بەپێی هەموو راپرسییەکان لەساڵی ٢٠٢٣ ئەردۆگان نابێتەوە بەسەرۆک. لەئێستاوە لەهەوڵی ئەوەدایە چۆن ئەو پرسە چارەسەربکات. لەدوا سەردانیدا بۆ ئاماد چەند ئاماژەیەک هەیە کە ئەردۆگان دەیەوێت هەوڵی راکێشانی دەنگی کورد بدات.
ئاماژەکان:
ئەردۆگان لەلایەن هەوادارانییەوە بەدروشمی بژی سەرۆک ئەردۆگان پێشوازی لێکرا، بەکوردی. ئەمە ئاماژەیەکی روونە کە ئەو خۆی بە ئۆجەلان دەچوێنێت.
باسکردن لەداخستنی بەندیخانەی ئامەدو کردنی بەمۆزەخانە
تاوانبارکردنی هەدەپ بەوەی ئەوان پرۆسەی ئاشتیان کۆتایی پێهێنا
باسکردنی چارەسەر
سەردانی دایکانی دژە شەڕ
ئایا ئەردۆگان دەتوانێت چیبکات بۆ ئەوەی دەنگی کورد رابکێشێت و ببێتەوە بەسەرۆک؟ ئایا کورد وەک جاری پێشوو دەکەن و دژایەتی دەکەن و باجەکەی دەدەن؟ یان هیچ بنەمایەک نەماوە بۆ ئەو جۆرە یارییە؟