له 28ی مانگی حوزه‌یراندا بوو كه وه‌زیرانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له‌رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه له‌سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كان و كه‌س و كاری داعشه‌كان كرا‌و به‌شداربوان سووربوونی خۆیان دووپات كرده‌وه له به‌رده‌وام بوونی جه‌نگ دژی داعش و زه‌مینه خۆش كردن بۆ شكستی كۆتایی ئه‌و گروپه تیرۆریسته، ئه‌م جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ش چه‌ند جارێك دووپات كرایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێڵی گشتی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌یه سه‌باره‌ت به سوریا له سه‌ر و هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مریكا، دواكارییه‌كانیشیان بریتی بوو له: ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی و گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بێ هیچ به‌ربه‌ستێك و به‌رده‌وام بوونی كاركردن له لیژنه‌ی ده‌ستووری سوریادا به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی.
توركیا‌و قه‌ته‌ر داوایان كردبوو كۆبوونه‌وه‌كه بكرێت، هه‌رچه‌ند خۆیان به‌شێكن له كێشه‌ی دۆسێی تیرۆر له سوریا و وڵاتانی دیكه‌ش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شدارییان نه‌كرد له جه‌نگی دژ به داعش، كورد له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار نه‌بوو، به‌ڵام له سه‌رده‌می به‌ستنیدا چه‌ند دیدارێكی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی دژی داعش ده‌جه‌نگن به‌ڕێوه‌چوو، به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و كه‌نه‌دا، به مه‌به‌ستی جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به هاوبه‌شی.
هه‌رچه‌نده كۆبوونه‌وه‌كه داوای كرد خێزانی داعشه‌كان له سوریا، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئۆردوگای هۆل بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ وڵاتانی خۆیان، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه خاووخلیچكانه ته‌نیا وه‌ك مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێننه‌وه ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ جێبه‌جێ نه‌كرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا تائێستاش ترسیان هه‌یه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كانی خۆیان، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه به‌م هه‌ڵوێسته نابه‌رپرسانه‌یان نه‌وه‌یه‌كێ نوێ له تیرۆریستی رادیكاڵ دروست ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ئۆردوگایه‌دا له‌سه‌ر بیری توندڕه‌وی و گیانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه راده‌هێنرێن و له داهاتوودا ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆمادا پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه نه‌كرا، هه‌رچه‌نده ئیداره‌ی خۆجێیی چه‌ندان جار داوای كردووه سه‌نته‌ر و قوتابخانه دابمه‌زرێت بۆ راهێنان و په‌روه‌رده‌كردنی ژن و منداڵی ئه‌و داعشانه تا چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كه ده‌دۆزرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوپه‌یمانان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا زیاتر جه‌ختیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به چاره‌سه‌ری سیاسی و درێژه‌دان به جه‌نگ دژی داعش كرده‌وه، ره‌نگه ئه‌وه‌ش گرنگترین خاڵه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆما بن.
له راستیدا چیرۆكی زۆر تراژیدی له‌باره‌ی خێزانی داعشه‌كان ده‌گێڕدرێته‌وه، بۆ نموونه: ژن هه‌یه چوار منداڵی هه‌یه، هه‌ر منداڵه و له پیاوێك‌و هه‌ر باوكه‌ش ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێكی هه‌بووه، ئه‌م منداڵانه هیچ تۆمارێكیان نییه، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌و كێشه‌یه ببه‌ستێ، خۆ ئه‌گه‌ر كێشه‌ی منداڵی داعشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا كێشه‌ی تیرۆر به‌گشتی بێ چاره‌سه‌ر ده‌مێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنبڕكردنی تیرۆر، په‌یوه‌سته به ئارامی و سه‌قامگیریی ناوخۆی سوریاوه، به تایبه‌تیش گرێدراوی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریایه به گوێره‌ی بڕیاری 2254ی نێوده‌وڵه‌تی.
دوای ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆما، ئه‌مریكا كوت‌وپڕ هه‌ندێك میوانی بۆ لیستی میوانه‌كان زیادكرد، وه‌ك جامیعه‌ی عه‌ره‌بی، به مه‌به‌ستی هاندانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوریادا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و 15 هاوتای خۆی له وڵاتانی ئه‌ندامی حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه‌كه و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئیدیكه‌ش، هه‌وڵیاندا فشار بخه‌نه سه‌ر روسیا تا رازی بێت به بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به‌گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان به گلانی سوریا له رێگه‌ی مه‌رزه‌كانه‌وه، به تایبه‌ت مه‌رزی یه‌عروبیه‌ی نێوان عیراق و سوریا، چونكه تائێستاش رژێمی سوریا یارمه‌تییه مرۆییه‌كانی بۆ خۆی قۆرغ كردووه، له كاتێكدا هاووڵاتیان له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا گوزه‌رانیان زۆر خراپه و به ده‌ست گه‌مارۆی توركیاوه ده‌ناڵێنن.
كۆبوونه‌وه‌ی رۆما گرنگ بوو، به‌ڵام گرنگتریش ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی وا شه‌ڕی دژی داعشیان كردووه بانگهێشت بكرانایه و به‌شدارییان تێدا بكردایه.