رووداوه كاره‌ساتبار و تیژپهڕهكانی سوریا به گشتی ده‌یسه‌لمێنن كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌موان به‌رده‌وامه به تایبه‌تی له سایه‌ی نه‌بوونی سازانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر قه‌یرانی سوریا و چاره‌سه‌ركردنی دوای 10 ساڵ له خوێنڕشتن، ئێستا كه هه‌ندێك ناوچه تا راده‌یه‌ك هێوربۆته‌وه، مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌و ئارامییه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌ویش له سایه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی به‌تایبه‌ت توركیا كه به‌رده‌وام هه‌وڵی قووڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه ده‌دات و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش هیچ نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی پێ نییه، كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌موو گرنگییه‌كی له‌سه‌ر ده‌رهاویشته‌كانی كۆنگره‌ی ژنێڤی یه‌ك چڕكردۆته‌وه، به‌ڵام تائێستا كارێكی ئه‌وتۆی نه‌كردووه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ئاژاوه‌یه‌ی له‌ئارادایه، ئه‌م بێده‌نگییه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی وا ده‌رده‌كه‌وێ مه‌به‌ستی بێت سوریا بكاته پێشه‌كی و سه‌ره‌تا بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا سه‌رله‌نوێ جه‌نگ و خوێنڕشتن ده‌ست پێ بكاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه ره‌چاو بكات، به‌ڵام با هه‌موومان له‌وه تێبگه‌ین كه قه‌یرانی سوریا قه‌یرانی پێكه‌وه ژیانه.
دوای زیاتر له 10 ساڵ له ئاگری شه‌ڕی دڕندانه، له ناوخۆی سوریادا گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه پێویسته لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتن و سازان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسی و ئه‌وه‌ش به تاكه رێگه‌ی ده‌ربازبوون ده‌زانێت له قه‌یران، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ش ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌روه‌ری گه‌لی سوریا بێت به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها مافی چاره‌ی خۆنووسینی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان پارێزراوبێت، ده‌بێ ئه‌و چاره‌سه‌ره له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه ناوخۆییه‌كانه‌وه بێت، بێ هیچ ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێویسته پشتیوانی له جێبه‌جێكردنی بڕیاری 2254 بكرێت به‌ته‌واوی و به‌جێبه‌جێكردنی به‌یاننامه‌كه‌ی ژنێڤیشهوه له‌گه‌ڵ له‌خۆگرتنی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش و جێكردنه‌وه‌یان له پرۆسه‌ی سیاسی سوریادا به ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتیشه‌وه، ئه‌و بڕیاره ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێت و گه‌لی سوریا به مافی خۆی بگات و سه‌روه‌ریی بێ كه‌م و كووڕیش بگه‌ڕێته‌وه بۆ سوریا و سه‌رجه‌م گه‌مارۆكانی له‌سه‌ر لاببرێت و داگیركه‌ران وه‌ده‌رنرێن و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی نه‌مێنێ، پشتبه‌ستن به چاره‌سه‌رێكی له‌م جۆره راسته قورسه، به‌ڵام شتێك نییه بڵێی ناكرێ ئه‌گه‌ر ویستی ناوخۆی سوریای له‌سه‌ر بێت.
به‌رده‌وامبوونی تاوانه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی توركیاش، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی چه‌ندان جۆر چه‌ك دژی گه‌لی سوریا به گشتی و گه‌لی كوردیش به تایبه‌تی، سه‌رباری ئه‌وانه‌ش كار بگاته ئه‌وه‌ی ئاوی رووباری فورات بگرنه‌وه له‌گه‌ڵ هاتنی گه‌رما و وشكهساڵییهكهی ئه‌مساڵیش ئه‌نجامی هه‌موو كاره‌ساتێك ده‌بێت زۆر له‌وه قورس‌تر كه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به خه‌یاڵیدا دێت، كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی گوێی خۆی لێ خه‌واندووه له ئاست تاوانه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كان كه تێكه‌ڵه‌یه‌كن له توركی و سوری، ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌كان له شه‌ڕی ناوخۆوه گلاون، له‌و نێوانه‌دا كورد به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه به‌رگری له خۆی و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه بكات.
ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر بارودۆخی سوریا پێویستی به‌وه‌یه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بێته پێشه‌وه و فریای بكه‌وێت، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی نیوه‌ی سوریا وێران بووه و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره بوون، ده‌ستێوه‌ردانی ئیقلیمی هه‌یه و سوریا بۆته گۆڕه‌پانی ململانێ، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه رژێمی سوریا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی نییه بۆ چاره‌سه‌ر، بگره خۆیشی به‌شێك بووه له هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆی تایه‌فه‌گه‌ری، ئه‌وه‌ی له‌م نێوانه‌دا توانیویه‌تی به‌رگری له‌خۆی و ناوچه‌كه‌ی بكات كورده، به‌ڵام كوردیش به‌رده‌وام له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی توركیادایه، هه‌ركاتێك كورد هه‌نگاوێكی باشی نابێت بۆ پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی، توركیا هێرشی كردووه و ناوچه‌یه‌كی كوردی داگیركردووه و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به خۆی تێدا جێگیركردووه، توركیا كارێكی وای كردووه كۆبانێ له عه‌فرین دابڕێت و جه‌زیره‌ش دابڕێت له كۆبانی.
ئێستا كاری هه‌ره گرنگ پێكهاتن و سازانی كورده له‌ناو خۆیداو هه‌روه‌ها سازانه له‌گه‌ڵ رژێم بۆ رزگاركردنی سوریا و كۆتایی هێنان به‌بوونی سوپای توركیا و هه‌وره‌ها دانانی سنوورێك بۆ توركیا كه شه‌ڕی ئاو ده‌كات له‌گه‌ڵ گه‌لی سوریادا.