شوان كەریم كابان

بەرگەڵوو وەك سی و سێ ساڵ بەر لەئێستا

  2021-06-13 21:27      165 جار بینراوە        کۆمێنت

بەندە دوای راپەرین دوو سێ جار چووم  بۆ بەرگەڵوو، بەرلەوەی بەكەموكوڕییەكی زۆرەوە دروستبكرێتەوە، دەستخۆشی لەو بەڕێزانە دەكەم كە بڕیاری دروستكردنەوەی خانووەكانی ئێزگەو شوێنەكانی تریان داو ئەوانەشی كە دروستیان كردەوە، ئەوسا شوێنەكە هیچی بەسەر ھیچەوە نەبوو پاشئەوەی لەئەنفالی یەكداو پاش زیاتر لە بیست و پێنج رۆژ شەڕێكی قورسی بەرەیی كە لە مەرگەوە درێژدەبووەوە تاكو چیای ئەزمڕو لەوێشەوە بۆ كارێزە تاكو ماوەت، بەبەشداری نزیكەی شەست ھەزار سەربازو جاش و بەسوود وەرگرتن لەدەیان فڕۆكەی جەنگی و كۆپتەرو سەدان تۆپخانەو كاتیۆشاو بەكارھێنانی چەكی كیمیایی بەشێوەیەكی بەربڵاو دوای ئەوەی پێشمەرگە بەڕێكخراوی كشایەوەو زۆربەی زۆری بارەگاكانی سەركردایەتی و ماڵی سەرۆك مام جەلال و بارەگای ئێزگەو چاپخانەو مەڵبەندی دوو لەلایەن دەستەیەكی تایبەتی پێشمەرگەوە  سووتێنران و خەڵكی سنوورەكە كشانەوە، سوپاو جاشەكانی رژێم ھاتنە ناوچەكەو ئەو كردە سەربازییە ناونرا ئەنفالی یەك. چەند رۆژێك لەمەوبەر ھاوڕێیەك ڤیدیۆیەكی بۆ ناردم وێنەی بەرگەڵوو سەرگەڵوو بوو پاشئەوەی سوپاو جاش چوبوونە ئەوێ كە كاتی خۆی تەلەفزیۆنی عیراق بڵاویكردبۆوە، وێنەی بارەگا سووتاوەكانی تیابوو ، ھەندێ تایپ و رۆنیۆی سووتاو ، كەلوپەل، جارە جارەش وێنەی تەرمی سوپاو پاسداری كوژراوی ئێران كە لەبنەڕەتدا پێدەچێ كاتی خۆی مۆنتاژ كرابێ و خرابێتە سەری پیشاندەدرا، چونكە جگە لەپێشمەرگە كەسی تری لێ نەبوو لەبەرەكانی شەڕ. كارەكتەرەكانی ناو وێنەكان سوپای عیراق و جاشەكان، سستی و خاوییەكی سەیریان پێوە دیاربووە، چونكە خۆشیان باشیان دەزانی كە ئەوەی ئەوان ناویان نابوو سەركەوتن، وانەبوو، چەكی كیمیایی نەبوایە نەیاندەتوانی لەو سنوورەش نزیكببنەوە. پێشمەرگە لەھەموو بەرەكان، لای مەرگە، ھەوارە ، شارستێن ، قەلەم پاشا ، شەدەڵەو دابان، كۆرەنگ و خەجە لەرزۆك و قەیوان و لای كارێزەو حەسەن بەگ و برزوت و بالۆسەو وڵاغلوو سەرجەم شوێنەكانی تر، پێشمەرگەی تیپ و مەڵبەندو سەركردایەتی، ئازایەتییەكی بێوێنەیان نواند كە لەمێژووی خەبات و شۆڕشی كورددا بێ وێنەیە، بۆیە رژێم تا نەكەوتە بەكارھێنانی چەكی كیمیایی بەشێوەیەكی چڕو بەرفراوان نەیتوانی پێشمەرگە ناچار بكات بكشێتەوە. بۆ من ئەو ڤیدیۆیە زیندووكردنەوەی كۆمەلێك یادگاری بوو، لەھەمانكاتدا بیرھێنانەوەی خۆڕاگری و ئازایەتی و قارەمانێتی پێشمەرگەكانی یەكێتی بوو كە ئێستا زۆر بەداخەوە ھەندێ كەس دەیانەوێ ئەو مێژووە ناشیرین بكەن.

 

وتاری زیاتر

عیراق وڵاتی ئینقیلاب!‬ شوان كەریم كابان
2022-08-30 20:54      118 جار بینراوە

شیمال ئەلعیراق‬ شوان كەریم كابان
2022-08-02 21:59      90 جار بینراوە


بەهیوای دیدار‬ شوان كەریم كابان
2022-06-05 10:14      65 جار بینراوە







راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      127 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      114 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      103 جار بینراوە

سلێمانی نزیکترە یان نەجەف؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-05 20:14      108 جار بینراوە

ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      120 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      160 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      150 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      118 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      105 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو