له یه‌كێك له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له كۆبانی، شه‌ڕڤانێكی كورد له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌چێت بۆ لای سه‌ربازێكی ئه‌مریكایی و پێی ده‌ڵێ: دیسان شه‌ڕ له نێوان چه‌كدارانی گروپه‌كاندا له‌سه‌ر به‌شكردنی تاڵانی ده‌ستیپێكرد، ته‌قه‌ی تفه‌نگ نه‌وه‌ستا تا گروپێك گروپه‌كه‌ی دیكه‌ی ته‌واوكرد، سه‌ربازه ئه‌مریكاییه‌كه وەڵامی دایه‌وه و وتی: به‌ڵێ وایه، شه‌ڕیانه له‌سه‌ر تاڵانی و ده‌ستكه‌وت، له‌به‌رئه‌وه‌ی مانه‌وه‌شیان هه‌ر په‌یوه‌سته به ده‌ستكه‌وت و تاڵانییه‌وه.
ئه‌و گروپه چه‌كدارانه رۆژێك له رۆژان تامه‌زرۆی ئازادیی و دادپه‌روه‌ریی و شكۆ نه‌بوون وه‌ك خۆیان لاف و گه‌زاف لێده‌ده‌ن، به‌ڵكو هه‌میشه هه‌ڵپه‌ی تاڵانییان بوو، یان به دوای مووچه‌یه‌كی چه‌وردا ده‌گه‌ڕان، كه له‌لایه‌ن توركیاوه پێیان ده‌درا، تا دواتر به ته‌واوی بوونه به‌كرێگیراوی ئه‌جێندای وڵاتانی ئیقلیمی، به‌تایبه‌تیش توركیا كه زۆر مه‌به‌ستی بوو له كوردی رۆژاڤا بدات، ئه‌وه‌ش بۆ توركیا هه‌ندێك سوود و سه‌ودای تێدابوو، ئه‌گه‌رچی وه‌ك ده‌وڵه‌ت سه‌ودایه‌كی دۆڕاوبوو، به‌ڵام وه‌ك سیاسه‌تێكی دوژمنكارانه دژبه كورد به ده‌ستكه‌وت ئه‌ژماركرا.
له ماوه‌ی ساڵانی رابردووی قه‌یرانی سوریادا ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌وانه‌ی خۆیان به شۆڕشگێڕ ده‌زانی، خزانه پاڵ گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه و له بری ئه‌وه‌ی ده‌نگی نیشتمانی به‌رزبكه‌نه‌وه و خه‌بات بۆ سوریا بكه‌ن، بوونه ئامراز و ئه‌ڵقه‌له‌گوێی توركیا، به‌وه‌ش سوریا هێنده‌ی دیكه پارچه‌پارچه بوو، به جۆرێك یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسان نه‌بێت، مه‌گه‌ر ته‌نیا به رێكه‌وتنی وڵاتانی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌مریكا و روسیا و هێزه ناوخۆییه‌كانی وه‌ك هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و سوپای سوریا، ئه‌ویش دوای دانانی پلانی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان و به پشتیوانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت.
وڵاته گه‌وره‌كان پێیان وایه ده‌ستێوه‌ردانی توركیا هۆكاری سه‌ره‌كی قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریایه، به‌ڵام تا ئێستاش میكانیزمێكیان دانه‌ناوه بۆ رێگەگرتن له توركیا و چاوچنۆكیی و فراوانخوازییه‌كانی له سوریا و ناوچه‌كه به گشتی، ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ یۆنانیش له‌سه‌ر سنووریی ئاوی تێكی داوه، نیوه‌ی قوبرسی داگیركردووه و چۆڵی ناكات، له سوریاش چه‌ند شارێكی گه‌وره‌ی داگیركردووه، به ئاشكراش ده‌ستی وه‌ردایه شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی كاراباخ.
له‌كاتی نه‌بوونی سازانی نیشتمانیدا له سوریا و بوونی ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ئیقلیمیش، تاكه رێگه په‌نابردنه بۆ رێگه‌چاره‌ی ناوخۆیی، ده‌بێ رێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه، كه لایه‌نگری ئاشتی بێت و هه‌ر ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كیش ره‌تبكاته‌وه كه به‌ناو شۆڕشگێڕه عروبییه‌كان هاورده‌یان كردووه، ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی گروپی چه‌كداری سه‌ربه توركیایان لێ پێكهاتووه و سه‌ركرده سیاسییه‌كانیشیان ته‌نیا و ته‌نیا به‌دوای ده‌ستكه‌وتی مادییه‌وه‌ن، ئه‌وانه هیچ كاتێك كار به یاسا نیشتمانییه‌كان یان نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناكه‌ن و زۆربه‌یان «شه‌ریعه‌ت!» جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ره‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له ریاز ده‌رار سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات كردبێت كه باسی بكات و بڵێت: «له سه‌ره‌تای دروستبوونی گروپه‌كاندا نوێنه‌ری یه‌كێك له‌و گروپانه‌ی دروشمی ئیسلامی به‌رز كردبۆوه، پێی وتم ببمه شه‌رعناس بۆ گروپه‌كه‌یان، منیش بابه‌ته‌كه‌م لای هاوڕێیه‌كی عەلمانیم باس كرد، ئه‌ویش پێی باش بوو داواكارییه‌كه قبووڵ بكه‌م، بۆئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری بیروبۆچوونی گروپه‌كه بم، به‌ڵام من وتم ئه‌گه‌ر وابێ ده‌ست و قاچ بڕین و سه‌رپه‌ڕاندن ده‌ست پێ ده‌كات و ره‌نگه یه‌كه‌م سه‌ریش كه ده‌یپه‌ڕێنن سه‌ری من بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له شه‌رعدا ناكۆك ده‌بم له‌گه‌ڵیاندا، له‌به‌رئه‌وه وازم له‌و بیرۆكه‌یه هێنا».
هاووڵاتیانی سوریا له نێوان كێشمه‌كێشمی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمیدا سه‌ریان سوڕماوه، به ئاسانی خۆیان بۆ یه‌كلایی ناکرێته‌وه سه‌باره‌ت به تێڕوانینیان بۆ قه‌یرانه‌كه و زۆرجار به‌بێ ویستی خۆی لایه‌نی وه‌هم ده‌گرێت و واقیعیش به خه‌ون ده‌زانێت، ناهه‌قیشی نییه، چونكه ئێستا سوریا ئه‌و وڵاته نییه كه كورد و عه‌ره‌ب و سوننه و شیعه و عه‌له‌وی و ئیسماعیلی له‌خۆ بگرێت، ئێستا ئه‌وانه ته‌نیا یه‌ك سه‌ره‌داو به‌یه‌كیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌ویش سه‌به‌بكاری پارچه پارچه‌بوونی وڵاته‌كه‌یه، مه‌به‌ست له‌وانه‌یه كه مردنی ئێمه‌یان ده‌وێت.