوان ‌و پۆزەتیڤەكانی دیكە كە بەشێكی زێڕینی مێژووی خەباتی كوردستانە لە نزیكەی نیو سەدەی رابردوودا دەكەن بەژێر لێوەوە و خۆڵی نەزانیی خۆیانی بەسەردا دەدەن.

بەگوێرەی بنەما و یاسا ‌و رێساكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ‌و عورف و عادەتی گشتیش، لە پرۆسەیەكی لەم شێوەیەدا دەشێت بانگەشە بۆ خۆت بكەیت، بەڵام پەنجە راكێشان بۆ خەڵك و لایەنی دیكە بەتایبەتی بە ناوهێنان ‌و ناوزڕاندن، جۆرێكە لە پێشێلكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، بۆیە رەنگە بەشێك لە بێدەنگیی میدیای یەكێتی ‌و گۆڕان ‌و هاوپەیمانیی كوردستان، پەیوەست بێت بەو پابەندییە یاسایی ‌و ئەخلاقییەوە كە بانگەشە بۆ خۆی و كاندیدەكانی بكات، خۆ ئەگەر كاربێتە سەر پەنجە درێژكردن بۆ یەكتریی و لاپەڕە هەڵدانەوە لەدژی یەكتریی، ئەوا پێویستە هەموو ئەو لایەنە ركابەر و ململانێكارانە باش لەو راستییە تێبگەن كە میدیای یەكێتی لە هەموو قۆناغەكانی بانگەشەدا پەیوەست ‌و پابەند بووە بە بنەماو یاساكانی كۆمسیۆنەوە، ئەگەرنا بكەوێتە كار، هەموو ئەو ركابەر و لایەنانەی پەنجەی بۆ درێژ دەكەن دەخاتەوە قاڵبی خۆیان ‌و بەراورد بە لایەنە نێگەتیڤەكانی ئەوانە یەكێتی ‌و هاوپەیمانی زۆر رووسوورانە لێی دەردەچێت ‌و ئەو تانە و تەشەر و بوختانانەش بەسەر ساحیر ‌و جادوگەرەكان و ئەوانەدا قڵپ دەكاتەوە كە لەپشتیانەوە دنەیان دەدات.

وتاری زیاتر








بە سیاسیکردنی هەموو کایەکان‬ جەمال ئارێز
2021-11-05 10:13      146 جار بینراوە

با یەكێك وەڵام بداتەوە‬ جەمال ئارێز
2021-10-23 18:41      102 جار بینراوە



دەنگیش بدە و گلەییش بکە‬ جەمال ئارێز
2021-09-16 12:58      147 جار بینراوە


هونەری گوێ نەگرتن‬ جەمال ئارێز
2021-08-14 14:34      142 جار بینراوە


کۆدی لێکتێگەیشتن دۆزرایەوە‬ جەمال ئارێز
2021-04-24 16:03      224 جار بینراوە




لێدوان، یان هەریەک لە ئاوازێک؟‬ جەمال ئارێز
2021-02-06 19:00      212 جار بینراوە






ئەم هەفتەیە‬ جەمال ئارێز
2018-01-17 10:22      367 جار بینراوە

ئەم هەفتەیە‬ جەمال ئارێز
2017-12-12 15:45      460 جار بینراوە

ئەم هەفتەیە‬ جەمال ئارێز
2017-11-21 13:32      536 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو