فەیسەڵ عەلی

ئایا پۆلێنكردنی زانكۆكان گرنگە؟

  2021-08-16 19:56      153 جار بینراوە        کۆمێنت

زۆر جار كە لەگەڵ هاوڕێكانم باسوخواس دێتە سەر زانكۆ و دەرچووانی، دەوترێ فڵانە دەرچووی فڵانە زانكۆیە یان ئەوی ترە، بەمەش ئاماژە بۆ ئەو دەرچووە دەدرێت بەوەی بڕوانامە زانستییەكەی لە هی فڵانە زانكۆی بەناوبانگە كە لە ئاستی یەكەمی زانكۆكانی فڵانە دەوڵەتە.

گرنگترین پێوەرە دیارەكان
ئاساییە ژمارەیەكی زۆر كەمی زانكۆكانی جیهان لە لیستی زانكۆ بەناوبانگەكانی جیهانن، بەوەی تۆمارێكی گەشی لە كۆمەڵێك پێوەری گرنگی وەك كوالێتی توێژینەوە و ئاست بەرزی مامۆستایانی و نوێی دامەزراوە و تاقیگەكانیان و تەنانەت بە حەرەمی زانكۆكانیشیانەوە، یان رێژەی ژمارەی خوێندكاران بۆ ژمارەی مامۆستایان. بەڵام زۆر جار بۆتە راستی، كە دەرچووی زانكۆیەك لە زانكۆكان، یان كۆلێجێك لە كۆلێجەكان خاوەن ئەو مەعریفە و شارەزاییەی كە بازاڕی كاری پێویستێتی، یان توانای ئیدارە و سەركردایەتی هەر بوارێك لە بوارەكانی هەیە، بەڵام ئایا ئەو پەیوەندییە لۆجیكییە یان دەشێ پێچەوانەكەیشی راست بێت.

بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە، ئاماژە بۆ گرنگترین پێوەرە دیارەكان لە ناوبانگترین لیستی پۆلێنی زانكۆكان بكەین، ناوبانگترینیان پێوەرەكانی (Times Higher Education) و (QS) بریتانیا، هەروەها پۆلێنی شانگهای بۆ زانكۆكان (ARWU)، پۆلێنی (THE) بریتانی پشت بە ئەندێكەیتەری پێنج بواری سەرەكی دەبەستێت، كە ئەمانەن: (وانەوتنەوە، توێژینەوە، سایتەیشنی توێژینەوە، پەیوەندیی و هاوكاریی نێودەوڵەتی، هەروەها دەستهاتی گواستنەوەی تەكنەلۆجیا). پۆلینی (QS) زیاتر پشت دەبەستێت بە ناوبانگیی ئەكادیمی زانكۆ و ناوبانگیی ئەو خاوەنكارانەی كە دەرچووانی ئەو زانكۆیانەیان لای خۆیان دامەزراندووە. لە پۆلێنی شانگهایدا خاڵی بنچینەیی هەڵسەنگاندنی ئاستی توێژینەوە و ئەكادیمی زانكۆكانە، وەك ژمارەی سایتەیشن و كوالێتی توێژینەوە بڵاوكراوەكان و ژمارەی ئەو دەرچوو و فەرمانبەرانەی خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرتووە.

هەردوو رەهەندی ئەكادیمی و توێژینەوە
زۆرینەی پێوەرەكانی هەڵسەنگاندنی زانكۆكان لە پۆلێنكارییە گرنگ و ناودارانەی جیهان، زیاتر بایەخ بە هەردوو رەهەندی ئەكادیمی و توێژینەوە دەدات، لەگەڵ بایەخێكی كەمتر بە هەڵسەنگاندنی كوالێتی مرۆڤ (خوێندكار)، وەك دەرچوویەك و سازكراوێك بۆ بازاڕی كار، چەكداركراو بەو شارەزاییانەی تەحەدییاتەكانی سەدەی بیست و یەك دەیخوازێت. وێڕای ئەوە، دەرئەنجامی ئەو پۆلێنانە بەندە بەو ژمارە راپرسی و توێژینەوانەی كە كاریگەریی توێژێك یان ئەوانەی ئەو راپرسییانە شمولی كردوون، ئەمەش پرسیار لەسەر بابەتیبوون و دیقەتی دروستی ئەو دەرئەنجامانە دروست دەكات.

ئەم تێڕوانینە بۆ ئەوە نییە بایەخ و گرنگیی ئەو پۆلێنكردنانە كەم بكرێتەوە، بەڵام لە روانگەی پێوەرەكانیانەوە بە پلەی یەكەم بایەخ بە هەردوو بواری ئەكادیمی و توێژینەوە دەدات، لێوەیان ئەو زانكۆ و پەیمانگایانە دیاری دەكات كە لەو دوو بوارەدا پێشەنگن. ئەگەرنا كاریگەریی مامۆستایەكی فیزیا چەندە كە كاتێك خەڵاتی نۆبڵ وەردەگرێت لەسەر دەرچوویەكی هەر پسپۆڕییەكی تری غەیرە فیزیا لەو زانكۆیە، جگە لە بەرزكردنی ئەندیكەیتەری ئەو پۆلێنە؟ چ پەیوەندییەك هەیە لە نێوان سایتەیشنی زانستی و لێهاتوویی دەرچوویەكی هەر كۆلێجێكی ئەو زانكۆیە لە بازاڕی كار بۆ نموونە؟.

پێویستیی بە پێداچوونەوەیە
ئەو گۆڕانكارییانەی تەكنەلۆجیا و تەحەولی دیجیتاڵی بە هەموو رەهەندەكانییەوە بەسەر زۆربەی بوارەكانی ژیاندا سەپاندوویەتی، بەتایبەتیش سامپڵەكانی خوێندن و شێوازی كار و وەزیفەدا، زۆری لەو چەمكانە گۆڕیوە كە ئێستا وەك راستی لێیان دەڕوانین. تێڕوانینمان بۆ پۆلێنكردنی زانكۆكان و ئەو پێوەرانەی لەسەری بونیاتنراون یان ئەو ئەندیكەیتەرانەی بەهۆیەوە كوالێتی و لێهاتوویی دەرچووانی پەیمانگا و زانكۆكانی لەسەر پێوانە دەكرێن، پێویستیی بە پێداچوونەوەیە، تا لەگەڵ ئەم قۆناغە نوێیەی گۆڕانكارییەكاندا بێتەوە و گشتگیرتر بن، چ بە نوێكردنەوەی ئەو پۆلێنكردنانەی هەیە یان داڕشتنی پۆلێنكردنی تر بۆ ئەوەی ببنە تەواوكاری ئەوانی تر. چونكە رێساكانی سبەی وەك راستییەكانی (مسلمات) ئەمڕۆ نابن.

* سەرۆكی مونتەدای ئابووریی كوردستان

وتاری زیاتر





كاروانی مەعریفە و گەشەپێدان‬ فەیسەڵ عەلی
2021-10-23 16:55      115 جار بینراوە


سامانی ئاو ژیان و ململانێیە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-10-09 18:46      225 جار بینراوە




پەیوەندیی نێوان ئابووری و ژینگە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-09-04 15:06      251 جار بینراوە



مێژووی نووسین و ئاسۆی ئایـندەی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-26 11:00      529 جار بینراوە

فاشیزمی راستەقینە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-22 16:25      305 جار بینراوە


پرسیاری ساڵی پار‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-07 17:28      143 جار بینراوە


سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئابووری‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-31 14:33      216 جار بینراوە

خراپ بەکارهێنانی تەكنەلۆجیا‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-23 15:31      276 جار بینراوە


دیپلۆماسییەتی سایبرانی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-03 20:01      706 جار بینراوە


زمان دەروازەی مێشکە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-06-14 16:34      183 جار بینراوە



دیوەكەی تری دراوی گریمانەیی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-06-02 16:19      165 جار بینراوە

وێنە کۆنەکان‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-31 23:40      182 جار بینراوە

خوێندن و بازاڕی كار ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-29 21:30      242 جار بینراوە

زانكۆ وەك مەنزومەیەكی كاركردن‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-29 13:50      342 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو