هه‌رچه‌نده له‌ساڵی 2018ه‌وه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه ره‌شنووس و پڕۆژه یاسا بۆ خزمه‌تی ئاڵا یان خزمه‌تی سه‌ربازی ئاماده بكات، به‌ڵام هیچ پێشووه‌چونێكی وا نه‌هاته پێشه‌وه، تاوه‌كو له‌م رۆژانه‌دا حكومه‌تی عیراق خۆی پڕۆژه یاسایه‌كی ئاماده‌كرد بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی ئیجباری و بڕیاره ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی یاسای تایبه‌تی بۆ ده‌ربكرێت .
له دوای ساڵانێكی زۆر له مشت‌ومڕ له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا حكومه‌تی عیراق ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نا، هه‌رچه‌ند پێشتر یاسای خزمه‌تی سه‌ربازی ئیجباری له عیراقدا كاری پێده‌كرا، تا ساڵی 2003 له لایه‌ن حاكمی كارگێڕی و سه‌ربازی ئه‌مریكاوه له عیراق (پۆل بریمه‌ر) ه‌و هه‌ڵوشێنرایه‌وه .
حكومه‌تی عیراق پڕۆژه یاسای خزمه‌تی ئاڵا واته خزمه‌تی سه‌ربازی ئیجباری په‌سه‌ندكرد دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای ده‌وڵه‌تی عیراق وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كرد، ئیتر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له سه‌ربكه‌ن و یاسای تایبه‌تی بۆ ده‌ربكه‌ن .
گه‌لی عیراق له رابردوودا ئه‌زمونێكی تاڵی بینیووه له گه‌ڵ خزمه‌تی سه‌ربازی ئیجباری له سایه‌ی سیستمی دكتاتۆری تاك حزبی و جه‌نگه نه‌بڕاوه‌كانی رژێمی پێشوو، كه زۆرێك له لاوانی عیراق بۆ ساڵانێكی دوورودرێژ له ریزه‌كانی سوپادا ده‌مانه‌وه، بۆ نموونه له دایكبووانی ساڵی 1957 زیاتر له ده‌ساڵ له خزمه‌ت سه‌ربازیدا مانه‌وه له وه‌ختی جه‌نگی عیراق و ئێران‌دا، به‌شێكی تر له لاوانی عیراق له چوار ساڵ و پێنج ساڵ زیاتر مانه‌وه له ریزی سوپای عیراقدا.
هه‌رئه‌وه‌شه وایكردووه له ئێستاوه ئه‌و پڕۆژه یاسایه روبه‌ڕووی ناڕه‌زاییه‌كی زۆربێته‌وه له لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه هه‌ریه‌كه‌یان پاساوی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و ده‌ترسن ئه‌و پرۆژه یاسایه جارێكی تر كۆمه‌ڵگەی عیراقی به‌ره‌و به سه‌ربازی كردن به‌رێت .
پڕۆژه‌یاساكه
ره‌شنووسی پڕۆژه یاسا تازه‌كه خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی نێرینه‌ی عیراقدا كه ته‌مه‌نی له نێوان ( 19-35) ساڵدا بێت، ماوه‌ی خزمه‌ته‌كه‌ش له نێو ریزه‌كانی سوپادا له (9-18) مانگدا ده‌بێت به گوێره‌ی ئاستی زانستی كه‌سه‌كه، هه‌ر سه‌ربازێكیش مووچه‌یه‌كی دیاریكراوی بۆ ده‌بڕێته‌وه به پێی گه‌رمی و ئاڵۆزی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی خزمه‌تی تێدا ده‌كات .
كاردانه‌وه‌كانی پڕۆژه‌كه
هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌ر له ئێستاوه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌مه گورزێكی گه‌وره‌بێت ئاڕاسته‌ی ئه‌وان بكرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه هێزی چه‌كدارییان هه‌یه، نیگه‌رانن له‌وه‌ی پێشكه‌وتنی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی تواناكانی سوپای نیشتمانی عیراق له رۆڵ و پێگه و هه‌ژموونی ئه‌وان كه‌م بكاته‌وه .
هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه یاساكه
یه‌كێكی تر له‌و كۆسپانه‌ی پێده‌چێت بێته به‌رده‌م ئه‌م پڕۆژه یاسایه، هه‌رێمی كوردستانه، وه‌كو هه‌رێمێكی فیدراڵی كه پاسه‌وانی هه‌رێمی هه‌یه كه هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌و له ده‌ستووری عیراقیشدا ناوی هاتووه، ئایا خه‌ڵكی هه‌رێم له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا خزمه‌ت ده‌كه‌ن یان له ریزه‌كانی سوپای عیراقدا؟ له پارێزگاكانی هه‌رێم یان له پارێزگاكانی تری عیراق؟
لایه‌نه باشه‌كانی ئه‌م پڕۆژه یاسایه
1. سوپا و هێزه چه‌كداره‌كان له لایه‌نگیری حزبی و تائیفی و ناوچه‌گه‌ری و خێڵه‌كی و ئیتنیكی دوورده‌خاته‌وه.
2. سوپا و هێزی چه‌كدار بێلایه‌ن ده‌كات له ململانێ سیاسییه‌كانی وڵات .
3. لاوانی وڵات ساز و ئاماده ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زۆر له ئاله‌نگاری و راهاتن بۆ مه‌شق و به‌رگه‌گرتنی زۆری ماندوێتی و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌موو پێشهاته‌كان .
4. به‌رزكردنه‌وه‌ی گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری له نێو ریزی لاوان‌دا.
5. كه‌مكردنه‌وه بێكاری به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كه بواری ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی خوێندنیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه .
له كۆتاییدا هه‌موو یاسایه‌ك لایه‌نی باش و خراپی هه‌یه، به‌ڵام بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و دامه‌زراوه، بۆ بێلایه‌ن بوون و سه‌روه‌ربوونی یاسا، سوپایه‌كی به‌هێزی په‌روه‌رده‌كراو به بیر و پرنسیپی دیموكراسی دوور له مه‌یلی تائیفی و نه‌ته‌وه‌یی پێویسته بۆ گه‌لی عیراق .