جۆ بایدن كه سه‌ره‌تای ساڵی 2021 ده‌ستبه‌كاربوو له كۆشكی سپی وه‌كو سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به گه‌لی ئه‌مریكا و جیهانیش دا، كه ئه‌م پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆكی پێشوو دۆناڵد تره‌مپ ده‌بێت، كه ده‌یوت ئه‌مریكا پێش هه‌موو شتێك، به‌ڵكو ئه‌م ده‌یوت ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ پێگه گرنگه‌كه‌ی خۆی له جیهاندا، به‌ڵا م كشانه‌وه‌ی خێرای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، زۆرێك له شرۆڤه‌كارانی گه‌یانده ئه‌و بڕوایه‌ی بایدنیش جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ تره‌مپدا نیه.
كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م پاشه‌كشه‌یه
پاشه‌كشه‌ی به‌په‌له و خێرا‌و بێ به‌رنامه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر پێگه‌و هه‌ژموونی ئه‌مریكا له جیهان هه‌یه، لێره‌دا و له چه‌ند خاڵێكدا باسی ده‌كه‌م:-
1. له ده‌ستدانی متمانه و پێشینه‌ی راستگۆیی خۆرئاوا به گشتی
ئه‌مریكا پێشتر وا خۆی نیشانی جیهان ده‌دا كه ده‌ستوه‌ردان و داگیركردنی ئه‌فغانستان هه‌وڵدانێكه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاتێكی شكستخواردوو له رووی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه، به‌ڵام به‌م كشانه‌وه خێرا‌و بێ پلانه و ده‌ستبه‌ردان له نزیكترین هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی له ئه‌فغانستان، ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه ئه‌مریكا هاوپه‌یمانێكی بێ متمانه‌یه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر دیدوبۆچوونی هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانی واشنتۆن له جیهاندا ده‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد زۆرێك له رۆژنامه و میدیاكانی چین به‌راورد له نێوان دۆخی ئه‌فغانستان و تایواندا بكه‌ن، باسی ئه‌وه بكه‌ن ئه‌گه‌ر چین رۆژێك تایوان بخاته‌وه ژێر ركێفی خۆی، ئه‌وا ئه‌مریكییه‌كان نایەن بە هاوارییانه‌وه، پێده‌چێت ئه‌م هه‌نگاوه كێشه‌ی له‌ده‌ستدانی متمانه بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا بخوڵقێنێت له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا.
2. پاشه‌كشه‌ی هه‌ژموونی ئه‌مریكا له جیهاندا
ئه‌م پاشه‌كشه خێرا‌و بێ به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان خه‌ریكه ئه‌و بۆچوونه باوه كۆتایی پێده‌هێنێت، كه‌پێی وابوو ئه‌مریكا تاكه جه‌مسه‌ری به‌هێزبوو له جیهاندا، به‌تایبه‌تی ئه‌م كشانه‌وه‌یه له كاتێكدا رووده‌دات كه ئه‌مریكا هیچ كام له ئامانجه‌كانی له ئه‌فغانستان به‌دی نه‌هێناوه، چ بنیاتنانی حكومه‌تێكی سه‌قامگیر و به‌هێز ، چ له‌ناوبردنی تیرۆر و نه‌مانی هه‌ڕه‌شه‌كانیان بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان .
3. تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی په‌یمانی ئه‌تڵه‌سی
هه‌رچه‌نده سه‌رۆك بایدن به‌ته‌مابوو په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی له‌هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی چێ بكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می تره‌مپ زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتبوو، ئه‌م پاشه‌كشه بێ پلان و كتوپڕه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بایدنی گه‌ڕانده‌وه بۆ چوار گۆشه‌ی یه‌كه‌م بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانی له نێوان هه‌ردوو كه‌ناری ئه‌تڵه‌سیدا .
كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆكاره بۆ دروستبوونی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا، بۆ نموونه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا (بۆریس جۆنسۆن) ره‌خنه‌ی توندی له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان گرت و وتی (ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كه هه‌موومان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین)، وڵاته ئه‌وروپییه‌كان ترسی زۆریان له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دوو دیارده‌ی مه‌ترسیدار هه‌یه، كه ئه‌وانیش تیرۆر و شاڵاوی په‌نابه‌رانه له ئه‌فغانستانه‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، هه‌ربۆیه هه‌ر له ئێستاوه ئاماژه و پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن، كۆچه‌رانی ئه‌فغانی له وڵاتانی دراوسێوه بگه‌نه توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا .
له‌وانه‌ش گرنگتر و مه‌ترسیدارتر، تیرۆریستان خۆیان تێكه‌ڵی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌وروپا بۆ كاری تیرۆریستی، ته‌نانه‌ت ده‌ركه‌وتووه ئه‌مه هه‌ر مه‌ترسی و پێشبینی نییه، له‌نده‌ن له 23/8/2021 ئاشكرایكرد، كه به‌ریان له چوار كه‌س گرتووه كه له‌ناو لیستی قه‌ده‌غه‌دان بۆ سه‌ردانی به‌ریتانیا، له فڕۆكه‌خانه‌ی كابووله‌وه، هه‌روه‌ها كه‌سێكی تریان ده‌ستگیركردووه كه توانیوویه‌تی بگاته له‌نده‌ن له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ سوپای به‌ریتانیادا كاریان كردووه .
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م پرۆسه‌ی پاشه‌كشه خێرایەی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان راستیه‌كی تریشی ئاشكراكرد ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه وڵاتانی ئه‌وروپا ناتوانن هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی، ته‌نانه‌ت چۆڵكردن و كشانه‌وه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی له ژێر چه‌تر و پشتیوانی ئه‌مریكادا بێت بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ڕوونی له پرۆسه‌ی كشانه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول ده‌ركه‌وت، هه‌ربۆیه له‌نده‌ن هه‌وڵده‌دات هانی واشنتۆن بدات بۆ ئه‌وه‌ی واده‌ی پرۆسه‌كه درێژ بكاته‌وه، تا بتوانێت هه‌موو ئه‌و ئه‌فغانییانه رزگار بكات كه یارمه‌تی سوپای به‌ریتانیایان داوه، بۆیه له حاڵه‌تی قایل نه‌بوونی واشنتۆن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه، ده‌بێت به‌ریتانیا پرۆسه‌كه خێراتر بكات یان به‌ته‌واوی بیوه‌ستێنێت .
بۆیه ئه‌م روداوانه‌ی ئه‌فغانستان جارێكی تر ئه‌و مه‌سه‌له گرنگانه دێنێته‌وه ئاراوه كه پێویسته ئه‌وروپا سه‌ربه‌خۆیی ستراتیژی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت له وابه‌سته‌یی ئه‌مریكا، واته ئه‌وروپا رۆڵی سه‌ربازی سه‌ربه‌خۆ وازی بكات له داهاتوودا .
4. سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر
به‌رپرسانی سه‌ربازی و هه‌واڵگری ئه‌مریكا په‌له‌یانه تاوه‌كو پلانی خێرا دابنێن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌كان كه له ئه‌فغانستانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی خێرای كابول له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه، واده‌كات ئه‌و وڵاته ببێته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، به تایبه‌تی ئاماژه‌ی به‌هێز هه‌ن كه بزوتنه‌وه‌ی تالیبان پابه‌ند نابن به‌و رێكه‌وتنه‌وه كه له شوباتی 2020 له گه‌ڵ واشنتۆن له دۆحه ئیمزایان كردووه ، كه له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه كه بوار ناده‌ن ئه‌فغانستان ببێته بنكه‌یه‌ك بۆ تیرۆریستان و هه‌ڕه‌شه له خۆرئاواییه‌كان بكات .
له‌لایه‌كی تره‌وه پێشبینی و ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌فغانستان بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ قاعیده و داعش، ته‌نانه‌ت شاره‌زایان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیان ئاگاداركردۆته‌وه له‌مانگی ته‌مموزی 2021 كه رێكخراوی قاعیده له 15 ولایه‌تی ئه‌فغانستان له كۆی 34 ولایه‌ت جموجۆڵیان هه‌یه، له هه‌مانكاتدا له ئاكامی كۆنترۆڵكردنی ئه‌فغانستان به ته‌واوی له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی تالیبانه‌وه هه‌موو زیندانیه‌كانی ئه‌لقاعیده و تالیبان ئازاد كران كه ئه‌مه‌ش تین و تاوێكی به‌هێز به‌و رێكخراوانه ده‌به‌خشێت .
ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤی ئه‌مریكا له ناوه‌ڕاست و باشووری ئاسیا
كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان بۆشاییه‌كی ئه‌منی زۆری له ناوه‌ڕاست و باشووری ئاسیا خووڵقاندووه، پێویسته له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێی ئه‌فغانستان هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، به‌تایبه‌تی روسیا و چین و پاكستان و هندستان، بۆیه قورسه و ئه‌سته‌مه بۆ ئه‌مریكا جارێكی تر بتوانێت هه‌ژموون و پێگه‌ی له و ناوچه‌یه‌دا ده‌ست بكه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش به ئاشكرا ده‌ركه‌وت كاتێك هه‌موو وڵاتانی دراوسێی ئه‌فغانستان قایل نه‌بوون میوانداری بنكه‌ی هێزه ئه‌مریكییه‌كان بكه‌ن چ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و كاری هه‌واڵگری له‌سه‌ر ئه‌فغانستان یان بۆ لێدانی گورزی سه‌ربازی دژ به قاعیده .
تاجیكستان و قه‌رغیستان كه هه‌ردووكیان په‌یوه‌ندی ئه‌منی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ هه‌یه، قایل نه‌بوون پێگه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له وڵاته‌كانیان هه‌بێت، هه‌روه‌ها پاكستانی هاوپه‌یمانی تالیبانیش به هه‌مان شێوه قایل نه‌بوون، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت كه پاكستان و چین په‌یوه‌ندی ئاسایش و ئابووری له‌گه‌ڵ تالیبان پێكبهێنن، به تایبه‌تی كه هه‌ندێك به‌شی گرنگی پڕۆژه‌ی چینی رێگای ئاوریشم و پشتێنه ده‌بێت به خاكی ئه‌فغانستاندا بڕۆن .
له هه‌مانكاتدا به‌رده‌وامبوونی باڵیۆخانه‌كانی چین و روسیا و پاكستان له‌سه‌ر كاروباره‌كانیان له كابول له كاتێكدا باڵیۆخانه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی تر داخراون، ئاماژه‌ی به‌هێزن كه ئه‌م وڵاتانه سوودمه‌ندی باشن له پێشهاته‌كانی ئه‌و وڵاته، له هه‌مانكاتدا ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه كه واشنتۆن زیانی گه‌وره‌ی كرد له قازانجی وڵاتان و هێزی ئیقلیمی تر كه له خواره‌وه به كورتی ئاماژه‌یان پێ ده‌ده‌م:
1. به‌هێز بوونی رۆڵی ئه‌منی روسیا.
2. به‌هێزبوونی هه‌ژموونی ئابووری چین .
3. زیانی له ده‌ستدانی هه‌ژموونی هندی له ئه‌فغانستان .
4. جێگیركردنی به‌رژه‌وندییه‌كانی پاكستان .
له كۆتاییدا ده‌ركه‌وت به رووخانی خێرای حكومه‌تی ئه‌فغانستان له به‌رامبه‌ر تالیبان، ئه‌مریكا ئیتر هێزێكی كاریگه‌ر نه‌ماوه له ناوه‌ڕاستی ئاسیادا، هه‌ژموونی خۆی له ده‌ستداوه، به‌ڵكو هێزی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی نوێ ئه‌و بۆشاییه پڕده‌كه‌نه‌وه به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌ت و رێكاری نوێ، هه‌روه‌ها پێویسته ولاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاش بیر له ستراتیژیی سه‌ربه‌خۆ له واشنتۆن بكه‌نه‌وه .