مستەفا محەمەد

هەنگاوی کردەیی بۆ تەرجەمەکردنی هاوپەیمانیی کوردستان

  2021-07-10 10:44      629 جار بینراوە        کۆمێنت

بەکردەوە رێکەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان، هەروا ئامادەکاریەکان بۆ جێبەجێکردنی بەند و خاڵەکان لەسایەی هاوپەیمانیی کوردستان دا، چووە قۆناغێکی ترەوە و لەدوو رۆژی رابردوودا بە یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هاوپەیمانێتیەکە بە سەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی میکانیزمی چالاک کردنی هاوپەیمانێتیەکە و وردکردنەوەی هەنگاوەکانی سەرخستنی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی عیراق تاوتوێ کرد.

لەڕاستیدا هەڵبژاردنی تاک لەناو بازنەکاندا بەپێی ناوچە و سنووربەندیی جوگرافی، دەرفەتێکە کە تایبەتمەندیی هاوپەیمانێتی نێوان حزبەکان دیاری دەکا، ئەم خوێندنەوەیە بۆ هاوپەیمانیی کوردستانیش هەر راستە و لەدەسپێکدا پێویستی بە جۆشدانی قاعیدەی جەماوەریی هەردوو حزب هەیە، تا گەرەنتی سەرکەوتنی کاندیدەکان و بەدەستهێنانی یەکەمین دەنگ لەئاستی کوردستاندا مسۆگەر بکا. شاراوە نییە هاوپەیمانێتیەکە کاردانەوەی ئەرێنی لەئاستی هەرێم و عیراقدا لێکەوتۆتەوە، چونکە پێویستیەکی حەتمی واقعی ئێستای هەرێم و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمە و تەواوی بازنەکانی هەڵبژاردن لەسەراپای عیراق و لەئاستی «10»پارێزگادا لەخۆ دەگرێ، ئەوەی گرنگە بەهێزکردنی ئاستی ناوەندی هەماهەنگی گۆڕان و یەکێتییە بۆ شۆڕکردنەوەی هاوپەیمانێتیەکە تا لە کاری هاوبەشدا رەنگ بداتەوە و هەردوولاش بەمەبەدەئێکی جێگیرەوە هاوپەیمانێتیەکەیان قبوڵ بێ و متمانەی جەماوەر و لایەنگرانیشی بۆ تەییاربکەن بەجۆرێک زەمینەی دەنگدان بە کاندیدانی یەکتر لەو بازنانەی کە یەک کاندیدی هاوبەشی بۆ دانراوە پێ ساغ بکرێتەوە.

دەبێ رێپێدراو و هەڵسوڕاوانی گۆڕان وێڕای کادر و ئەندامانی یەکێتی لەئاستی سەرکردایەتی تا مەڵبەند و کۆمیتە و ئۆرگانە جیاوازەکانی، تەنانەت لەنێو کایەی میدیا و وەگەڕخستنی راگەیاندنیشدا خەریکی تەرجەمەکردنی ئەو هاوپەیمانێتیە بن، لەم پێناوەشدا کۆڕ و کۆبونەوەی زۆری بۆ بسازێنن، نەهێڵن هەندێ کەس لەملاو ئەولا لەگەڵ ئەوەشدا کە خۆیان بە کادری حزبەکەیان دەزانن بە پێچەوانەی رەوتی حزب قسە بکەن لە دژی هاوپەیمانێتییەکە، هیوادارین لەداهاتوودا و پێش نزیکبونەوەی وادەی بانگەشە برادەرانی گۆڕانیش قۆڵی هیممەتی لێ هەڵبماڵن و ئەوەی کەبڕیارە بۆ شرۆڤە و روونکردنەوەی میکانیزمی هاوپەیمانێتیەکە لە نێو دۆست و هەوادار و هەڵسوڕاوان و لایەنگرانیان کاری پێویستی لەسەر بکەن.

ئەگەرچی سێ مانگ ماوە بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عیراق، بەڵام هێشتا درەنگه و زوو نیە کە جووڵەی دەنگدەر و کادر و هەوادارانی یەکێتی و گۆڕان خێراتر بکرێ ، ژووری عەمەلیات و لیژنەی تایبەت لە پارێزگا و یەکە ئیدارییەکاندا پێک بهێنرێ کە هەم ئامانجی هەردوو هێزەکە بۆ سەرخستنی هاوپەیمانێتیەکە بەقازانجی تەبایی و یەکڕیزیی وەدی بێنێ و هەمیش دەرەقەتی وەلانانی گرفت و ناکۆکیە جوزئیەکانیش بێت کە هێشتا کۆسپن لەبەردەم کاری یەک تیمی و یەک ئاراستەیی نێوان هەردوولادا، ئەم دەسپێشخەریەی لیژنەی باڵا و کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتیەکە لەرۆژی دووشەممەدا هەنگاوێکی باش بوو بەو ئاراستەیە و دڵنیاشم بۆ لەمەودوا باشتر کار لەسەر وێناکردنی کەشێکی ئارام بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەکرێ بەتایبەتی لەو پێگانەی کە سەوز و نیللی تیایدا بەهێزن .

وتاری زیاتر





ئیرادەی کوردانە، یان سەپاندن‬ مستەفا محەمەد
2022-01-29 18:23      110 جار بینراوە








عیراق وەک ئەفغانستانی لێدێت؟‬ مستەفا محەمەد
2021-08-19 10:56      149 جار بینراوە


















نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو