له‌هه‌فته‌ی رابردوودا هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه‌وتنه به‌ر په‌لامار و شاڵاوی گروپه چه‌كداره‌كان له عیراق و سوریا له هه‌ماهه‌نگییه‌كی ورد و نه‌خشه بۆ داڕێژراودا .
سوپای عیراق له 8/7/ 2021 له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، شه‌وی چوارشه‌ممه سێ مووشه‌ك له نزیك باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدای پایته‌خت كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌دیش له پارێزكای ئه‌نبار كه‌وته به‌ر په‌لاماری مووشه‌كی، له سوریای دراوسێی عیراقیش هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ر شاڵاوی هاوشێوه كه‌وتن، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش هێرشێكی (فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان)یان بۆ سه‌ر چاڵه نه‌وته‌كانی عومه‌ر له ریفی دێر زور شكست پێهێنا .
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شه‌وی دووشه‌ممه له سه‌ر سێشه‌ممه‌ی رابردوو پاش خستنه خواره‌وه‌ی درونێك له سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێریش له‌هه‌رێمی كوردستان كه بنكه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تێدایه، كه‌وته به‌ر هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێرشه‌كه زیانی وای لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه، ته‌نها هه‌ندێك پووش و په‌ڵاش سووتاوه، له‌هه‌مانكاتدا وته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیش رایگه‌یاند درونێك له نزیكی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ته‌قیوه‌ته‌وه و زیانی گیانی نه‌بووه. ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه هاوپه‌یمانان هاوكاری و پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی هه‌رێم .
دوای 12 سه‌عات له هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر، بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دیش له‌خۆرئاوای عیراق به 14 مووشه‌كی جۆری گراد كرایه ئامانج.
لای خۆیه‌وه، گروپی چه‌كداری سه‌رایای (ئه‌ولیائولده‌م) به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر گرته ئه‌ستۆ، گروپی چه‌كداری (تۆڵه‌ی خوێنی موهه‌ندیس)یش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی عهینوئهسهد راگه‌یاند.
سوپای ئه‌مریكا زانیاری و راپۆرتی وردی به‌حكومه‌تی عیراقی دا له سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشت هێرشه‌كانی سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ولێر و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداوه‌ن، هه‌روه‌ها شوێن و كاتی هه‌ڵسانی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان و به‌كارهێنانی تواناكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ په‌لاماره‌كان به به‌غدا دا.
مه‌ترسی گه‌وره‌ی ئه‌م هه‌ڵكشانی توندوتیژییه ئه‌وه‌یه، ره‌نگه كۆسپ و به‌ربه‌ستی گه‌وره بۆ هه‌ڵبژاردنه پێشووهختهكهی مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو دروست بكات و ئه‌نجام نه‌درێت، به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی ئه‌و تاقم و گروپانه‌ی جومگه‌ی گه‌وره‌ی ده‌سته‌ڵاتیان له عیراقدا به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و، ده‌ترسن دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ده‌ستی بده‌ن .
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه، رۆژی سێشه‌مه‌ی رابردوو، جومعه عینادی وه‌زیری به‌رگری عیراق و (ماسۆ تیله‌ر)ی باڵوێزی ئه‌مریكا له‌عیراق، پێش هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراویان كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زانیاری و به‌یاناتی وردی به عیناد درا له سه‌ر ئه‌و تاقم و گروپه چه‌كدارانه‌ی جێی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسین بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌شیان به‌وه‌زیری به‌رگری عیراق راگه‌یاندووه، كه باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئه‌و هێرشانه، باڵیۆزی ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه، كه هێرشه‌كان كاردانه‌وه و كاریگه‌ری سیاسی توندیان ده‌بێت جگه له‌كاریگه‌ری ئه‌منی .
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌یان روونكردۆته‌وه كه شوێن گۆڕكێیان به هێز و سه‌ركرده‌كانیان كردووه، له ترسی هه‌ر كاردانه‌وه و گورزێكی ئه‌مریكا، پێشبینی ئه‌وه‌شیان كردووه ئه‌مجاره گورزهكانی ئه‌مریكا شوێن و جێگه و پێگه‌ی تر بگرێته‌وه نه‌ك سنووره‌كانی سوریا و عیراق .
له كۆتاییدا هه‌موو ئه‌و كێشه و ململانێ درێژخایه‌نانه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له سه‌ر خاكی عیراق ئاكامه‌كه‌ی كاره‌ساتبار ده‌بێت بۆ عیراقییه‌كان به هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه، بۆیه بڕیاردان له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له هه‌ستیاره پێویستی به كۆده‌نگی نیشتمانییه له پناو هرلهمان و حكومه‌تی فیدراڵی عیراقه‌وه، نه‌ك ته‌سلیم بوون به ئیراده‌و خواستی هه‌ندێك گروپی چه‌كداری وابه‌سته به وڵاتانی ده‌وروبه‌ر.