له دوای خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی 2019 ه‌وه له عیراق ره‌وتی سه‌در یه‌كێك بوو له‌و هێزانه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه پشتیوانی داواكاریی خۆپیشانده‌رانی ده‌كرد، ئه‌گه‌رچی دواتر لێ یان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه، داخوازیی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمهدی و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له خواسته‌كانی ره‌وتی سه‌در و خودی موقته‌دا سه‌در بوو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانی و سه‌رسووڕمان بوو بۆ زۆرێک لەلایەنەکان بڕیاری موقته‌دا بوو بۆ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به دوای ئه‌ویشدا (25) حزب و قه‌واره‌ی سیاسی هه‌مان هه‌ڵوێستیان راگه‌یاند به پاساوی جیاجیا.
ئێستاش كه له‌واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له 10/10/2021 نزیك ده‌بینه‌وه، هه‌وڵ و كۆششێكی چڕ ده‌ستی پێكردووه به تایبه‌تی له‌ناو هێز و لایه‌نه شیعه‌كاندا له رۆژانی رابردوودا بۆ وەڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی موقته‌دا سه‌در دیاریكردوون بۆ ئه‌وه‌ی پاشگه‌زببێته‌وه له بڕیاری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
سه‌در دوو مه‌رجی داناوه، كه ده‌بێت لایه‌نه‌كانی تر قایل بن پێی، ئینجا ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو ململانێی هه‌ڵبژاردن.
1- دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ واده‌یه‌كی گونجاو كه هه‌موو لایه‌نه‌كان له سه‌ری كۆك بن.
2- سه‌ركۆنه‌كردنی چه‌كی میلیشیاكان كه به‌ده‌ر له ده‌ستی ده‌وڵه‌ته.
سه‌رچاوه باڵاكانی سیاسه‌ت له به‌غداوه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه كۆبوونه‌وه‌كان لێك تێگه‌یشتن و نه‌رمی زۆری تێدابووه سەبارەت بە داخوازییه‌كانی سه‌در، چونكه به‌شدارنه‌بوونیان ناهاوسه‌نگی دروست ده‌كات له نوێنه‌رایه‌تیكردنی پێكهاته‌ی شیعه، هه‌رچه‌نده لایه‌نه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تری شیعه هێشتا پابه‌ندن به هه‌ڵبژاردنەوە له 10/10 /2021، به‌ڵام ده‌رگای دواخستنیش كراوه‌ته‌وه به مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه شیعه‌كان بسازێن له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه.
هه‌رچه‌نده نوێنه‌ره‌كانی ره‌وتی سه‌در ئاماده‌ی به‌شێكی ئه‌و كۆبوونه‌وانه بوون و مه‌رجه‌كانی سه‌درییان پێ راگه‌یاندوون بۆ به‌شداریكردن، به‌ڵام نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی یاسا و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، هه‌ڵبژاردنه‌كه له واده‌ی دیاریكراودا بكرێت، ئه‌وه‌شیان پێ راگه‌یاندوون با ره‌وتی سه‌در ببن به ئۆپۆز‌سیۆنی سیاسی و ئازادن له‌و بڕیاره‌دا.
ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی و ترسه لای هه‌ندێك له لایه‌نه شیعه‌كان، به تایبه‌تی له رۆژانی رابردوودا یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاندبوو هه‌ر حكومه‌تێك دابمه‌زرێت ئه‌وان ده‌یڕوخێنن، بۆیه لایه‌ن شیعه‌كان هه‌ست به مه‌ترسی و كاریگه‌ریی بایكۆتی ره‌وتی سه‌در ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی، بۆیه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هه‌موو گوشار و رێكاره‌كان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی سه‌در له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زببێته‌وه.
سەبارەت بەمەش هه‌ندێكی تر له لایه‌نه شیعه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له حه‌شدی شه‌عبییه‌وه نزیكن، ده‌بێژن هێزه‌كانی حه‌شد توانای پاراستنی گیانی پاڵێوراوه‌كان و ده‌نگده‌ران و ته‌واوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه.
سه‌درییه‌كانیش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی دۆسته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی قووڵتر له دۆخی ئه‌منی ده‌خوێننه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ده‌گێڕنه‌وه كه له‌كاتی به‌شداری نه‌كردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بایكۆتیان كردووه، دۆسته‌كانی حه‌شد خۆیان ته‌واو كۆنترۆڵی هه‌موو جومگه گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن.
بۆیه ئێستا ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر مێزی دانوستانی شیعه‌كانه له رۆژانی داهاتوودا، به‌تایبه‌تی دوای وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار (به‌رهه‌م ساڵح) به بۆنه‌ی 10ی موحه‌ڕمه‌وه، كه تێیدا هۆشداریی دابوو له‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی هاتوونەته پێش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، نابێت به سووك سه‌یر بكرێت، به‌ڵكو پێویسته به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن و بە رێگه‌ی دیالۆگی نیشتمانی چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ دڵنیایی زیاتری عیراقییه‌كان و داخستنی درز و كه‌لێنه‌كان.
ئه‌م وتار و لێدوانانه‌ی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵوێستی به‌ره‌ی بایكۆتی زیاتر به‌هێز كردووه و وا لێكده‌درێته‌وه كه ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن له 10/10 ، هه‌رچه‌نده هه‌واڵی تریش هه‌یه له كۆشكی سه‌لامه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌رۆك كۆمار ناچێته ناو ململانێی حزبه‌كانه‌وه بۆ واده‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵكو مكوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا بكرێت، به‌ڵام له كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌باردا.