سەرەکی
دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
لینک
ENGLISH
-
KURDÎ
-
العربیة
|
ی . ن . ک
پێناسە
پڕۆگرام
پەیڕەوەی ناوخۆ
مێژوو
هەواڵ و ڕاپۆرت
ی . ن . ک
کوردستان
عێراق
جیهان
بیروڕا
ناوخۆیی
جیهانی
جینۆساید
کوردستان
جیهان
سۆشیال میدیا
فەرهەنگ
کەسایەتیەکان
زاراوەکان
ڕێکەوتن و پەیماننامەکان
گەلەری
فەتحوڵڵا حسێنی
پەیامی ئەمریكا بۆ ئەنكەرە و دیمەشق و رۆژاڤا
2021-06-14 16:35
   
202
جار بینراوە     
کۆمێنت
لەجەنگەی قەیرانەكەی سوریا و لەگەڵ نەبوونی هیچ دەستپێشخەرییەك بۆ چارەسەری سیاسی، دوو وەفدی باڵای سیاسی و سەربازی ئەمریكا لەم ماوەیەدا سەردانی رۆژاڤایان كردو لەگەڵ سەركردایەتی هێزەكانی سوریای دیموكرات و بەرپرسانی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات و بەرپرسانی ئیدارەی خۆجێیی باكوور و خۆرهەڵاتی سوریا كۆبوونەوە، بە وتەی ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی كۆی دانیشتن و گفتوگۆكان جەختكردنەوەبوو لەسەر جێگیركردنی ئاسایش و ئارامی ناوچەكەو هەوڵی جددی هێزی هاوپەیمانان بۆ قەڵاچۆكردنی تیرۆر و بەردەوامبوونی هەوڵەكانیش بۆ گەیشتن بەچارەسەری سیاسی.
لەكاتی ئەو دوو سەردانە رانەگەیەنراوەی وەفدەكانی ئەمریكادا، رژێمی سوریا سەرقاڵی شایی و لۆغانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بوو، بەڵام لەهەمان كاتدا ئەمریكا پەیامێكی ئاراستەی هەریەكە لەئەنكەرە و دیمەشق كرد، كە كورد هاوبەشی سەرەكییە لە سوریا، نەك هەر لە رووی سەربازییەوە، بەڵكو لە رووی سیاسیشەوە، لەبەر ئەوە هێرشكردنە سەر كورد هێرشكردنە سەر بارەگاكانی هێزی هاوپەیمانانە. رەنگە ئیدارەكەی جۆ بایدن پەی بەوە بردبێت كە پێویستە زیاتر لە ئیدارەی خۆجێیی نزیك بێتەوە، لەبەرئەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات توانیویەتی ناوچەكەی بپارێزێت بەرامبەر ئەو هەموو هێرش و پەلامارانەی توركیا و رژێمی سوریا و گروپە تیرۆریستەكان.
پێ دەچێ پەیامی ئەمریكا بۆ كورد، هەر ئەوە بێت كە لە رێگەی فرانك ماكینزی فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ئاراستەی كردو وتی: پێویستە زیندانیانی ئۆردوگای هۆل رەوانەی وڵاتانی خۆیان بكرێنەوە و هەر وڵاتەو هاووڵاتیانی خۆی وەرگرێتەوە، گرنگی ئەم قسەیە لەوەدایە كە ئۆردوگای هۆل وەك پێشتریش باسمان كردووە وەك بۆمبێكی تەوقیتكراو وایە.
ماكینزی جەختی كردەوە كە پێویستە هەر وڵاتەو هاووڵاتیانی خۆی وەربگرێتەوە، لەبەر ئەوەی گەنجان و تازە پێگەیشتوانی ناو ئۆردوگاكە رۆژ بەرۆژ پەڕگیرو توندڕەوتردەبن مەترسی ئەوەیان لێ دەكرێ ببنە تیرۆریست و هەڵگری هەمان بیروباوەڕی داعش و ئەلقاعیدە.
لە راستیدا كاتی ئەوە هاتووە كۆمەڵی نێودەوڵەتی بەرپرسیاریی ئۆردوگای هۆل لەئەستۆبگرێت و چارەسەرێك بۆ ئەو بۆمبە تەوقیت كراوە بدۆزێتەوە، بە تایبەتیش ئیدارەی خۆجێیی چەندان جار داوای كردووە كۆمەڵی نێودەوڵەتی ئەو بەرپرسیارییە بگرێتە ئەستۆ و ئەو بارە قورسە لەسەر شانی ئیدارەی رۆژاڤا لاببات، بەڵام كەس گوێی بەداواكارییەكەی نەداوە، جگە لەوەش ئیدارەی خۆجێیی داوای كردووە دانیشتوانی ئۆردوگای هۆل دادگایی بكرێن و تاوانبار و بێ تاوان لێك جیابكرێنەوە، بەڵام وەڵامی دەست نەكەوتووە، هەرچەندە سەرزارەكی زۆر وڵاتی ئەوروپا پشتیوانییان لەو داواكارییە كردووە.
رەنگە داخستنی ئەو دۆسێیە كە هەم سیاسییە و هەم مرۆیی، ئاڵۆزبێت و كارێكی ئاسان نەبێت، چونكە پەیوەندی بەزۆربەی ئەو وڵاتانەوە هەیە كە تیرۆر زیانی پێ گەیاندوون، بەڵام كاریگەری وێرانكەری لەسەر ئیدارەی خۆجێیی رۆژاڤا هەیە. پەیامەكەی ئەم جارەی بەرپرسانی ئەمریكا ئەوە بوو كە نابێ بەتەنیا ئیدارەی خۆجێیی ئەو ئەركە قورسە لەئەستۆ بگرێت، چونكە بەرپرسیاریی ئەو كەسانەی ناو هۆل بەپلەی یەكەم لە ئەستۆی وڵاتانی خۆیانە، ئەوانە قوربانیی ئایدیۆلۆژیان و وڵاتەكانی خۆیان دەبێ لەسەر خاكی خۆیان چارەسەریان بكات.
ئەوەی كە ئێستا زیاتر بارودۆخی سوریای شێواندووە، ئەوەیە كە هەندێك لایەن كە بەرژەوەندییان لەوێرانكردنی سوریادایە، تائێستاش بەردەوام لە پارچەپارچەكردنی سوریا و ئەوەندەی ئەجێندای توركیا جێبەجێ دەكەن، هێندە گوێ بەهەڵوێستی نێودەوڵەتی نادەن، ئەوانە تائێستاش لە ناوچە داگیركراوەكان وێرانكاریی دەكەن و رق و كینە دەچێنن.
رەنگە هەڵوێستی ئەم جارەی ئەمریكا پەیامێكیش بێت بۆ ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی كە پابەندە بەتوركیاوە و بیەوێ پێی بڵێت لە پرۆسەی سیاسی و چارەسەری سیاسیدا جێگەی نابێتەوە، لەبەر ئەوەی تاوانی زۆر كردووە بەرامبەر بەخەڵكی مەدەنی و ئارامیی ئەو ناوچانەیشی شێواندووە كە پێشتر ئارام بوو و لەسەروی هەمووشیەوە لەبەر ئەوەی شەڕی تایەفی و مەزهەبی و نەتەوەیی دەكەن.
وتاری زیاتر
چارهسهری خێرا بۆ لهناوبردنی تیرۆر
فەتحوڵڵا حسێنی
2022-02-07 18:25
104
جار بینراوە
پهیامی هەسەدە دوای یاخیبوونهكهی داعش
فەتحوڵڵا حسێنی
2022-01-31 19:11
81
جار بینراوە
ئیدارهی خۆجێیی له سایهی تێڕوانینی ناڕوونی نێودهوڵهتیدا
فەتحوڵڵا حسێنی
2022-01-24 17:32
96
جار بینراوە
قهیرانی سوریاو رێڕهوهكانی چارهسهر
فەتحوڵڵا حسێنی
2022-01-17 16:57
93
جار بینراوە
نهخشهی سیاسیی داهاتووی سوریا
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-12-10 09:59
125
جار بینراوە
رۆژاڤا دهبێته چاوگەی شههیدان
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-11-27 18:21
109
جار بینراوە
توركیا سهركێشییهكی دیكه له سوریا دهكات؟
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-11-20 18:24
116
جار بینراوە
دەستوورێكی بێ لیژنە، یان لیژنەیەكی بێ دەستوور؟
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-11-08 19:36
112
جار بینراوە
ئهو سوریایهی دهیانەوێت وێرانی بکەن
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-11-01 17:29
103
جار بینراوە
شكستی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان لەدۆزینەوەی چارەسەردا
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-10-30 21:57
119
جار بینراوە
رۆژاڤا لە بەردەم دوو جۆر ئۆپۆزسیۆندا
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-10-18 19:51
149
جار بینراوە
دیداری نوێی سووچی و ئهنجامی خراپ
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-10-14 22:26
116
جار بینراوە
هیوای كورد لهستراتیژی ئهمریكادا له سوریا
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-10-01 19:14
200
جار بینراوە
لهنێوان عهفرین و لیوای ئهسكهندهرونەدا
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-09-13 14:16
151
جار بینراوە
كاتی ئهوەیه ئهم شهوهزهنگه بڕهوێتهوه
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-09-11 17:27
115
جار بینراوە
چارهسهره نیوهناچڵهكانی ئهسهد
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-09-04 16:55
100
جار بینراوە
هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی سوریا دوا كارتی خۆی لەدەست دەدات
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-08-27 11:12
207
جار بینراوە
تۆپەكە لەگۆڕەپانی رژێمی سوریادایە
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-08-19 12:54
136
جار بینراوە
كوردی رۆژاڤا لەكۆشكی ئەلیزێ
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-08-12 12:17
458
جار بینراوە
روسیا داوا دەكات كوردو رژێم گفتوگۆ بكەن، بەڵام چۆن گفتوگۆیەك؟
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-07-26 16:44
142
جار بینراوە
كێشهكانی كۆبوونهوهكهی رۆما
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-07-15 12:53
714
جار بینراوە
سەروەریی سوریا لەنێوان رژێمی خەیاڵ پڵاوو ئۆپۆزسیۆنی دەستەوستاندا
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-07-10 12:12
291
جار بینراوە
رێگه چارهكانی سوریا بۆ گهیشتن به ئارامی
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-07-03 18:47
350
جار بینراوە
كورد لەنێوان ئاگربەستی سوریاو هەڕەشەی توركیادا
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-06-20 18:00
465
جار بینراوە
دۆخی ناههمواری سوریاو جهنگی ئاو
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-06-08 00:38
263
جار بینراوە
دانوستانهكانی كوردی رۆژاڤا جووڵهی تێ كهوتۆتهوه
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-05-29 21:23
202
جار بینراوە
گهڕهكی (طەی) عهرهبی گهڕایهوه ژێر دهستی ئیدارهی خۆسەر
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-05-22 17:30
561
جار بینراوە
نهبوونی سازانی نیشتمانی و قووڵبوونهوهی قهیرانی سوریا
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-05-03 23:18
176
جار بینراوە
مۆسكۆو یاریكردن لهسهر پهتی توندوتیژی له سوریا
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-05-01 16:45
172
جار بینراوە
سوریا له چهوسانهوهوه بۆ ئاژاوه
فەتحوڵڵا حسێنی
2021-04-26 23:26
163
جار بینراوە
نوێترین هەواڵەکان
سەرۆك بافڵ بۆ سەڵاحەدین بەهادین: هیوادارم ئەم یاد...
پەیامی هاوخەمی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رووداو...
دەرباز كۆسرەت رەسول پێشوازی لە كونسوڵی بەریتانیا ...
مەكتەبی سیاسی یەكێتی: یەكگرتووی ئیسلامی لەپرۆسەی س...
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە جێنین پلاس...
روونکردنەوەیەک لە تیمی پارێزەرانی سەرۆک بافڵ جەلال...
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵی...
بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئیبراهیم محەمەد بەحر علوم کۆ...
بیروڕا
لەیادی شەهیدانی سەرکردەو فەرماندەوە بۆ یادی بەکۆ...
ستران عەبدوڵڵا
سێ رۆژەی یاران- رۆژوی یارانی قەوەڵتاس
حەمەی حەمەسەعید
سەردانی سەرۆك بافڵ بۆ رۆژئاوای کوردستان .. دووبارە...
ئاراس محەمەد ئاغا
پێڤاژۆیەکی نوێ ..! ئایا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان...
محەمەد ئەمین پێنجوێنی
سۆشیال میدیا
ئەو وڵاتانەی ژنان بەڕێوەی دەبەن قوربانیانی كۆرۆنا كەمترن
بریتانیا دراوێک دەردەكات وێنەی گاندی لەسەر دەبێت
زانكۆی ئۆكسفۆرد قۆناغی دووەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنای لەسەر مرۆڤ بەسەرکەوتوویی تەواوکرد
د.سەردار عەزیز: سەردانی دیپلۆماسی نیشانەكانی ئەوەن دانوستانەكانی ئەمریكاو عیراق دەستپێدەكەنەوە
ڤیدیۆ... سمۆرەیەك تینوویەتی، بزانە چۆن داوای ئاو دەكات
گەلەری
وێنە... دوایین ماڵئاوایی هاوسەنگەرانی شەهید ئاکام عومەر لە بارەگای هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان
2022-12-17
کەشو هەوا
زۆرترین سەردانکراو
1
مەكتەبی سیاسی یەكێتی: یەكگرتووی ئیسلامی لەپرۆسەی س...
2
دەرباز كۆسرەت رەسول پێشوازی لە كونسوڵی بەریتانیا ...
3
سەرۆك بافڵ بۆ سەڵاحەدین بەهادین: هیوادارم ئەم یاد...
4
پەیامی هاوخەمی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رووداو...