شوان كەریم كابان

شەڕی ئیسرائیل و بەشێك لە فەلەستینییەكان!

  2021-05-20 12:28      180 جار بینراوە        کۆمێنت

ساڵی ١٩٤٨ كە دەوڵەتی ئیسرائیل دروستبوو ، عەرەبی فەلەستین بەتایبەت و عەرەب بەگشتی رازی نەبوون لەگەڵ ئیسرائیلدا هەڵكەن وەك دوو دراوسێ  و لەوكاتەوە زنجیرەیەك شەڕو سەرهەڵدان و پیاهەڵپژان لەنێوان هەردوولادا روویانداوە كە هەزاران قوربانی لێكەوتۆتەوەو زەرەرو زیانێكی ماددی زۆریشیان هەبوو. بەدرێژایی ئەو مێژووە وردە وردە، بەشداربووانی ئەو شەڕو رووبەڕووبوونانەوەی نێوان هەردوو لا، چ بەشداربووانی شەڕی مەیدان و تەقوتۆق ، چ شەڕی دیبلۆماسی، وردە وردە لێی كشاونەتەوە تا حاڵ گەیشتووە بەئێستا . 
سەرەتا ئوردون و ئەمجا میسرو ئێستاش سعودییەو بەحرەین و ئیمارات و سودان و باقی وڵاتانی تریش لەمەسەلەكە بێدەنگن و سوریاو عیراق و لیبیا و یەمەنیش، حاڵی خۆیان هێندە خراپە، نایان پەرژێتە سەر فەلەستین.  ئەوە دە رۆژە شەڕێكی سەخت لەنێوان بەشێك لە فەلەستینییەكان، بەتایبەت گروپە ئیسلامییەكان بەسەركردایەتی حەماس و جیهادی ئیسلامی و ئیسرائیلدا دەگوزەرێ . كەبەهۆی نیازی ئیسرائیل بۆ چۆڵكردنی گەڕەكی شئخ جەڕاحی پاڵ مزگەوتی قودس، دروست بوو، ئەم گەڕەكە بەناوی پزیشكە تایبەتەكەی سەڵاحەدینی ئەیوبییەوە ناونراوە. جیاوازی شەڕی ئەمجارە، بەكار هێنانی موشەكی مەودا جیاواز بەچڕی و فڕۆكەی بئ فرۆكەوان و ژێر دەریایی بچووك لەلایەن ئەو هێزانەوەیە بەرامبەر ئیسرائیل. لەشەڕەكانی تردا لایەنە فەلەستینییەكان ، قورسترین چەك ، هاوەن بوو ، یان موشەكی كەم مەودا چەند كیلۆمەتریان بەكار دەهێنا. سوپای ئیسرائیلیش هەموو جۆرە چەكەكان، جگە لەچەكی ئەتۆم و كیمیایی و بایۆلۆجی. ئەوەی لەم شەڕەدا بەرجەستەیە، ژمارەی زۆری ئەو موشەكانەیە كە هێزە ئیسلامییە فەلەستیینیەكان بەكاری دێنن و هەروەها مەودای دووری هەندئكیان و زۆری و بەرفراوانی ئامانجەكانیان بە تەلئەڤیڤی  پایتەختی جارانی ئیسرائیلیشەوە، لەكاتێكدا كەكڵاوەی مووشەكیی ئیسرائیل بەدەستیانەوە ماندوو بووە. 
جێی سەرنجە كە ئەمە یەكەمجارە لەشەڕەكانی ئیسرائیلدا، ئاوها شارەكانی بكەونە بەر مەترسی راستەوخۆ، ئەمەش یەكێكە لەكێشە ستراتیجییە سەربازییەكانی ئیسرائیل بەهۆی دیاریكراویی پانتایی خاكەكەیەتی. كێشەی ئەم شەڕە بەنیسبەت ئیسرائیلەوە وێڕای گۆڕانی هاوكێشەكە بەهۆی ئەو مووشەكانەوە، ئەوەیە كە ئەو هێزە ئیسلامییانە ، سوپای نیزامی نین و غەززەش دەوڵەتێكی گەورە نییە كە سەدان بنكەی سەربازی و فڕۆكەخانەو كارگەو شوێنی ستراتیژی هەبێ بكەوێتە بەر هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل تا ناچار بەشكستیان بكات، بەڵكو دەبێ سوپای ئیسرائیل شەقام شەقام و كۆڵان كۆڵان بەدوای چەكدارو موشەك و چەكەكانی تریان و فەرماندەو بەرپرسەكانیاندا بگەڕێ تاكو زەفەریان پێ بەرێت. بەپێی هەڵسەنگاندنی زۆربەی زۆری شارەزاییان، ئیسرائیل وێڕای توانای گەورەی سەربازی لەهەموو روویەكەوە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە، رێگربێ لەوەی زەرەر لەخەڵك و دامەزراو تەنانەت بنكە سەربازییەكانیشی بكەوێت و لەبەشی زۆری ئەو شوێنانەی ئەو موشەكانەی دەگاتێ ، تاڕادەیەكی زۆر ژیان وەستاوە . ئەمەش دەرگا دەكاتەوە بۆ سەرلەنوێ بەرزبوونەوەی دەنگی رەخنە لەسوپاو فەرماندەكانی، وەك چۆن لەو جەنگەی لوبنانییەكان پێی دەڵێن جەنگی تەمووزو ئیسرائیلیش پێی دەڵێ جەنگی دووەمی لوبنان كاتێك سوپای ئیسرائیل نەیتوانی بەسەر حیزبوڵای لوبنانیدا سەركەوێ و بەهۆیەوە لیژنەیەكی پسپۆر لە ئیسرائیل دروستكرا بۆ هەڵسەنگاندنی لایەنەكانی ئەو جەنگەو ئەنجامەكەی دەرچوواندنی راپۆرتێك بوو بەناوی ڤینۆگراد، كەپڕبوو لەسەرزەنشتی سوپای ئیسرائیل و گلەیی زۆر لەپلان و بڕیاری  فەرماندە سەربازییەكان.

 

وتاری زیاتر

عیراق وڵاتی ئینقیلاب!‬ شوان كەریم كابان
2022-08-30 20:54      116 جار بینراوە

شیمال ئەلعیراق‬ شوان كەریم كابان
2022-08-02 21:59      90 جار بینراوە


بەهیوای دیدار‬ شوان كەریم كابان
2022-06-05 10:14      65 جار بینراوە







راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      127 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      113 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      102 جار بینراوە

سلێمانی نزیکترە یان نەجەف؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-05 20:14      108 جار بینراوە

ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      120 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      160 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      150 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      118 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      105 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو