فەیسەڵ عەلی

دیپلۆماسییەتی سایبرانی

  2021-07-03 20:01      736 جار بینراوە        کۆمێنت

وشەی دیپلۆماسییەت، وشەیەكە چیتر هیچ نەتەوە و دەوڵەتێك خاوەنی نییە، بەڵكو بۆتە وشەیەكی نێودەوڵەتی و بە هەموو زمانەكانەوە پەیوەست بووە. مانای گریگی ئەم وشەیە، «ئەو بەڵگەنامەیەیە كە پێگەیەكی تایبەت بە هەڵگری دەبەخشێت و رێگەی پێدەدات هاتوچۆی نێوان دەوڵەتان بكات و پەیوەندیی بەوانی ترەوە بكات». بە كردەوەش ماناكەی بە ئیدارەدانی پەیوەندیی نێوان دەوڵەتانەوە پەیوەستە، بەڵام ئەم مانایە لەمەدا نەوەستا، بەڵكو ئیدارەدانی پەیوەندیی نێوان لایەنە جیاوازەكانیشی لەخۆگرت، بە جۆرێك كە تاك و دامەزراوەكانیشی گرتەوە.

وشەی دیپلۆماسی مانایەكی ئەرێنی بە ئیدارەدانی پەیوەندییەكان دەدات، واتە باش تەگبیركردن و باش مامەڵەكردن و رەفتاركردنە لەگەڵ بەرامبەردا. مەبەست لێی، هێشتنەوەی پەیوەندییەكی دروست و باشە لەگەڵ لایەنە جیاوازەكاندا، دروشمەكەی خۆگونجان و ئاڵوگۆڕی بەرژەوەندییەكانە. كاتێك دیپلۆماسییەت لەوەدا شكست دێنێت، یان پاشەكشێ دەكات، دەرگا بە رووی ئیدارەدانی غەیرە دیپلۆماسییدا دەكرێتەوە، دیپلۆماسییەكی گەرم و توند كە خۆی لە ململانێ و جەنگی ماڵوێرانەدا دەبینێتەوە.

رەهەندەكانی دیپلۆماسییەت لە جیهانی سایبرانیدا
هیچ زامنێكی بەردەوام بۆ سەركەوتنی دیپلۆماسییەت نییە، واقیعی ژیان پێمان دەڵێت، گەلێك هۆكار هەن كە كاری دیپلۆماسییەت پتەو دەكات، هەروەها هەشە پەكی دەخات یان كۆسپی گەورەی بۆ دروست دەكات. ئاراستە و تێڕوانینی لایەنەكان لە هەر زەمان و شوێنێكدا دەشێ بە ئامانجی قایلكردنی لایەنێك بێت، یاخود پێچەوانەكەی بێت. دەشێ ئەو ئاراستەیە هەڵگری گیانی هاوكاری و گونجان و كاری باش بێت، یاخود هەڵگری گیانی تێكدەرانە و شەڕانگێزی و بوغز و دوور لەهەر گونجانێك بێت، دەشێ تێكەڵەیەك بێت هەر لایەنە و لە رێگەی ئامرازی هەمەجۆرەوە هەوڵی زیاتركردنی دەستكەوتەكانی خۆی بدات.

مەبەستی ئەم نووسینە، خستنەڕووی رەهەندەكانی دیپلۆماسییەتە لە جیهانی سایبرانیدا، كە لەم سەردەمەدا بۆتە بەشێكی گرنگی ژیانی هەمووان. وەك لە وتارەكەی پێشوودا ئاماژەی بۆ كرا، ئەم جیهانە حەقیقەتێكی چەسپاوە نەك هەر لە ژیانی پیشەییماندا، بەڵكو لە ژیانی كۆمەڵایەتیشماندا. بەتایبەتی بە سیفەتێكی تایبەتی تەركیزی لەسەر چالاكی ئەو زانیاریانەیە كە بە بوارە جیاوازەكانی مەعریفەوە پەیوەستە، لەم چوارچێوەیەدا، ژیان بۆتە دیمەنێكی زانیاریی كارلێكی سەر شاشەكانی دەوروبەرمان، وێڕای شاشەی ئەو ئامێرە بچوكانەی لە گیرفانەكانماندان.

تێهەڵكێشی یەكترین
دەكرێ وا لە دیپلۆماسییەتی جیهانی سایبرانی بڕوانین، كە هەوڵی دەستەبەركردنی دوو مەبەستی بنچینەیی دەدات: یەكەمیان، پشتیوانیكردنی دیپلۆماسییەتی جیهانی مادییە و رێگرتن یاخود بەدوورگرتنی كاریگەرییە نەرێنییەكانێتی لەسەر چالاكییەكانی جیهانی مادی. دووەمیان، پاراستنی ئاسایشی سایبرانی و سنورداركردنی ئەو تەحەدیاتانەیە كە رووبەڕووی جیهانی سایبرانی دەبنەوە. مەبەستی ئەم وتارە، هەوڵدانە بۆ دەستەبەركردنی ئەو دوو مەبەستە لە رێگەی سێ رەهەندی سەرەكی كە تەواوكاری یەكترین، پێكەوە چوارچێوەیەكی گشتی بە پێداویستییەكانی ئەو دوو مەبەستە دەبەخشن.
رەهەندی یەكەم، ئاستی ئەو لایەنانەی لەگەڵ جیهانی سایبرانیدا مامەڵە دەكەن، دەگرێتەوە، ئەمانە لەخۆدەگرێت: ئاستی دەوڵەتان، ئاستی دامەزراوەكان و ئاستی تاكە كەسی. جێی خۆیەتی لێرە ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت، كە ئەو سێ ئاستە نەك لێك دابڕاو نین، بەڵكو تێهەڵكێشی یەكترین، دەشێ هاوكاری سایبرانی لە نێوان لایەنەكانی ئاستە جیاوازەكاندا دروست بوو بێت، هەروەها دەشێ هەڕەشەی سایبرانیش لە هەر لایەنێكی ئەو ئاستانەدا دژ بە لایەنێكی تر روو بدات.

رەفتاری مرۆیی و ئاراستە و پێدراوەكانی
رەهەندی دووەم، بە خەسڵەتەكانی لایەنی سایبرانییەوە پەیوەست بێت، كە جیهانێكی كراوە بە هەموو لایەنەكان بە ئاستە جیاوازەكانیشەوە پێشكەش دەكات، ئەمەش لە رێگەی ئینتەرنێت و پێدراوە جیاوازەكانی زانیارییەوە ئەنجامی دەدات، بە ئامرازەكانی پەیوەندیی و ناوەندەكانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیشەوە.

بێگومان جیهانی كراوە سوودی زۆری هەیە و داوا لە هەموان دەكات پێوەی پابەند بن، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی زۆریشی هەیە و باشتروایە هەموان بۆ خۆلادان لەو مەترسییانە هاوكاری یەكتر بن و چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە.

رەهەندی سێیەمیشی بە سیفەتی لایەنی مرۆییەوە پەیوەستە كە خێری نەك هەر بۆ خۆی بەڵكو بۆ ئەوانی تریش هەڵگرتووە، لە هەمانكاتیشدا هەڵگری ئازاردانی ئەوانی تریشە، دەشێ بە ناڕاستەوخۆش ئازار بەخۆی بگەیەنێت.

جێی ئاماژەپێكردنە، لایەنی مرۆیی ئەو توخمە زیندووەیە كە لایەنەكان لەسەر هەموو ئاستەكان دەجووڵێنێت، خەسڵەتەكانی لایەنی سایبرانی دەخاتە خزمەتی خواستەكانیان، كە دەشێ دادپەروەرانە بێت، یاخود پێشێلی مافی ئەوانی تر بكات.

لێرەوە دەشێ بپرسین، دیپلۆماسییەتی سایبرانی چۆن دەتوانێ لە چوارچێوەی ئەو سێ رەهەندەی سەرەوە مەبەستەكانی دەستەبەر بكات؟. لە هەوڵی وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە هەندێك تێبینی دەخەینەڕوو. لە دوو تەوەری سەرەكییەوە دەست بە خستنەڕووی تێبینییەكان دەكەین: تەوەری رەفتاری مرۆیی و ئاراستە و پێدراوەكانی، ئەمە لەلایەك و لەلایەكی تریشەوە، تەوەری بونیادی رێكخراوەیی جیهانی سایبرانییە.

تۆڕەكانی پەیوەندیی كۆمەڵایەتی
ئەگەر بە تێبینییەكانی تەوەری رەفتاری مرۆیی دەستپێبكەین، سێ ئاراستەی سوودبەخش دەبینین كە ئەمانە دەگرێتەوە: ئەخلاقیاتی مرۆیی، دانایی لە بڕیاردان، قسەی باشكردن كاتێك پەیوەندیی بەوانی ترەوە دەكەین. ئەگەر بچینە سەر تێبینییەكەی ترمان لە تەوەری بونیادی رێكخراوەیی، سێ ئاراستە بەدیار دەكەون، كە خۆیان لە پێویستیی سیستمێك دەبیننەوە كە ئەرك و مافی هەر یەك لە لایەنەكانی سێ ئاستەكە روون بكاتەوە، دەوڵەت، دامەزراوە و تاكەكان لە جیهانی سایبرانیدا. بەو جۆرە دەردەكەوێت كە تێبینییەكانی یەكەم بە بونیادی مرۆڤی ئەو جیهانەوە پەیوەستە، تێبینی تەوەری دووەمیش بایەخ بە بونیادی ژینگەی پێویستی دەوروبەر دەدات.

بەر لە كۆتایی ئەم نووسینە، تێبینییەك لەمەڕ دیپلۆماسییەتی سایبرانی باس دەكەین كە دەڕژێتە ناو چوارچێوەی ئەوانەی پێشووەوە، كە ریبیكا ئەدلەر نیسین Rebecca Adler-Nissen كە لە بواری دیپلۆماسییدا كار دەكات، سەبارەت بە ئەو ئاستەنگانەی هەندێك لە بەرپرسانی دیپلۆماسی بەهۆی خەسڵەتەكانی جیهانی سایبرانییەوە دووچاری بوونە، ئاماژەی پێكردووە، بەتایبەتیش خەسڵەتەكانی تۆڕەكانی پەیوەندیی كۆمەڵایەتی. ئەو ژنە روونی كردۆتەوە، كە زۆر لە دیپلۆماسی و وەزیرەكانی دەوڵەتە جیاوازەكان لە وەڵامدانەوەی ئەو قسانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەسەریان بڵاودەكرێنەوە پەلە دەكەن، بەبێ ئەوە لێكۆڵینەوەیان لەسەر بكەن، بەبێ وردبوونەوە و بیركردنەوەی تەواو، ئەمەش دەبێتە هۆی كەوتنەوەی كێشە لە نێوان دەوڵەتان كە هیچ بەهانەیەكی نییە. ئەمەش كورتبینی دانایی ئەوان نیشان دەدات، كە بیركردنەوە و دانایی و وردی دەخوازێت تا بتوانرێ بڕیاری دروست بدرێت.

بێگومان جیهان پێویستی بە دیپلۆماسییەتی سایبرانییە تا لەگەڵ خەسڵەتەكانی ئەم سەردەمەی تێیدا دەژین كارلێك بكات، درێژەپێدرێكی سوودبەخش بێت و دیپلۆماسییەتی جیهانی مادی لەسەر ئاستە جیاوازەكان، هەر لە تاك تا بە دامەزراوە و دەوڵەت دەگات، پتەو بكات. هەرچەندە دیپلۆماسییەتی سەر ئەرزی واقیع بەردەوام سەركەوتوو نەبووە، بەڵام دەبێ بایەخی پێبدرێت، بەتایبەتیش رەفتاری مرۆیی و پێدراوەكانی ژینگەی رێكخراوەیی دەوروبەری.

* سەرۆكی مونتەدای ئابووریی كوردستان

وتاری زیاتر





كاروانی مەعریفە و گەشەپێدان‬ فەیسەڵ عەلی
2021-10-23 16:55      133 جار بینراوە


سامانی ئاو ژیان و ململانێیە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-10-09 18:46      274 جار بینراوە




پەیوەندیی نێوان ئابووری و ژینگە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-09-04 15:06      335 جار بینراوە



مێژووی نووسین و ئاسۆی ئایـندەی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-26 11:00      610 جار بینراوە

فاشیزمی راستەقینە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-22 16:25      321 جار بینراوە



پرسیاری ساڵی پار‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-07 17:28      157 جار بینراوە


سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئابووری‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-31 14:33      244 جار بینراوە

خراپ بەکارهێنانی تەكنەلۆجیا‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-23 15:31      327 جار بینراوە



زمان دەروازەی مێشکە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-06-14 16:34      197 جار بینراوە



دیوەكەی تری دراوی گریمانەیی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-06-02 16:19      183 جار بینراوە

وێنە کۆنەکان‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-31 23:40      212 جار بینراوە

خوێندن و بازاڕی كار ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-29 21:30      262 جار بینراوە

زانكۆ وەك مەنزومەیەكی كاركردن‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-29 13:50      355 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو