هاوكات له‌گه‌ڵ گرژییه به‌رده‌وامه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی، توركیا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه چوار شوێنی جیاجیای له ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا بۆردومان كرد، كه بریتی بوون له: ته‌ل ته‌مر، زركان، دێرەلزوور، قامیشلۆ، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌شی پێشێلكارییه‌كی روون و ئاشكرای ئه‌و دوو رێكه‌وتنه بوو كه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له روسیا و ئه‌مریكا ئیمزای كردبوو، به گوێره‌ی رێكه‌وتنه‌كان، ده‌بێ ئاگربه‌ست بكرێت و توركیاش هێرشه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، به تایبه‌تی خۆرهه‌ڵاتی فورات رابگرێت تا مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ.
ئه‌م رووداوه وایكرد ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات داوا له هه‌ریه‌كه له مۆسكۆ و واشنتۆن بكات به‌رپرسیاریی له ئه‌ستۆبگرن به‌رامبه‌ر به‌و پێشێلكارییه‌ی ئه‌نقه‌ره، هه‌رچه‌نده توركیا هیچ كاتێك هێرشه‌كانی رانه‌گرتووه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان خه‌ستتری كردۆته‌وه.
ره‌نگه ئه‌مه په‌یامێكی روونی توركیا بێت و بیه‌وێت بڵێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و روسیا ئاوا به‌رده‌وام بێده‌نگ بن، ئه‌گه‌ری هه‌یه توركیا هێرشێكی دیكه‌ی گه‌وره بكاته سه‌ر ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی فورات، ئه‌وه‌ش ئه‌و مه‌ترسییه‌یه كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات چه‌ندان جار هۆشداریی له‌باره‌وه داوه، ئه‌وه‌بوو له دوا به‌یاننامه‌یدا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌نقه‌ره كرد و وتی: «ئه‌گه‌ر بۆردومانه‌كان و هێرش و گێچه‌ڵه‌كانی توركیا به‌رده‌وام بێت، كه رۆژانه هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیی ده‌كه‌نه قوربانی، ئه‌وا بێده‌نگ نابن و وه‌ڵامی توندیان ده‌بێت».
ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندیی كورد و واشنتۆن په‌یوه‌ندییه‌كی له‌ق و تاڕاده‌یه‌ك ناجێگیره و كوردیش پێویستی پێیه‌تی، به‌ڵام ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش بێت و پێویستیشی به‌وه‌یه كه ئه‌مریكا به قووڵی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و ئاوات ئامانجه‌كانی تێبگات، ئه‌وه‌ش به دیدار و گفتوگۆی راسته‌وخۆ دێته‌دی، ئێمه پێمانوایه په‌یوه‌ندی نێوان كورد و ئه‌مریكا به‌ره‌وپێش ده‌چێت، به تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له نزیكه‌وه چاودێریی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی‌یان كردووه و له خواست و ئامانجه‌كانیشی تێگه‌یشتووه، به تایبه‌ت كه خواسته‌كانی گه‌لی كورد خواستی ره‌وان و له‌گه‌ڵ به‌هاو بنه‌ماكانی گه‌لی ئه‌مریكاشدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.
به‌ڵام روسیا له هه‌ڵوێسته‌كانیدا به‌رامبه‌ر به كورد پراگماتییه و له‌وه تێناپه‌ڕێ كه ده‌یه‌وێ كورد وه‌كو كارتێك به‌كاربهێنێت، جار جار توركیا و رژێمی سوریای پێ ده‌ترسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ناچاریان بكات ده‌ستبه‌رداری هه‌ندێك له خواسته‌كانیان ببن، هه‌رچه‌نده تا ئێستا، ده‌یان جار دیداری سیاسی و دیپلۆماسی نێوان كورد و روسیا له مۆسكۆ و له فڕۆكه‌خانه‌ی حومه‌یم كراوه، به‌ڵام هیچ گۆڕانكارییه‌كی جددی له سیاسه‌تی روسیادا به‌رامبه‌ر به كورد به‌دی نه‌كراوه.
دووباره‌بوونه‌وه‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا، له پاڵ ئه‌و بێده‌نگییه‌ی ئه‌مریكا و روسیادا، ده‌رفه‌تی دووباره بۆ توركیا ده‌ڕه‌خسێنێ جارێكی دیكه ده‌ستبكاته‌وه به پلانه دوژمنكارانه‌كانی به‌رامبه‌ر به كورد، به تایبه‌تیش كه ئه‌مجاره‌یان بۆردومانه‌كان گه‌یشته قامیشلوی پایته‌ختی ره‌مزی و سیاسی كوردی رۆژئاڤا، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی تازه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌زموونه سیاسییه پێشه‌نگه‌كه‌ی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا.
دوای ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له كاروباری ناوچه‌كه به گشتی و سه‌رجه‌م جیهانیش، پێده‌چێ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌وه زیاتر بێده‌نگ نه‌بێت، ره‌نگه سه‌رقاڵی پلاندانان بێت بۆ گۆڕانكارییه‌ك له ناوخۆی توركیادا، یان ره‌نگه توركیا ناچاربكات ده‌ستبه‌رداری گێچه‌ڵه‌كانی بێت، به‌ڵام توركیا له رووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه باڵاده‌سته و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه بۆته بارگرانی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه به گشتی، ئه‌وه‌ش وایكردووه توركیا هێنده‌ی دیكه له‌خۆی بایی ببێت و پێداگریی بكات له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی.
ئه‌گه‌رێك هه‌یه كه توركیا لاواز بێت، ئه‌ویش دوای خه‌رجكردن و له‌ده‌ستدانی چه‌ندان ملیۆن دۆلار له قه‌یرانی سوریادا و پشتیوانیكردنی له ئۆپۆزسیۆنێكی شكستخواردوو، ئۆپۆزسیۆنێك كه چه‌كداره‌كانی بوون به چه‌ته و به دوای ده‌ستكه‌وتدا ده‌گه‌ڕێن و خه‌ونی ئازادییان نه‌ماوه، ئه‌گه‌رێكی دیكه‌ش هه‌یه کە توركیا وه‌ك وڵاتێكی گه‌وره و بەهەژموون نه‌مێنێتەوە.