بڵێسە جەبار فەرمان

ھەڵبژاردنی عیراق لەنیوان دژو لایەنگران

  2021-08-08 21:43      237 جار بینراوە        کۆمێنت

لەنێوان بەشداریکردن و بایکۆتکەردا
تا ئەم ساتەش ھەموو پلەبەرزەکانی نێو حکومەتی ئێستای عیراق لەدڵەوە لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنەکاندان. بەڵام لەبەرئەوەی ئەم ھەڵبژاردنە ناوی لێنراوە خواستی میللەت ھەربۆیە لەدووبارە دواخستنی سڵدەکەنەوە، ھەموو لایەنەکان دەیانەوێت ئەوەی بەدەستیان ھێناوە بیپارێزن و لەسیناریۆکانی دوای ھەڵبژاردن بەگومانن، ئەو حزبانەی ئێستا ھەڵبژاردن رەفز دەکەنەوەو بڕیاری بەژداری نەکردنیان داوە بێگومان کاریگەرییان دەبێت لەسەر سەرکەوتنی ئەو ھەڵبژاردنە، بەشدارینەکردنی تەیاری سەدری، حزبی شوعی عیراقی و جەبھەی حیوارو ئیتلافی نیشتمانی لەھەڵبژاردنەکان بەرەی دژەکان بەھێزتر دەکات و رێژەی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنەکان کەمدەکاتەوە، جەختکردنەوەی تەیاری سەدری لە بایکۆتی هەڵبژاردن بێ کاریگەری نابێت، چارەسەری ئەم دۆخە چۆن دەکرێت؟ پێشنیازە بەدیلەکان چین بۆ ئەم دۆخە؟ داوا بکرێت ھەڵبژاردن دووبارە دوادەخرێتەوە؟ یاخود بڕیاری بوون بە ئۆپۆزسیۆن بدرێت لەلایەن ئەوانەی بەشداری ناکەن.
بەرنامەی دوای بەشداری نەکردن چین؟
راستە سەرۆک وەزیران چەندەھا جار دووبارەی کردۆتەوە ھەڵبژاردن دەبێت لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و ھەروەھا راشیگەیاندووە، کە ئەو چیتر خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید ناکاتەوە، بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە ئەو دڵنیایە لەوەی بەم ھەلومەرجەی ئێستاوە ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو مەحاڵەو گەر بشکرێت ئەوا دروستکردنی کابینەی تازە زۆر ئەستەم دەبێ و بەم شێوەیە ئەو لەشوێنی خۆی دەمێنێتەوە بێئەوەی داوای کردبێت. ئەم ھەنگاوانەی کازمی زیاتر لەتاکتیک دەچێت.
لەئێستادا دوو بەرە بەدیدەکرێت
بەرەی یەکەم لەو بروایەدایە کە ھەڵبژاردن خواستی گەل و خۆپیشاندەرانەو دەبێت لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.
ھەریەک لە فەتح وقانون و تەقدم و نصرو حیكمە لەم بەرەیەن، بەرەی دووەم لەکێشەی ھەبوونی چەک بەدەست لایەنی غەیری حکومیەوە دەکات و بێدەسەڵاتی حکومەت لە کۆنترۆڵکردنیان. کێشەکانی ئابووری و ئەمنی و تەندروستی و خزمەتگوزاری. باوەڕ نەمانی ھاووڵاتیان بەحزبەکان و سیاسییەکان. بەبڕوای ئەم بەرەیە ھەلومەرج لەبار نییە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن.
٢٨ حزب و لایەن کە خۆیان ناونووس کردبوو لەکۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ئەم بۆچوونەی سەرەوەیان ھەیەو کشانەوەی خۆیان راگەیاندووە. ئەم بەرەیە پێی باشترە ببێت بە ئوپۆزسیۆن لەبری بەشداریکردنی لەھەڵبژاردنێکی ناشەفاف و لە ھەلومەرجێکی نەگونجاودا. ئەم بوون بە ئۆپۆزسیۆنە لەدەرەوەی پەرلەمان و حکومەت مەترسی خۆی ھەیە. ھەمیشە دوای ھەڵبژاردن ھێزێکی سیاسی بڕیار دەدات کە لەژێر قوبەی پەرلەمان بمێنێتەوەو لەحکومەت بەشدار نەبێت و ئۆپۆزسیۆن بوون ھەڵبژێرێت. ئەم ئۆپۆزسیۆن بوونەی پێش ھەڵبژاردنەکان و لەدەرەوەی پەرلەمان بێگومان لەدوای ھەڵبژاردنەکان دەست بەخۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکەن و داوای دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکان دەکەن و دان بە دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکان نانێن. بەو پێیەی کە نوێنەرایەتی ھەموو لایەنەکان و تێکرای میللەت ناکات و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کابینەی نوێی حکومەت بەحکومەتی گەل نەبینن.
دەرئەنجام داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردن دەکەن.
تێکڕای ئەم پێشھاتانە پێمان رادەگەیەنن کە عیراق بۆ چەند ساڵی داھاتووش حکومەتی پرۆژەو بونیادنان نابێت، بەڵکو ھەر لەکێشمەکێشمی ھەڵبژاردن و بانگەشەو کێبرکێی حزبیدا دەبێت.
کەواتە زەرورەتی ئەم ھەڵبژاردنە لە چی دایە کە لە سایەیدا ھێزە سیاسییەکان دابەشبوون؟ ئایا عیراق خزمەتگوزاری و ئاسایش و پرۆژەی بونیات نانی پێویستە یا دروستکردنی قەیرانی تازە.

وتاری زیاتر









راپەرین بۆ كرا‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2022-03-05 13:45      156 جار بینراوە



دادگای ئیتحادی بڕیاریدا‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2022-02-06 20:16      186 جار بینراوە





کارەبا بەرانبەر بە ئاو‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2021-11-22 21:23      158 جار بینراوە














نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو