په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حافز ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی پێشووی سوریا، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كرد بۆ سه‌قامگیریی له سوریا، ئه‌ویش دوای ده‌یان ساڵ له كوده‌تا و نائارامی له‌و وڵاته، زۆربه‌ی گه‌ل ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان بەلاوە پەسەندبوو، چونکە تینووی ئارامیی بوون، زۆر له‌وانه‌ی نه‌یانده‌ویست سوریا ئارامی به‌خۆیه‌وه ببینێت، خرانه كونجی زیندانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوریا ئارامی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی. له هه‌شتاكاندا گروپی ئیخوانه‌كان ده‌ركه‌وتن وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ره‌فتاری دیكتاتۆرانه‌ی عه‌له‌وییه‌كان له ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌م گروپه ده‌ستیان كرد به تێكدانی ئه‌و ئارامییه‌ی ئه‌سه‌د و خه‌ڵكیش خوازیاری بوون، له شه‌قامه‌كاندا ده‌ستیان كرد به تیرۆركردنی رۆشنبیر و پێشكه‌وتنخوازه‌كان و مامۆستایانی زانكۆ و ئه‌و ده‌سته‌بژێره‌ی قه‌ناعه‌تیان كردبوو به واقیعی سوریا وه‌ك ده‌وڵه‌تێك كه خه‌ریكبوو گه‌شه‌ی ده‌كرد، هه‌رچه‌نده بارودۆخی سیاسی باش نه‌بوو، نه بۆ كورد و نه بۆ عه‌ره‌ب، به‌ڵام هه‌موو حزبه‌كان شانبه‌شانی ده‌سه‌ڵات دژی ئیخوانه‌كان وه‌ستانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان گیانی مرۆڤیان ده‌كرده ئامانج.
دوای نزیكه‌ی 40 ساڵ، هه‌مان گروپی ئیخوانه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر وڵات، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له ده‌ره‌وه، ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه كه سوریا له 2011وه تووشی قه‌یران بوو، ئه‌وان له ژێر عه‌بای جۆراوجۆردا كه توركیا و قه‌ته‌ر پشتیوانی‌یان لێ ده‌كردن، ده‌ستبه‌كاربوون، هه‌موو ره‌نجی خه‌ڵكی سوریایان به‌با دا، به تایبه‌تی له‌و شاره‌ی كه له هه‌شتاكاندا پێگه‌ی سه‌ره‌كی ئیخوانه‌كان بوو، شاری حه‌ما، كه كاتێ ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د به كه‌تیبه‌یه‌كی سه‌ربازی هێرشی كرده سه‌ریان له‌سه‌ر بنه‌مای توندوتیژیی به‌رامبه‌ر به توندوتیژیی له‌ناوی بردن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته سوریا توندوتیژیی هه‌ڵنه‌بژاردایه، ئه‌و گروپه ده‌مانه‌وه و رۆژ به رۆژ گه‌شه‌یان ده‌كرد، ره‌نگه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو ئه‌سه‌دیش پارێزراو بوایه، به‌ڵام كه ئه‌و گروپه له گۆڕه‌پانه‌كه ده‌ركران، چاره‌نووسی گه‌لی سوریا له نێوان دوو گروپدا گیری خواردووه، گروپێك كه كورسی ده‌سه‌ڵاتیان داگیركردووه و گروپێكیش له‌ده‌ره‌وه چاویان بڕیوه‌ته كورسییه‌كه، ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه له ئیستا‌نبوڵ و دۆحه دانیشتوون و به‌رده‌وامیش چاویان له كورسییه‌كه‌ی دیمه‌شقه.
رێگه‌چاره‌كانی ده‌ربازبوونی سوریا له قه‌یران سنوورداره، به تایبه‌تیش كه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی نابه‌رپرسانه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسێیه‌دا ره‌فتار ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌شار ئه‌سه‌دیش هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پێ نییه بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی، وه‌ك ئه‌وه‌ی باوكی په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كردی، له‌به‌رئه‌وه دابه‌شبوونی سوریا ده‌بێته ئه‌مری واقیع، ئه‌گه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریی و سازان نه‌بێت له نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شه‌كانی سوریایان له‌ژێر ده‌ستدایه، له هه‌مووشیان گرنگتر كورد و رژێمی سوریا، ده‌بێ رژێم دان به‌وه‌دا بنێت كه كورد له ناوچه‌كه‌ی خۆیدا واقیعێكی نوێی خوڵقاندووه و ئاسایش و ئارامی پاراستووه، به‌بێ هیچ رق و كینه‌یه‌كی شۆڤێنیانه، له جۆری ئه‌و رقه‌ی لای رژێم و ئیخوانه‌كان هه‌یه، ره‌نگه وته‌كانی گیر پیدرسۆن نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریاش هه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت، چونكه وتبووی ده‌بێ بگه‌نه سازان بۆ چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ئه‌و قه‌یرانه ئاڵۆز و شێواوه‌ی كه زۆری خایاند و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیش له‌و نێوانه‌دا سووته‌مه‌نییه‌كی هه‌رزانی قه‌یران و شه‌ڕی ناوخۆن. لێره‌وه ئیدی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت، كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌و بێده‌نگییه‌ی بێته ده‌ره‌وه و هیمه‌تێك بكات و هه‌وڵ بدات رژێمی سوریا ناچار بكات ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كه‌لله‌ڕه‌قییه‌ی بێت و هاوبه‌شیی و به‌شداری پێكردنی لایه‌نه‌كانی دیكه قبووڵ بكات و واقیعێكی نوێ بپه‌ژرێنێ كه پێش 2011 له‌ئارادا نه‌بووه.
ئێستا سه‌رتاپای سوریا بۆته گۆڕه‌پانێكی شێواو، هێنده شێواو كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشوازی له تیرۆر و تیرۆریستان كرد، ئه‌ویش به پلانی وڵاتانی ئیقلیمی، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی كاری جددی نه‌كات بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه و بنبڕكردنی تیرۆر كه به هه‌موو سوریادا بڵاوبۆته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌یه سوریا ببێته ناوچه‌یه‌كی جوگرافی مه‌ترسیدار و تیرۆر هه‌نارده بكات بۆ وڵاتانی ئیقلیمی و دواتریش بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان.