له‌گه‌ڵ داگیركردنی عه‌فریندا له‌لایه‌ن توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه توركیاوه، پرۆسه‌ی گۆڕینی دیمۆگرافی شاره‌كه كه شارێكی ته‌واو كوردییه، ده‌ستی پێكرد، ئه‌ویش به نیمچه پشتیوانییه‌كی وڵاتانی كه‌نداو، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل دوای كشانه‌وه‌یه‌كی تاكتیكیانه، هێزی رزگاركردنی عه‌فرینیان پێكهێنا ئه‌و هێزه‌ش كارێك ده‌كات كه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی تازه نیشته‌جێ كراون هه‌ست به ئاسایش نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كه‌مترین ئاستی به‌رگرییه له‌م دۆخه‌ی ئێستادا، بۆئه‌وه‌ی نیشته‌جێ كراوه‌كان به‌رله‌وه‌ی بێنه ناوچه‌كه هه‌زارجار بیری لێ بكه‌نه‌وه و له‌وه تێبگه‌ن كه هاتنیان هه‌روا ئاسان نییه، ئه‌گه‌رچی به‌ڵێنی زۆریشیان به‌و نیشته‌جێبووانه‌ی له ریفی دیمه‌شق و حه‌ڵه‌ب و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیاوه هێناویانن داوه، به‌وه‌ی ئاسایشیان مسۆگه‌ر ده‌بێت.
رامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری روانگەی سوریای تایبه‌ت به مافی مرۆڤ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر و له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا هۆشداریی داوه له‌وه‌ی كه كورد دۆسێی گۆڕینی دیمۆگرافی نه‌وروژاندووه، كه زۆر به خێرایی له عه‌فرین جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌م قسه‌یه‌شی ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی كورد له رووی دیپلۆماسییه‌وه لاوازه. منیش هاوڕام له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كه‌ی رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڵام هۆكار هه‌یه بۆ نه‌وروژاندنی ئه‌و دۆسێیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عه‌فرین بۆته جێگه‌ی سه‌رنج و گرنگیپێدان و بۆته خه‌می هه‌موو كورد، به‌هۆی ئه‌و پێشێلكاریی و تاوانە قێزەونانه‌ی له‌وێ ده‌رهه‌ق به كورد ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورد تائێستاش له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری عه‌فرین به تایبه‌تی له شه‌هبا ده‌ست له خاكی خۆیان به‌رناده‌ن.
دوای داگیركردنی عه‌فرین، ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی ئاسایشیان تێدا نه‌ما، پێشتر خودی عه‌فرین یه‌كێك بوو له ئارامترین ناوچه‌كانی سوریا، ئه‌وه‌ش راستییه‌كه نه‌ك هه‌ر كورد، به‌ڵكو رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بیش گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێستا بۆته نائارامترین ناوچه، ئه‌ویش به‌هۆی سیاسه‌ته دوژمنكارانه‌كانی ئه‌نقه‌ره و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه، واته ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی، كه هه‌موو نیازه‌كانی ئاشكرابوو له دوای ئه‌وه‌ی له عه‌فرین و ئیدلب و ده‌رعا و حه‌ما و حومس ده‌ستی به خوێنی هاووڵاتیان سوور بوو.
لیوای ئه‌سكه‌نده‌رونەش كه دراوسێی عه‌فرینه و پێشتر له‌لایه‌ن توركیاوه داگیركراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام سه‌ودای پێوه ده‌كرێت، بۆته كانگای ترس و نیگه‌رانی، چونكه له‌وێ رۆژانه هاووڵاتیان بریندار ده‌بن و ئاواره ده‌بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژانه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان گروپه چه‌كداره‌كاندا رووده‌دات و شه‌ڕه‌كه‌شیان له‌سه‌ر به‌شكردنی تاڵانییه‌كانیانه، به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆرجار كوێرانه بۆردوومان ده‌كه‌ن و رۆژانه ته‌قه ده‌كرێت و پلانێك نییه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌سكه‌نده‌رونە، هه‌ندێكجار ئه‌و هێرشانه له شاری ته‌ل ره‌فعه‌ته‌وه ده‌كرێته سه‌ر عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری حه‌ڵه‌ب.
ئه‌گه‌ر عه‌فرین ئارامی تێدا نه‌بێت، ناوچه‌كه به گشتی ئارامی تێدا نابێت، وروژاندنی دۆسێكه‌ش كاتی هاتووه، ئه‌و ناوچه‌یه وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ده‌ریا خه‌ونی كورده، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد رق و كینه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر به پڕۆژه‌ی كورد به‌رزبێته‌وه، به‌ڵام عه‌فرین و ئه‌سكه‌نده‌رونە جیاوازن، ئه‌گه‌ر ئه‌سكه‌نده‌رونە له سه‌ودایه‌كی سیاسی‌دا یه‌كلایی كرابێته‌وه، ئه‌وا عه‌فرین له هیچ سه‌ودایه‌كدا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، چونكه داگیركارییه‌كی روون و ئاشكرای توركیا له ئارادایه، رقێكی روون و زه‌قی عه‌ره‌بی سوریاش له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه هاوشانێتی، رژێمیش خۆی لێ كه‌ڕكردووه، به‌ڵام كورد سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه عه‌فرین له بایه‌خبه‌ندیدا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت و هه‌ر رێكه‌وتنێك له نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و رژێمدا بكرێت، ئه‌وا هێزی هه‌ردوولا به ئاراسته‌ی رزگاركردنی ئه‌وێ ده‌بێت.
ئێستا رژێم چاوی له‌سه‌ر ئیدلبه به مه‌به‌ستی پاکكردنه‌وه‌ی له پاشماوه‌ی چه‌كدارانی ئه‌حرار ئه‌لشام و ئه‌لقاعیده‌ی تیرۆریست، به‌ڵام كورد و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات راسته‌وخۆ چاویان له‌سه‌ر رزگاركردنی عه‌فرین و پاكکردنه‌وه‌یه‌تی له چه‌كدارانی ئۆپۆزسۆنی عه‌ره‌بی و داگیرکاریی توركیا.
له عه‌فرینه‌وه تا لیوای ئه‌سكه‌نده‌رونە رۆژانه په‌یام ئاراسته‌ی توركیا و ئۆپۆزسیۆنیش ده‌كرێت، ره‌نگه هه‌ر ئه‌و په‌یمانه به گوێی رژێمیش بگات، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی عه‌فرین بوو به خه‌ونی كورد و هه‌ر ده‌بێ رزگار بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی سێیه‌م هه‌رێمی كورده و دووه‌م گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی كوردییه له رۆژاڤا كه تائێستاش قوربانییه‌كی زۆری بۆ داوه.