بڵێسە جەبار فەرمان

سەرکردایەتی زۆرن و سەرکردە دەگمەن، جیاوازی نێوانیان زۆرە

  2021-08-09 12:44      495 جار بینراوە        کۆمێنت

ھەر تاكێكی كۆمەڵگا  لە بوارێكدا دەتوانێ پێشرەو بێت
ھەموو تاكێك بەھرەیەكی ھەیە و لە بوارێك دا بەھرەمەندە.
كۆمەڵانێكی زۆر لە ناو كۆمەڵگا دەتوانرێت پێیان بوترێت نوخبە.
ئەحزابێكی زۆر لە ناو خۆیان دا كەسانێك بە ئەنجومەنی سەركردایەتی ھەڵدەبژێرن.
بەڵام كەم و دەگمەنن ئەوانەی پێیان بوترێت سەركردەو خەسڵەتی سەركردەیان تێدابێت.
ئەو خەسڵەتانەی كە دەبێت لە سەركردەیا بەدی بكرێن گرنگترینیان بریتین لە توانای بڕیاردان لە كاتە سەختەكان و پێشبینی كردن و پلان داڕشتن بۆ ئایندە و بەئاگابوون لە ژیانی خەڵك و پێداویستیەكانیان لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاردان.
جەبار فەرمان یەكێك بوو لەو پیاوانەی بە واتای وشە سەركردە بوو.
ئەم ساڵ لە یادی كۆچی دا نامەوێ ئاماژە بۆ خەبات و تێكۆشانی بدەم، نامەوێت ئاماژە بۆ دامەزرادنی نەخۆشخانە و رێكخراو و ئەكادیمیا و پەرۆشی بۆ پێشمەرگەو كەسوكاری شەھیدان بدەم.
بەڵكو دەمەوێ تیشك بخەمە سەر پرۆسەیەكی دەگمەنی ئاڵوگۆڕكردنی  دیلە بەعسیەكان بە زیندانیانی سیاسیەكانی ژوری ئیعدام.
بۆ یەكەم جار رژێمی بەعس بە فەرمی لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە رێككەوتنێكی واژوو كردو رەزامەندی ئاڵوگۆڕی كۆمەڵێك شۆرشگێری محكوم بە ئیعدام لەگەڵ كۆمەڵێك دیلی خۆی دەربڕی.
جەبار فەرمان لەبەر ئەوەی خۆی سەختی زیندانی بینیبوو بیری لای تێكۆشەرانی زیندان بوو، وەك یەكێك لەو شۆرشگێڕانەی لە زیندانی ئەبوغرێب دا ساڵانێكی بەسەر برد و لەگەڵ ھاوسەنگەرەكانی شەھاب و جەعفەرو ئەنوەر بە زیندان محكوم كرا لە ئازار و نەھامەتی زیندانیان باش تێدەگەیشت. ھەموو بیری لای ئەوە بوو چۆن بتوانێت ئەو تێكۆشەرانە لە زیندان رزگار بكات. ٢٠٠ دیلی پلەداری بەعس لەلای ھێزی پێشمەرگە دەست بەسەر بوون. زۆرێك پێیان باش بوو ئازاد بكرێن وەك نییەت باشیەك بەرانبەر بە رژێم و ھەندێك دەستكەوت، بەڵام جەبار فەرمان فشارێكی زۆری لەسەر حكومەتی بەعس دروست كرد لە ڕێگای رێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی و توانی رژێم ناچار بكات رێككەوتنی فەرمی ئاڵوگۆری دیلەكان واژوو بكەن.
چەندەھا تێكۆشەری گەلەكەمان بەو شێوەیە لە مردن رزگار كران و گەڕانەوە باوەشی گەل و نیشتیمان. بە وتەی خۆیان لەو ڕۆژەدا تازە لەدایك بونەوە و ژیانێكی تازەیان پێ بەخشرایەوە.
ئەمەیە خەسڵەتی سەركردە. دایمە بیری لای ھاوڕێ و ھاوسەنگەرو هاوڵاتیان دا بێت.
جیاوازیەكی زۆر لە نێوان سەركردایەتی ئێستاو و سەركردەی ئەوسادا بەدی دەكرێت.

 

وتاری زیاتر









راپەرین بۆ كرا‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2022-03-05 13:45      157 جار بینراوە



دادگای ئیتحادی بڕیاریدا‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2022-02-06 20:16      187 جار بینراوە





کارەبا بەرانبەر بە ئاو‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2021-11-22 21:23      158 جار بینراوە














نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو