یه‌ك گوتاریی و هه‌ڵوێستی سیاسی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم له په‌ره‌سه‌ندنی گرژیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ئیستادا گرنگه و پێویسته هه‌مووان له‌وه تێبگه‌ین كه ئه‌وه‌ی ئێستا روده‌دا پلانێكی ستراتیژی دوورمه‌ودایه بۆ له قاودانی كیانی كورد و ناكرێ بیانوو بۆ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ بدرێته ده‌ست به هۆیه‌وه ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بخرێته مه‌ترسیه‌وه ، هه‌ر هه‌ولێكیش به ئاراسته‌ی به‌شداری كورد له‌و پلانه‌دا ده‌بێ ته‌حریم بكرێ، چونكه بێگومان خزمه‌ت به ئه‌جێندای ده‌ره‌كی و پاوانخوازی نه‌یارانی كورد ده‌كا و ئه‌نجامه‌كه‌شی ته‌نها ماڵوێرانی و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی جدیی ده‌بن له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان .
هه‌ڵپه‌ی هاتنه ناوه‌ی هێزه‌كانی توركیا و دروستكردنی شه‌رعیه‌تی هێرشی زه‌مینی بۆ قوڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان و سوتاندنی دەغڵ و دان و تێكدانی ژینگه‌كه‌ی، حه‌زێكی نه‌گریسه بۆ شكاندنی شكۆی كورد و ناكرێ هیچ لایه‌نێكی سیاسی هه‌رێم هاریكار بێ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌جندایه، جا چ به به‌رگری كردن بێ له‌و هه‌وڵه یا به‌شداریی راسته‌وخۆ و رێنمایی سوپاكه‌یان بێ، یا پێدانی بیانوو بێت بۆ جێبەجێ كردنی .
نیگه‌رانیه‌كانی یه‌كێتی بۆ لادانی ئاگری ئه‌م شه‌ڕه‌یه له پاراستنی دۆخی هه‌رێم له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه روبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه هه‌ڵوێستێكی به‌رز و نه‌ته‌وه‌ییه، نه‌ك هاریكاری لایه‌نێك بێ له‌سه‌ر حسابی لایه‌نێكی تر ، چونكه یه‌كێتی باش له‌وه گه‌یشتووه به‌شێكی مه‌ترسیی پلانه ده‌ره‌كیه‌كه له‌وه‌دا چڕكراوه‌ته‌وه كه له‌ناوخۆی هه‌رێمه‌وه به‌ره‌ی هاریكار و به‌ره‌ی دژ به ستراتیژه نوێیه‌كه‌ی توركیا بهێنێته ئاراوه و هێزه كوردیه‌كانیش هاوكاری بن و ده‌ستی بگرن بۆ لێدانی براكانیان و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت بكه‌ن .
ئه‌وه‌ی پرسیاره لای كادرانی یه‌كێتی كه ده‌ستیان گرتووه به پرۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی مام جه‌لاله‌وه تا سه‌ر ئێسكانیش پێی كاریگه‌رن، ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌م تێز و تێڕوانینه‌ی یه‌كێتی بۆ سیاسه‌ت و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی كه قه‌واره‌ی حزبێكی تێپه‌ڕاندووه و به روون و راشكاویی دژی به‌رپاكردنی جه‌نگێكی له‌و شێوه‌یه‌یه تاچه‌ند له قازانجی خۆیدا شكاوه‌ته‌وه؟ یاخود ئایا هێزه كوردیه‌كان و ئه‌وانه‌ش كه ئیستا له هه‌رێمدا میوانن له گرنگی و سه‌خاوه‌تی به‌رفره‌ی یه‌كێتی تا ئێستا وه‌ك چۆن پێویسته تێگه‌یشتوون؟
بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌زۆر لایه‌نه‌وه نه‌خێره، چونكه ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی له‌زۆر قۆناغی هه‌ستیاردا له‌پێناوی دۆزی ره‌وای میلله‌ته‌كه‌یدا ده‌ستپێشخه‌ری بیر و ئایدۆلۆژیای نه‌ته‌وه پارێزی و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشووبی شه‌ڕی ته‌به‌ننی كردوه و له‌و پێناوه‌شدا قوربانیی به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی داوه، به‌ڵام بەداخه‌وه دۆسته‌كانی پێش نه‌یاره‌كانی له ته‌نگانه‌دا پشتیان تێی كردووه و له لوتف و كه‌ره‌می تێنه‌گه‌یشتوون.
هه‌ربۆیه پێویسته یه‌كێتی له ئه‌مڕۆدا موخاته‌به‌ی راسته‌وخۆی هه‌موو ئه‌و هێزه كوردیانه بكات كه له هه‌رێمدا حزوریان هه‌یه تا له پێناوی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێم و له‌ق نه‌بوونی هاوسه‌نگی و زێده نه‌بوونی مه‌ترسیی له‌سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانیش به‌هانه‌ی زیاتر نه‌ده‌نه ده‌ست نه‌یاران و ناكۆكیه‌كانیان به هه‌ڵچوونی سه‌ربازیی و له‌سه‌ر حسابی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌شمان به ره‌چاوكردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه به‌نده و له جیاتی لاوازكردنی، ئەو هێزانە ده‌توانن به هه‌ڵبژاردنی ئاشتی و ئارامی و لادانی جه‌نگی ناوخۆ هه‌رێمی کوردستان به به‌هێزیی بهێڵنه‌وه.