جەمال ئارێز

هونەری گوێ نەگرتن

  2021-08-14 14:34      143 جار بینراوە        کۆمێنت

گوێ نەگرتن لە رای خەڵك، بەتایبەتی شارەزایان ‌و پسپۆڕانی هونەریی ‌و دەروونی ‌و زمانەوانی لە زۆرێك لە كەناڵە میدیاییە كوردییەكاندا گەیشتۆتە ئاستێك كە ئەگەر ستەمیان لێ نەكەین، دەتوانین بڵێین لەجیاتی گەشەپێیدان بە سەلیقەی هونەریی، لە ئەنقەست سەلیقەی هونەریی بینەران دەشێوێنن.

ئەگەرچی ئێستا جیاواز لەجاران لەجیاتی ئەوەی كەناڵێك هەبێت كە تێكەڵە بێت لە هەواڵ ‌و سیاسەت، هونەر ‌و رووناكبیریی ‌و هەمەڕەنگ، وەرزش، بەرنامەی منداڵان، بەرنامەی ئایینی، زانستی و پەروەردەیی و…هتد، لە هەموو یەكێك لەو بوارانەدا بە تەلەفزیۆنی لۆكاڵی ‌و ئاسمانییەوە چەندین كەناڵ هەن، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە بەرنامەكان بەتایبەتی لە كەناڵە هونەری ‌و هەمەڕەنگەكان كۆپیی یەكترین، زۆرترین گۆرانیی ناخۆش ‌و بێ چێژی هونەریی، زۆرترین درامای بێ كەڵك ‌و بێ ناوەڕۆك ‌و وێكچوو كە زۆربەیان نەك هیچ پەیامێكی پەروەردەیی، رووناكبیریی و كۆمەڵایەتیی باشیان لەپشتەوە نییە، بەڵكو تەواو پێچەوانەی ئەو چەمكانەن، لە هەمووشی خراپتر ئەو گوێ نەگرتنەی بەڕێوەبەران ‌و سەرپەرشتیارانی ئەو كەناڵانەیە لە هونەرمەندان ‌و ئەوانەی كە سەلیقەی هونەرییان هەیە لە كۆی بوارەكاندا، كە ئەمە هونەرێكی نوێیە ‌و پێی دەوترێت هونەری گوێنەگرتن ‌و فەرامۆشكردنی رای ئەهلی مەسەلەكە، كە ئەوەش دواجار جگە لەوەی بە زیان بۆ پێشكەوتنی كۆمەڵگە دەكەوێتەوە، خودی ئەو كەناڵانەش بێ ئەرزش دەكات، دیارە پێداچوونەوەی ئەو دۆخە هونەریی ‌و رووناكبیرییەش بەرلە هەمووان ئەركی وەزارەتی رۆشنبیریی ‌و لیژنەی رۆشنبیریی پەرلەمانە كە بە رێنمایی ‌و یاسای جۆراوجۆر ‌و دانانی سزا و غەرامە بەر بەو شێوازە میدیایە بگرن كە بەناوی «میدیای كەسی ‌و تایبەتی!»ەوە رەوشی رووناكبیریی ‌و هونەریی كۆمەڵگەی كوردستان بە ئاقارێكی خراپدا دەبەن.

وتاری زیاتر








بە سیاسیکردنی هەموو کایەکان‬ جەمال ئارێز
2021-11-05 10:13      146 جار بینراوە

با یەكێك وەڵام بداتەوە‬ جەمال ئارێز
2021-10-23 18:41      102 جار بینراوە



بانگەشەو یاریكردن بەهەستی خەڵك‬ جەمال ئارێز
2021-09-18 19:40      122 جار بینراوە

دەنگیش بدە و گلەییش بکە‬ جەمال ئارێز
2021-09-16 12:58      147 جار بینراوە



کۆدی لێکتێگەیشتن دۆزرایەوە‬ جەمال ئارێز
2021-04-24 16:03      224 جار بینراوە




لێدوان، یان هەریەک لە ئاوازێک؟‬ جەمال ئارێز
2021-02-06 19:00      212 جار بینراوە






ئەم هەفتەیە‬ جەمال ئارێز
2018-01-17 10:22      367 جار بینراوە

ئەم هەفتەیە‬ جەمال ئارێز
2017-12-12 15:45      460 جار بینراوە

ئەم هەفتەیە‬ جەمال ئارێز
2017-11-21 13:32      536 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو