سه‌ردانه‌كانی د‌یڤید برۆنشتاین نێردراوی ئه‌مریكا بۆ سوریا و دیداری له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئه‌نه‌كه‌سه و وه‌فدی حزبه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی له قامیشلو، هه‌روه‌ها جه‌ژنه پیرۆزه‌ی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی له حه‌سه‌كه به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزی رابردووه‌وه و دواتریش دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر، هه‌موو ئه‌مانه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه ویستێكی كوردانه هه‌یه بۆ سه‌رخستنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كه داوای كردبوو ماڵی كورد رێك بخرێته‌وه، له دوای رێكخستنه‌وه‌ی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا له رووی سه‌ربازی و ئیداری و سیاسییه‌وه.
لێره‌دا ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك له‌وه تێبگه‌ن كه ئه‌مریكا به‌م پشتیوانییه‌ی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ده‌یه‌وێت به روونی ئه‌وه بڵێت كه مه‌زڵوم عه‌بدی ئه‌و كاریزمایه‌یه كه كوردان كۆكن له‌سه‌ری له ناوچه‌ی رۆژاڤا و باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، سه‌رخستنی دانوستانه‌كانی كورد كه داواكاری ژه‌نه‌راڵ مه‌زڵومه سه‌رخستنی داواكاریی كوردی سوریایه له ئاینده‌دا، ره‌نگه له‌و ئاینده‌یه‌دا سوریا دابه‌ش نه‌بێت، به‌ڵام كورد تیایدا به مافه ره‌واكانی خۆی بگات، كه خه‌باتێكی زۆریان بۆ كردووه و به درێژایی ده‌یان ساڵ قوربانییان بۆ داوه.
له دۆخێكی وادا توركیا زۆر له كارته‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات، به تایبه‌تی دوای داگیركارییه‌كانی و دوای ئه‌وه‌ی به ئاشكرا دوژمنایه‌تی خۆی بۆ پڕۆژه‌ی كورد ده‌ربڕی و هه‌وڵیدا رێگەی په‌یوه‌ندیی له ناوچه كوردییه‌كان ببڕێت، دوای ئه‌وه‌ی به زه‌بری هێز چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردی داگیركرد و كوردی به‌زۆر لێ راگواست، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی گروپه چه‌كداره سورییه‌كانه‌وه، هیچ رێگەیه‌ك نه‌ماوه نه‌یگرێته‌به‌ر بۆ تێكدانی ئارامی و پێشێلكردنی مافی كورد، ئێستا كورد په‌ی به‌وه بردووه، به تایبه‌ت دوای داگیركردنی عه‌فرین و سه‌رێ كانی به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه و ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه و ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی چه‌په‌ڵی گۆڕینی دیمۆگرافی به به‌رچاوی جیهانه‌وه و جیهانیش بێدەنگیی لێ كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رژێمی سوریا له‌وه تێگه‌یشتووه به‌رژه‌وه‌ندیی كورد و ئه‌مریكا له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا یه‌ك ده‌گرنه‌وه و كوردیش پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی هه‌یه كه ره‌نگه ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ خواستی ئه‌مریكا، ئه‌ویش دوای شكستی پشتیوانەکانی سوپای رژێمی ئەسەد كه له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته سوپایه‌كی نیشتمانی بۆته سوپایه‌كی بكوژ، به تایبه‌تیش دوای سازانی نەیارەکانی کورد لەو بەشە زیاتر روون بۆته‌وه و دیاره كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه درێژبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی وه‌ك رژێم له‌گه‌ڵ كورد، یان رژێم له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و كورد و ئۆپۆزسیۆنیش هه‌رگیز نه‌گه‌نه رێكه‌وتنی سیاسی.
به‌م نزیكانه دانوستانی كورد ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و هه‌موو كوردی سوریاش پشتیوانیی لێ ده‌كەن، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م جاره ئه‌مریكا رۆڵی ده‌بێت له مسۆگه‌ركردنی سه‌رخستنی دانوستانه‌كاندا و كوردیش له‌نێو ماڵی خۆیدا هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت و وتارێكی سیاسی و دیپلۆماسی یه‌كگرتووی ده‌بێت دوای چه‌سپاندنی دینگه‌كانی ئیداره‌ی خۆجێیی، كه حه‌وت ساڵه ناوچه‌كه‌ی رێكخستۆته‌وه.
برۆنشتاین له كۆی سه‌ردانه‌كانیدا به ده‌ستبه‌تاڵی نه‌گه‌ڕایه‌وه، چونكه سیمای چاره‌سه‌ری سیاسی داهاتووی سوریا ده‌نه‌خشێنێ، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له ئاست هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی سوریا روون بۆوه و دوای ئه‌وه‌ی نیازی توركیاش ده‌ركه‌وت كه ده‌یه‌وێ له‌و ناوچه ئارامەی سوریادا ئارامی بشێوێنێت، ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردبێت كه ئیداره‌ی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن هه‌ڵوێستی توندتری هه‌بێت به‌رامبه‌ر به پلانه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی له رێكه‌وتنی زامنی ئاستانه‌دا، به‌وه‌ش رۆڵی پێشه‌نگ و سه‌ره‌كی سیاسی بۆ ئه‌مریكا ده‌بێت، وه‌ك چۆن له رووی سه‌ربازییه‌وه ئه‌و رۆڵه‌ی هه‌بوو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له تێكشكاندنی تیرۆر و تیرۆریستان‌دا و دواتر سه‌ركه‌وتنی ته‌واو به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی به‌ناو خه‌لافه‌تدا له ره‌ققه.