ئەلبێرت ئەنیشتاین، پرسیاری ساڵی پاری بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵای هێنایەوە، لێیان پرسی، کێشەیەک هەیە، تۆ هەمان پرسیاری پارت هێناوەتەوە، ئەویش لەوەڵامدا وتی ئەوە راستە، بەڵام وەڵامەکانی ئەمساڵ دەبێ زۆر جیاوازتر بێت لەوانەی پار، بەوەی زۆر شت گۆڕانی بەسەردا هاتووە. تۆ بڵێی وەڵامەکانی ئێمەش بۆ پرسیارەکانی ساڵی پار گۆڕانی بەسەردا هاتبێت. ئەگەر ئەنیشتاین چاوەڕوانی وەڵام جیاوازی لەخوێندکارەکانی بکات بۆ هەمان ئەو پرسیارانەی کە ساڵێکی بەسەردا تێپەڕیون، ئایا هاتنی سیستمێکی نوێی بۆ زۆربەی بوارەکانی ژیان دەبێ چ گۆڕانکارییەکی گەورەو ریشەیی لەپرسیارەکاندا بکات، ئەو سیستمە نوێیە دیجیتاڵییە، کە بەمانای گۆڕینی یان کورتکردنەوەی هەموو شێوەو جۆری زانیارییەکان (چ بیستراو، نووسراو یان بینراو .. هتد بێت) بۆ چەند یەکە یان چەن خاڵێك، بەدوایشیدا گۆڕانی سیستم و پەیوەندییەکان بۆ چەند یەکەو چەند خاڵێک، کۆگاکردنی زانیارییەکان بەوشێوەیە گەیاندنی بەخێرایی تیشک بەهەموو ناوچەیەکی جیهان لەڕێی تۆڕەکانەوە ئینتەرنێتەوە. بەهۆی ئەم سیستمە نوێیەوە جیهانێکی نوێ دروستبووە کە لەڕووی هەموو ئەگەرەکانەوە تەواوە چ لەمەڕ پرسیارەکان یان وەڵامەکان یان پەیوەندییەکانەوە بێت.