دوای چه‌ندان شه‌ڕ و پێكدادانی ناوبه‌ناو و یه‌ك له‌دوای یه‌ك له نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژاڤا و میلیشیاكانی به‌رگری نیشتمانیی سه‌ر به رژێمی سوریا، به ناوبژیوانیی روسیا گه‌ڕكه‌كه كه‌وته‌وه ده‌ست هێزه‌كانی ئاسایش، به‌مه‌ش تاكه گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌بی وه‌ك هه‌ریه‌ك له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی قامیشلو گه‌ڕایه‌وه بۆ باوه‌شی ئیداره‌ی خۆجێی و به ئارامی و بێ ترس و دڵه‌ڕاویكێ له رژێمی سوریا ده‌ژین، ئه‌و رژێمه‌ی رۆژ به رۆژ ناوچه‌ی زیاتر له ده‌ستده‌دات.
پڕۆژه‌ی ئیداره‌ی خۆجێی له به‌شداری پێكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌بڕیاره سیاسی و سه‌ربازییه‌كاندا كه له 2014وه راگه‌یه‌نراوه، هه‌موو لایه‌نه‌كان جێگه‌ی خۆیانی تێدا ده‌بیننه‌وه و ده‌یانه‌وێ به‌شداربن وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی پێویست كه تائێستا له‌ڕووی سه‌ربازی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌ركه‌وتووبووه، به‌ڵام گه‌ڕه‌كی ته‌ی كه یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌بییه‌كانی قامیشلو، به‌نه‌شازیی له به‌رامبه‌ر پڕۆژه‌كه‌دا مابۆوه، رژێمیش به هه‌لی زانی و له رێگه‌ی هه‌ندێك به‌كرێ گرته‌وه میلیشیایه‌كی پێكهێنابوو بۆ ناهه‌مواركردنی بارودۆخی ئاسایشی شاره‌كه هه‌ركاتێك رژێم خۆی بیه‌وێ، به تایبه‌تیش كه ئه‌و گه‌ڕه‌كه به‌ركه‌وته‌ی راسته‌وخۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ فه‌وجی سه‌ربازی و فڕۆكه‌خانه‌ی قامیشلو كه به‌م دواییانه بووه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی روسیا.
هێزه‌كانی ئاسایش به ئاسانی توانیان بچنه ناو گه‌ڕه‌كه‌كه‌وه و میلیشیاكان ده‌ربكه‌ن، له هه‌موویشی گرنگتر ئه‌وه‌بوو كه خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه به چاوی خۆیان بینییان له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش‌دا ده‌ستكاری ماڵ و حاڵیان نه‌كراوه و هیچ شتێكیان لێ نه‌دزراوه و هه‌موو شتێك له‌شوێنی خۆیه‌تی، ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی جوانی بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی كوردی دروست كرد لای عه‌ره‌به‌كان، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه هاوار بكه‌ن و داوابكه‌ن میلیشیاكان بچنه ده‌ره‌وه و هێزه‌كانی ئاسایش بچنه ناو گه‌ڕه‌كه‌كه‌یانه‌وه.
ئه‌م رووداوه دوای ئه‌وه دێت كه لای هه‌موو جیهان ئاشكرابوو كه گروپه میلیشیاكان چۆن خه‌ریكی تاڵانی بوون له عه‌فرین و سه‌رێ كانی، ره‌نگه هه‌ر ئه‌و جیاوازییه‌ش هۆكاری راسته‌وخۆ بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌خواستی خۆیان رازی بن به‌وه‌ی له ژێر كۆنترۆڵی ئاسایشی رۆژاڤادا بن.
دوای چه‌ند شه‌ڕێكی یه‌ك له دوای یه‌ك و به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی روسیا، چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ كێشه‌كه دۆزرایه‌وه و بڕیاردرا هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بگرێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پۆلیسێك یان سه‌ربازێكی رژێمی لێ بێت، بارودۆخی قامیشلو تا ئاسایش وه‌ستابێت، پێویستی به هیچ هێزێكی دیكه نییه بۆ پاراستنی، له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی دوو پانتایی بچووك بۆ رژێم له هه‌ریه‌ك له قامیشلو حه‌سه‌كه و فڕۆكه‌خانه‌ی قامیشلوش به ده‌ست هێزه‌كانی روسیاوه‌یه.
ئه‌و میلیشیایانه‌ی پێشتر له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا بوون، گێچه‌ڵیان به‌خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌و هه‌ر كه‌سێكیش ده‌كرد كه ده‌هاتنه ئه‌و گه‌ڕه‌كه، هه‌رئه‌مه‌ش وای كردبوو خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك رقیان لێیان بێت، جگه له‌وه ناو به‌ناویش په‌لاماری خاڵه‌كانی پشكنینی ئاسایشی رۆژاڤایان ده‌دا، ئه‌مانه هه‌مووی هۆكاربوون كه ئه‌و میلیشیایانه به مه‌ترسی بزانرێن و ده‌ركردنیان ببێته داواكارییه‌كی گشتی، له‌به‌رئه‌وه هێزه‌كانی ئاسایش له كاتی دانوستاندا سووربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌بێ به ته‌واوی ده‌ربكرێن و هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێنه‌وه.
گه‌ڕه‌كی (ته‌ی) وه‌ك هه‌ر گه‌ڕه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی قامیشلو گه‌ڕایه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی خۆجێیی و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كیش له ناقۆڵایی ده‌رچوون و بوونه به‌شێك له‌شار. ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه كه عه‌شایه‌ری عه‌ره‌بی له خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه له كاتی پێكدادانه‌كاندا لایه‌نگریی هێزه‌كانی ئاسایشی كوردیان ده‌كرد، چونكه ئاسایش وێنه‌یه‌كی جوانی پیشاندا له به‌رگری كردن و پاراستنی ئاسایش‌دا، ئه‌وه‌ش وای كرد عه‌شایه‌ری عه‌ره‌بی رایبگه‌یه‌نن كه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن ده‌یانه‌وێ له ئیداره‌ی خۆجێیی بده‌ن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه بگره هێزه‌كانی به‌رگری نیشتمانیشیان به میلیشیا و به‌كرێگیراوێك ناوبرد كه ده‌یانه‌وێ ئاژاوه بنێنه‌وه، دوای ئه‌مه میلیشیاكان بینییان له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆ دراون، رژێم پشتی تێ كردن و هیچ هه‌ڵوێستێكی ره‌سمی نه‌بوو به‌رامبه‌ریان، روسیاش فشاری خسته سه‌ریان بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه جێ بهێڵن، هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ر داوای ئاسایش، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش خوازیاری ئارامی بوون و ده‌یانویست چه‌كدار له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یاندا نه‌مێنێت.