پێشڕەو مەلا وەیسی

هاوسەرۆکانی یەکێتی چی دەکەن؟

  2021-05-08 15:11      704 جار بینراوە        کۆمێنت

لە دوای نەخۆشكەوتنی سەرۆك مام جەلال یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چەندین كێشە و گرفتی لەگەردن ئاڵا بوو، لەدوای كۆچی مام جەلال سكرتێری گشتی یەكێتی، چەند هێندە ململانێی ناوخۆیی و كەسییەكان بەدەركەوتن، بەشێكی كێشە و گرفتەكانیش لەگەڵ حزبەكانی هەرێم تا دەهات زیادیان دەكرد، كە ئەوەش ببووە هۆی راوەستانی ژیانی سیاسی و حزبی بۆ یەكێتی و كادرەكانیشی، هەروا ئۆرگانەكانی یەكێتی هیچ رۆڵێكیان بۆ نەهێڵرابۆوە، بۆیە نەك كادرەكانی یەكێتی، بەڵكو خەڵكیش نائومێد ببون بەو حزبەی كە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە كۆمەڵانی خەڵك هەموو هیوا و ئومێدێكیان لەسەر هەڵچنی بوو!


بۆیە تادەهات دەنگی ناڕازی لە هەموو گۆشەیەكی ئۆرگانەكانی یەكێتی و سەرجەم چین و توێژەكان بەرز دەبۆوە، هۆكەشی ئەوە بوو كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە وێستگەیەكی پڕ كێشە و ململانێدا راوەستابوو، روونیش بوو کە نەخۆشكەوتنی سەرۆك مام جەلال و دواتر كۆچی دواییەكەی، بەشێكی سەرەكی نەچوونە پێشەوەی یەكێتی و خەمخۆرەكانی یەكێتی بوو، چونكە ئەوان لە خەمی (مام) دا بوون، بۆیە یەكێتی پێویستی زۆری بە خۆنوێكردنەوە بوو، سەرەنجام بڕیاری كۆنگرە دراو یەكێتی چوارەمین كۆنگرەی خۆی بەست، زۆرێك هەوڵیاندا سەركەوتوو نەبێت لەبەرئەوەی دەیانزانی بە نوێبوونەوەی یەكێتی، یەكێتی مەحاڵەكان دەكاتە ئەمری واقع.

كۆنگرە سەركەوتوو بوو، ئۆرگانەكانی خوێنی نوێیان كرایەوە بە بەردا، نەیارەكان بەچاوی رقەوە دەیانڕوانییە ئەو سەركەوتنە، یەكێتییەكانیش کە ئومێدی خەفەبووی چەند ساڵەیان لەسەر هەڵچنی بوو، هیواكانیان زیندوو بۆوە.


ئەی ئێستا هاوسەرۆكان و سەرکردایەتیی نوێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ وادەكەن؟ ئەم پرسیارە رەنگە دوو ئاراستە بێت، ئاراستەیەكیان نەیارەكانی یەكێتی شەكەت كردووە، چونكە رۆژ لەدوای رۆژ ئەم سەرۆکایەتی و سەرکردایەتییە سەركەوتنی نوێ تۆماردەکەن، ئاراستەكەی تریشیان كادیران و لایەنگرانی یەكێتی دڵ خۆشكردووە كە دەبینن حزبەكەیان هەستاوەتەوە و نەعرەتەی نوێبوونەوە و جۆشدانەوەی كاروانی چەندین ساڵەی یەكێتی جارێكی دی كەوتووەتەوە رێ و هەر رۆژە و دەسكەوتێك بەدی دەهێنرێت، بێگومان ئەوە هەڤاڵان لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكانی یەكێتین کە ئێستا رابەرایەتیی سەركەوتنەكانی دوای كۆنگرە دەکەن.


دروستكردنی هاوپەیمانێتییەك كە بە شێك پێیانوایە بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگییە، بەڵام بە بڕوای من بۆ ئەوەیە یەکێتی ببێتەوە بە حزبی یەكەمی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان.


بۆیە بە بڕوای تەواوەوە دەڵێم هاوسەرۆكان و سەرکردایەتیی نوێی یەكێتی ناسرەون تا یەكێتیی نەبێتەوە بە حزبی یەكەم لە هەرێمی كوردستان.

ئەوەش تەنیا ئومێدی كادران و لایەنگرانی یەكێتییە، هەروەها بەو سیاسەتەش دەتوانرێت سیاسەتی كورد لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم و عیراق و دەرەوەش بگەڕێنرێتەوە بۆ دۆخی پێشووی، لەهەمان كاتیشدا سیاسەتی تاكلایەنە كۆتایی پێ دەهێنرێت و هەر ئەوەش دەبێتە بنەمای دابینكردنی ژیانێكی شایستە و شكۆمەندانە بۆ تاكی كورد.


بەڵێ هاوسەرۆکان لە پێناوی ژیانی خەڵك و یەكێتی و گێڕانەوەی سەنگ بۆ هەرێم دەجەنگن و ناسرەون تا سەركەوتن بەدەست نەهێنن.

وتاری زیاتر






یەكێتی حزبی خەڵـكە‬ پێشڕەو مەلا وەیسی
2021-12-13 21:45      141 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو