جەمال ئارێز

دەنگیش بدە و گلەییش بکە

  2021-09-16 12:58      170 جار بینراوە        کۆمێنت

تێکچوونی هاوسەنگیی سیاسی و ئیداریی لە هەرێم و عیراقدا ئەگەر بەشێکی پەیوەست بێت بە کاریگەرییە تایفی و نەتەوەییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و بەشێکی دیکەشی پەیوەست بێت بە کاریگەرییە نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەکانەوە، ئەوا بەشە هەرە زۆرەکەی پەیوەستە بە خودی دەنگدەرانەوە چ بە دەنگ دان یاخود دەنگ نەدان، بۆیە بەر لە گلەیی و گازاندە لە ئەنجامی هەڵبژاردن و بەدینەهاتنی دروشمەکانی بانگەشە و بەڵێنی کاندیدەکان لەدوای دەرچوونیان، ئەرکی دەنگدەر خۆیەتی کە بەرلە ئاماژەکردن بە ناوی کاندیدی دڵخوازی لە رۆژی دەنگداندا، پێداچوونەوەیەک بەگوێرەی رابردوو و ئێستا و داهاتووی ئەو قەوارە کاندیدە بکات.

دەنگدان بە کاندیدانی هاوپەیمانیی کوردستان بەگوێرەی لێوەشاوەیی کاندیدەکانی و سەر راستیی هەردوو حزبی پێکهێنەری هاوپەیمانییەکە ئەو مافە دەدات بە دەنگدەران کە لەکاتی بەدەستهێنانی ژمارەی کورسیی پێویستدا گلەیی و گازاندە لە پابەند نەبوون یاخود خەمساردیی پەرلەمانتارە دەرچووەکان بکات لەبەرامبەر بەڵێنەکانیان، بەڵام دیارە قورسایی و سەنگی دەنگی ئەو پەرلەمانتار و کاندیدە دەرچووانەش پەیوەستە بە ئاست و رێژەی دەنگی دەنگدەرانەوە بۆ ئەو هاوپەیمانییە.

بەگەڕانەوە بۆ مێژووی رابردووی ئەو حزبە هاوپەیمانە کە بەشی هەرە زۆری تێکۆشەرەکانی لەو کەسانە بووبن کە بە خوێن و سەر و ماڵەوە لە خزمەتی ئازادیی و دیموکراسیدا بەگژ سەرسەختترین رژێمی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا چووبنەوە و تا رادەی شەهید بوون و قوربانییدان بە بەشێک لە جەستەیان یان بەسەربردنی بەشێکی تەمەنیان لە زیندانی فاشیستەکاندا، ئەوا روبەڕوبوونەوەی چەند هاوکارێکیان لەناو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا ئەگەرچی لەڕووی نەتەوەیی و مەزهەبی و تایفییەوە جیاوازیش بن لەوان کارێکی سانا و سادەیە بۆ ئەوان و خوێندکارانی ئەو تێکۆشەرانەی کە ئامادەیان کردوون بۆ ئەوپەڕی قوربانی و درێغی نەکردن لە رێگای بەدیهێنانی خواستە دیموکراتی و دەستوورییەکاندا.

دەبێت دەنگدەرانی کوردستان چەند راستییەک هەیە رەچاوی بکەن لەکاتی دەنگداندا، کە لە ئاسانترین پێناسەی ئەو راستیانەدا دەتوانین بەم شێوەیە پۆلێنیان بکەین:

-واباشترە دەنگ بە هاوپەیمانیی کوردستان بدەن چونکە هاوپەیمانیی نێوان دوو حزبی واقیعبینە کە هەموو راستە مەسەلەی خزمەتگوزاریی و بژێویی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە ئەولەوییەتیاندایە، بەڵام بەهەوڵ و پێداگریی سەرکردە و تێکۆشەرە دێرێنەکانی ئەم دوو حزبە و لەسەروو هەموویانەوە سەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیروان زۆرترین مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و مەسەلە دیموکراتییەکانی پەیوەست بە عیراق لە دەستووردا چەسپێنراوە.

-ئەم دوو حزبە لە کۆی بەرنامەی حزبی و خیتابی سیاسییاندا بە رەچاوکردنی دۆخی ناوچەیی و جیهانی هەرگیز شوێن دروشمی تۆباوی و رەق و تەقی نەتەوەیی بێ سەمەر نەکەوتوون و بەردەوام دژبە دروشمی نەتەوەیی وشک و برینگ بوون بە جۆرێک کە سەربکێشێت بەرەو رەگەزپەرستی و شۆڤێنیزم، بەڵام هەموو مافە سیاسی و کەلتووری و ئیداریی و جوگرافییەکانی خەڵک و خاکی کوردستانیشیان بەتەنها و تەنها لە چوارچێوەی مووچە و بودجەدا چڕنەکردۆتەوە.

-بەگوێرەی ئەو فیکرە واقیع بینانەیە و مامەڵەی سیاسیی و بەریەککەوتنی ئەم دوو حزبە هاوپەیمانە لەگەڵ لایەنە سەنگین و دیموکراتخوازە عیراقییەکاندا، بەردەوام نوێنەران و سیاسەتمەدارانی باڵای ئەم هاوپەیمانییە لە توانایاندا بووە کە زمانێکی هاوبەشی دیالۆگ و دانوستانی ئارامتر و بە بەرهەمتر لەگەڵ دۆستە عیراقییە دیموکراتخوازەکاندا بدۆزنەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو یاسا و پڕۆژانەی کە لە خزمەتی کۆی گەلانی عیراقدایە بە کورستانیشەوە وەک هەرێمێکی دەستووریی لە چوارچێوەی عیراقدا.

لێرە و لەوێ زۆر هاوپەیمانی و کەسایەتی و حزب لە بازاڕی بانگەشەدا دروشمەکانی دەخاتە بازاڕی دەنگدەرانەوە و زۆر دروشمی ئاڵ و واڵا لە بەردەمی دەنگدەراندا خراوەتەڕوو، بەڵام دەنگدەری هۆشیار ئەرکی ئەوەیە کە تان و پۆی هەموو تابلۆ سیاسییەکەی عیراق ئەو دروشمانە شەن و کەو بکات کە ئەگەر و دەرفەتی جێبەجێبوونیان هەیە هەروەک دەبێت دەنگدەری هۆشیار ئەو راستییەی لەبەرچاو بێت کە ئەولایەن و کەسەی دروشمەکە دەخاتەڕوو سەنگ و قورساییەکەی و باکگراوندە خەباتکارانەکەی و پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی لەسەر ئاستی حزب و قەوارە بەهێزەکانی بەغدا بایی ئەوەی تێدایە کە دەرەقەتی بەدیهێنانی ئەو دروشمە ئاڵ و واڵایانە بێت؟

دووبار پێویستە دەنگدەرانی هۆشیار ئەو راستییە لە بیر نەکەن کە کورسی ئەم هاوپەیمانییە و رۆڵی کاندیدە دەرچووەکانی لە ئایندەدا پەیوەستە بە دەنگەکانی ئەوان و بەشداریی هەرچی زیاتری ئەوانەوە، بۆیە دەنگەکەتان بدەن و دواتر گلەییەکانیشتان بکەن، چونکە بەشداریی نەکردن و فەوتاندنی دەنگەکان لە کاندید و حزب و هاوپەیمانییەکدا کە توانا و سەنگی دەنگی زۆرینەی خەڵکی کوردستانی لەگەڵدا نەبێت و خەمساردیی دەنگدەر لە پیادەکردنی مافی یاسایی خۆی لە دەنگدان، هەم رێژەی نوێنەرایەتیی کوردستان لە بەغدا لاواز دەکات و هەم گلەییەکانی تۆی دەنگدەریش دەکاتە دروشمی بریقەدار، جا بۆ ئەوەی دەنگتان لە هەڵبژاردندا جێی خۆی بگرێت و مشوورخۆرێکی جدیی هەبێت بۆ گلەییەکانی دوای هەڵبژاردن دەنگ بە هاوپەیمانیی کوردستان بدە نەک بەوانەی کە بە دروشمی رەگەزپەرستانە نەک عیراقییەکان، بەڵکو پێکهاتەکانی کوردستانیشمان لێ تەرە دەکەن، نە بەوانەش کە کێشەی سیاسیی 100 ساڵی خەبات و قوربانیی خەڵکی کوردستان و دیموکراتخوازانی عیراقیان لە پارەدا چڕکردۆتەوە وەک ئەوەی کورد بەرلە راپەڕین مووچەی نەبووبێت.

وتاری زیاتر








بە سیاسیکردنی هەموو کایەکان‬ جەمال ئارێز
2021-11-05 10:13      170 جار بینراوە

با یەكێك وەڵام بداتەوە‬ جەمال ئارێز
2021-10-23 18:41      122 جار بینراوە



بانگەشەو یاریكردن بەهەستی خەڵك‬ جەمال ئارێز
2021-09-18 19:40      140 جار بینراوە


هونەری گوێ نەگرتن‬ جەمال ئارێز
2021-08-14 14:34      171 جار بینراوە


کۆدی لێکتێگەیشتن دۆزرایەوە‬ جەمال ئارێز
2021-04-24 16:03      243 جار بینراوە




لێدوان، یان هەریەک لە ئاوازێک؟‬ جەمال ئارێز
2021-02-06 19:00      234 جار بینراوە






ئەم هەفتەیە‬ جەمال ئارێز
2018-01-17 10:22      385 جار بینراوە

ئەم هەفتەیە‬ جەمال ئارێز
2017-12-12 15:45      479 جار بینراوە

ئەم هەفتەیە‬ جەمال ئارێز
2017-11-21 13:32      562 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو