له‌دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 25 تەمموزی 2021 خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی زۆر له تونس روویدا له ئاكامی ئه‌و كێشه و گیرگرفته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی به‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش خراپ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانی كۆڤید 19، بەو هۆیەوە سه‌رۆك كۆماری تونس قه‌یس سه‌عید كۆمه‌ڵێك رێكاری گرته‌به‌ر و زنجیره‌یه‌ك بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ده‌ركرد وه‌ك:-
1. سڕكردنی كاری په‌رله‌مان.
2. له‌كارخستنی سه‌رۆك وه‌زیران .
3. دانانی خۆی وه‌كو داواكاری گشتی وڵات.
4. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه كه‌سێك راده‌سپێرێت به‌پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی وزاری نوێ .
سه‌رۆك كۆماری تونس بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی ئەو گۆڕانكارییانه پشتی به ماده‌ی (80)ی ده‌ستووری وڵاتەکەی به‌ست، كه ده‌سه‌ڵاتی به سه‌رۆك داوه رێكاری كتوپڕ و له‌ناكاو بگرێته‌به‌ر، له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر ئاسایشی نیشتمانی تونس بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسیی، ئه‌م هه‌نگاوه‌شی پشتی به‌وه به‌ستووه كه دادگایه‌كی ده‌ستووری له تونس نییه بۆ ئه‌وه‌ی شرۆڤه و لێكدانه‌وه بۆ به‌نده‌كانی ده‌ستوور بكات.
هه‌ندێك لایه‌ن و هێزی سیاسیی تونس و چاودێران و شرۆڤه‌كاران كاره‌كانی سه‌عید-یان به باش وه‌سفكرد و به رێكارێكی پێویستیان زانی بۆ رێگرتن له توندڕه‌وه‌یی ئاینی و بزووتنه‌وه‌ی نه‌هه‌زه‌ی تونسی نزیك له ئیخوان موسلیمین له میسر و هه‌روه‌ها توركیا، له‌كاتێكدا ئیسلامییه‌كانی تونس ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك قه‌یس سه‌عیدیان به كوده‌تا به سه‌ر ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌دا وه‌سفكرد، هه‌رچه‌ند ئێستا بۆشایی ده‌ستووریی هه‌یه‌و سه‌رۆك خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتگه‌لێكی ره‌هایه له بواره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری دا .
كاردانه‌وه‌كان
حزبی نه‌هزه‌ی ئیخوانی و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌وڵیاندا رووبه‌ڕووی بڕیاره‌كانی سه‌رۆك كۆمار ببنه‌وه و نه‌چنه ژێرباری ئه‌و بڕیارانه‌وه، له رێگه‌ی ئه‌كتیفكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام هێزه‌كانی سوپای تونس كه پاسه‌وانی و پارێزگاری له ته‌لاری په‌رله‌مانی تونس ده‌كه‌ن رێگه‌یان نه‌دا راشید غه‌نووشی كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه رێبه‌ری حزبی نه‌هزه‌شه له گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بچنه ناو ته‌لاری په‌رله‌مانه‌وه له 26/7/2021 .
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی تونس (هیشام ئه‌لمه‌شیشی) رایگه‌یاند كه ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه و ئاماده‌یه ده‌سه‌ڵاته‌كانی راده‌ست بكات، به‌ڵام یه‌كێتی گشتی كاری تونس كه وه‌كو سه‌ندیكای گشتی كرێكارانه له‌و وڵاته داوای له سه‌رۆك كۆمار كرد پابه‌ند بێت به ده‌ستووره‌وه و ژیانی دیموكراسی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵات، هه‌رچه‌نده له به‌یاننامه‌كه‌یاندا هیچ سه‌ركۆنه و ناڕه‌زاییه‌كی ئاشكرا به‌دی نه‌كرا .
فاكته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك كۆماری تونس له دوای چه‌ند مانگێك له ململانێ و ناكۆكی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هاته‌گۆڕێ له نێوان سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیرانی تونس، كه دواتر ناكۆكییه‌كان هه‌مواركردنی به‌شێكی حكومه‌تی لێكه‌وته‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیش ناڕه‌زایی و به‌رهه‌ڵستی سه‌رۆك كۆماری لێكه‌وته‌وه، كه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی ده‌ستووری كه تا ئێستا به‌رده‌وامه له مانگی كانوونی دووه‌می 2021 ه‌وه .
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك كۆمار (قه‌یس سه‌عید) هاوكاته له‌گه‌ڵ گیرۆده‌بوونی تونس به قه‌یرانێكی ئابووری سه‌خت و سه‌ره‌ڕای لێكه‌وته‌كانی كۆرۆنا ڤایرۆس، ململانێ له سه‌ر ده‌سه‌ڵات، نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی پێویست له نێوان ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كانی وڵات‌دا، به‌رێوه‌بردنێكی زۆر خراپ و كاره‌ستبار له هه‌مبه‌ر كۆڤید 19 و دابین نه‌كردن و باش به‌ڕێوه‌نه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی كووتان به ڤاكسین، هه‌روه‌ها شه‌پۆله تازه‌و گۆڕاوه‌كانی كۆرۆنا ڤایرۆس به‌تایبه‌ت جۆری ده‌لتا وایكرد تێكڕا هه‌فتانه (1000) كه‌س بمرن وه‌كو رێژه‌یه‌كی مامناوه‌ند، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین گرته ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كه خراپی دۆخی نه‌خۆشخانه‌كان و كه‌می ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی و ماندوێتی و بێ توانایی پزیشك و كارمه‌ندانی ساغڵه‌می، زیاتر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی تونسی بێزاركرد به‌رامبه‌ر كاربه‌ده‌ستانی وڵات، كه به گه‌نده‌ڵ و دزو خۆپه‌رست و كورت بین ده‌یانناسێنن.
رۆژی 26/7/2021 ژماره‌ی مردووان به كۆرۆنا له تونس گه‌یشته (18600) كه‌س، كه ئه‌مه‌ش سه‌رۆك كۆماری ناچاركرد ئیتر هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و ده‌ستوه‌ردان بكات وه‌كو پارێزگار و پاسه‌وانی ده‌ستوور و ئاسایشی وڵات، له كاتێكدا ئه‌و وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆ و مامۆستایه‌كی زانكۆ كه له ساڵی 2019 به سه‌رۆك كۆماری تونس هه‌ڵبژێردراوه به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو دژ به گه‌نده‌ڵی و دز و جه‌رده‌یی و به فیڕۆدانی ماڵی گشتی بووه‌ستێته‌وه، به ده‌نگێكی به‌رز هاواری ده‌كرد دژی مه‌حسووبیه‌ت و تاقمگه‌رییه، هه‌موو ئه‌وانه هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاقم و ده‌سته سیاسیانه رووت بكاته‌وه له ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، كه یارییان به پیرۆزی و پرنسیپه‌كان و تواناكانی وڵات ده‌كرد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و حزبه‌كانیان .
پلانی داهاتووی سه‌رۆك سه‌عید
1. پێده‌چێت سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆك وه‌زێرانێكی نوێ راسپێرێت به‌پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی وزاری ته‌كنوكرات بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی تونس له پێش هه‌موویانه‌وه كۆڤید 19.
2. دانانی نه‌خشه‌ڕیگایه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتگیریی و هاوكاری ده‌ره‌كی و ناوخۆیی بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه .
3. ریفۆرم و چاكسازی و هه‌مواركردنی ده‌ستوور و گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی له‌په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كه ئه‌مه‌ش ئامانج لێی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانه، تاوه‌كو به‌ریه‌كه‌وتن روونه‌دات و هیچ لێڵیی و گومانێكی تێدا نه‌مێنێت .
4. راپرسی له سه‌ر گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی .
5. ریفۆرم له یاسای هه‌ڵبژاردن .
6. بەڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردنی پێشووه‌خته.
به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م سه‌رۆك كۆمار
قه‌یس سه‌عید ئاله‌نگاری گه‌وره‌ی له به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌و ره‌زمه ریفۆرم و گۆڕانكارییه گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌سازی بۆ بكات و ره‌وایه‌تی پێویستی بۆ دابین بكات، ئه‌ویش واته كۆكردنه‌وه‌ی پشتگیری هه‌موو دامه‌زراوه نیشتمانی و چین و توێژه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌تی، كه خۆیان له چوار لایه‌نی سه‌ره‌كیدا ده‌بیننه‌وه ئه‌وانیش (یه‌كێتی گشتی كار له تونس و یه‌كێتی تونس بۆ پیشه‌سازی و بازرگانی و پیشه‌ی ده‌ستی و راگرایه‌تی پارێزه‌ران و رێكخراوی تونس بۆ داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ).
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ سه‌رۆك قه‌یس سه‌عید، ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر خوازیاری سه‌قامگیری درێژخایه‌ن بێت بۆ وڵاته‌كه‌ی، نابێت ریسك به‌ئاینده‌ی ئارامی و پێكه‌وه‌ژیان بكات له ولاته‌كه‌یدا، بۆیه پێویسته نه‌رمی ته‌واو بنوێنێت له گه‌ڵ هێزه مه‌ده‌نییه‌كان و به‌شدارییان پێ بكات له‌و پرۆسه‌یه‌دا .
له كۆتاییدا ئه‌م قه‌یرانه ده‌ستووری و ناوخۆییه‌ی تونس هاوكاته له گه‌ڵ دانوستانه‌كانی ئه‌و وڵاته و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، به‌مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه‌و پلانێكی نوێ بۆ ریفۆرم، بۆیه گرنگ و پێویسته بۆ تونسییه‌كان به‌رنامه‌یه‌كی كاری روون و ره‌وان و به‌هێز به‌پشتیوانی هه‌موو لایه‌نه‌كان دابنێن، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و دامه‌زراوه دارایی و نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ده‌ست بهێننه‌وه، به‌تایبه‌تی كه ئێستا تونس بارێكی قورسی قه‌رزی له‌سه‌ره و پێویستی به توانای دارایی زۆر هه‌یه بۆ بنیاتنانه‌وه و ده‌ربازبوون له قه‌یرانه‌كانی.
جێی ئاماژه‌یه، حزبه ئیسلامییه‌كانی ناوچه‌كه هاوشێوه‌ی ئیخوان له میسر و هه‌روه‌ها له حزبه ئیسلامییه‌كانی نزیك له‌ئیخوان له‌سوریا و لیبیا و تونس، له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاتانه‌دا.
هه‌روه‌ها گرنگ و پێویسته تونسییه‌كان به زووترین كات له‌م دۆخه ناله‌باره‌ی ئاژاوه و ناسه‌قامگیرییه ده‌ربچن و ژیانی دیموكراسی و دامه‌زراوه‌یی بگێڕنه‌وه و خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو كۆسپ و قه‌یران و ئاله‌نگارییه‌كان .