شوان كەریم كابان

سەفەر بەخێر كاكە ستار

  2021-07-01 22:27      234 جار بینراوە        کۆمێنت

لەشاخ تۆم ناسی، لەوێش ، ئارام وخاكی ولەسەرخۆ ، بێدەنگ، لەقسەكردن وپێكەوە دانیشتن، بۆ ھەندێ مەسەلە بەپێكەنینێكی قوڵ رای خۆتت دەربری. زەمان ھات ورۆیشت، جارێكی تر لە فێستڤاڵی نەورۆز وھەڵەبجە، زیاتر لە دە رۆژ پێكەوە بوین . دوای راپەڕینیش، ساڵی ١٩٩٢ و١٩٩٣ پێكەوە لە تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان بوین . لەساڵی ١٩٩٧ ەوە تاكو ٢٠٠٦ جارێكی تر لەھەمان دەزگای میدیایی ھاوكاربووین . تۆ پێشمەرگەی دێرین جواننوس وھونەرمەندی گۆرانی بێژ وكارمەندی تەنسیق، لەھەموو ئەو كارانەدا، دلسۆز ، جددی، بێ فیزو لەخۆبوردو، خۆشەویستی ھاورێكانیشی بوو. كاك ستار شارەزاییەكی باشی ھەبوو لە جواننوسیدا ، سەرەتاكانی تەلەفزیۆن ، بەشی زۆری تایتڵی بەرنامەو بابەتەكان، بەدەست وخەتە جوانەكەی ئەو نوسراون. یەكێك بوو لەكارمەندە سەرەكییەكانی بەشی تەنسیق ، لەدونیای ھونەریشدا پشكی خۆی ھەبوو خاوەن دەنگێكی ھێمن وئارامی بوو لەگۆرانی گوتندا. ھیچ كاتێك بە گرژو مۆنی نەت دەبینی ، مەگەر لە بابەتێك ، یا ھەڵوێستێك نیگەران بوایە، ئەوەشی زووە دەردەبری وقسەی خۆی دەكرد وبەدواشیدا بەپێكەنینێك كەشەكەی تەڕوبڕ ئەكردەوە. كاكەستار بەر لەچەند ساڵێك نەخۆشی بەرۆكی گرت، ئازایانە روبەڕوی بوەوەو خۆی نەدا بەدەستەوە وكەوتە ململانێیەكی درێژ لەگەڵیدا . بەداخەوە، دەرەنجام ئەو نەخۆشییە زەفەری پێھێناو بەیانی ٦/٣٠ دڵەگەورەكەی لەلێدان خست وماڵ ئاوایی لە خێزان وھاورێیانی كرد . ھەزاران سڵاو لەگیانی پاكی كاكە ستار كەریم ، بەدڵنیاییشەوە یادویادە وەریی لەدهڵماندا ھەر دەمێنێ.

 

وتاری زیاتر

عیراق وڵاتی ئینقیلاب!‬ شوان كەریم كابان
2022-08-30 20:54      116 جار بینراوە

شیمال ئەلعیراق‬ شوان كەریم كابان
2022-08-02 21:59      90 جار بینراوە


بەهیوای دیدار‬ شوان كەریم كابان
2022-06-05 10:14      65 جار بینراوە







راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      127 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      113 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      102 جار بینراوە

سلێمانی نزیکترە یان نەجەف؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-05 20:14      108 جار بینراوە

ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      120 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      160 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      150 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      118 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      105 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو