28/04/2021
فەتحوڵڵا حسێنی
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، له‌وانه‌یه ده‌وڵه‌تی سوریا له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شێت، ئه‌ویش به‌هۆی هاندانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ندێك لایه‌نی جوداخواز، باسی له‌وه‌شكرد كه پێویسته ململانێی گه‌رمی خۆرئاوای فورات رابگیرێت، به‌م قسه‌یه‌ش ده‌رده‌كه‌وێ كه روسیا ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه ده‌ستپێبكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی فورات كه‌مێك هێوربوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه.
لێدوانه‌كانی لاڤرۆڤ له كاتی به‌شداری كردنیدا بوو له كۆبوونه‌وه‌ی ڤاڵدای، هه‌ر له وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پێویسته گۆڕانكاریی له ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی روسیادا بكرێت، واته له خۆرئاوای فورات، ئه‌ویش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت شه‌ڕو ململانێ ته‌نیا له خۆرهه‌ڵاتی فورات هه‌بێت، كه له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدایه و ئیداره‌ی خۆجێیی كورد به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
شاراوه نییه كه به‌م دواییانه روسیا رۆڵی خراپی هه‌بوو له قه‌یرانی سوریادا، ئه‌ویش به هاندانی توركیا به پێی سه‌وداو پیلانی نێوانیان بۆ داگیركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریا، كه هه‌ندێكیان ناوچه‌ی كوردن، هه‌روه‌ها به‌پشتیوانیكردنی له گروپی چه‌كداری جۆراوجۆر له ناوچه‌كانی دێره‌زور و بادیه‌ی سوریا به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایش و ئارامی ئه‌و ناوچانه و ده‌رخستنی هێزی خۆی له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه، به تایبه‌تیش هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه هه‌ماهه‌نگی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا هه‌یه.
په‌لهاویشتنی روسیا له‌قه‌یرانی سوریادا زۆر زوو ده‌ستیپێكرد، ئه‌وكاته هێشتا سیمای ته‌واوی ململانێكان له سوریا روون نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاتنه‌پێشه‌وه‌یه‌كی به‌پلان بوو، ئه‌وه‌بوو به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سوریا و ئێران به‌ئاشكرا هێزیان له كه‌ناراوه‌كانی سوریا و فڕۆكه‌خانه‌ی حومه‌یمیم جێگیركرد، ده‌یویست وه‌ك هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌كه‌دا بوونی خۆی بسه‌پێنێت و وای پیشان بدات هه‌ركاتێك بیه‌وێ هاوسه‌نگی سه‌ربازی له ناوچه‌كه‌دا ده‌گۆڕێت.
هاتنه‌پێشه‌وه‌ی به په‌له‌ی روسیا و ده‌ستێوه‌ردانی له قه‌یرانی سوریا، بێگومان هۆكاری شكستی رژێمی سوریای له پشته‌وه‌بوو، چونكه روسه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی رژێمی سوریا به‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی سوپاكه‌ی و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كه‌ی له‌وه زیاتر به‌رگه ناگرێت، به تایبه‌ت دوای شه‌ڕی خوێناوی له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها له‌وه‌ش تێگه‌یشتن كه له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا هێزێكی نوێ داده‌مه‌زرێ و له توانایدا ده‌بێت به‌رگریی له ناوچه‌كانی خۆی بكات و به‌ره‌نگاری تیرۆریستانیش بێته‌وه و به‌سه‌ریشیدا سه‌ربكه‌وێت، به‌ڵام مۆسكۆ هه‌ر دانی به‌و هێزه‌دا نه‌نا كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بوو، له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته هاوپه‌یمانی به چاوی دوژمنكارانه سه‌یری ده‌كرد، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتنی نێوان خۆی و توركیا.
ئه‌گه‌ر روسیا به‌ڕاستی بوایه كه ده‌ڵێ پشتیوانی له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ده‌كات، خۆی له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات نزیك ده‌خسته‌وه و پلانی چاره‌سه‌ریان داده‌نا، به‌ڵام ئه‌مه كاتێك رووده‌دات كه لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمییه‌كان بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی كه رێساكانی شه‌ڕ و بارودۆخی ناوچه‌كه گۆڕاوه و ئه‌جێندای سیاسی و سه‌ربازی هه‌موو لایه‌نه‌كانیش به‌رمه‌ڵا بووه.
ده‌ستێوه‌ردانی روسیا له سوریا سه‌ركه‌وتنێكی تاكتیكی بۆ خۆی مسۆگه‌ركرد، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنێكی ستراتیژی نه‌بوو، به‌وپێیه‌ش روسیا رووبه‌ڕووی جه‌نگی خوێناوی ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریی له سیاسه‌تی خۆیدا نه‌كات، چونكه پێویسته له‌لایه‌نه ناوخۆییه‌كانی سوریا نزیك نه‌بێته‌وه، نه‌ك لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان، وه‌ك ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌ی له نێوان روسیا و توركیادا هه‌یه كه بۆته هۆی ئاڵۆزتركردنی دۆخه‌كه.
لاڤرۆڤ پێشتریش وتبووی، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانی كردنی رژێمی ئه‌سه‌د و ئاماده نییه به‌شداریی له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بكات كه ببێته هۆی لاوازكردنی رژێمی سوریا، ئاماده‌ش نین به‌شداری له هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا بكه‌ن كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێشكه‌ش بكرێت.
ئه‌گه‌ر مۆسكۆ ده‌یه‌وێ رۆڵێكی ئه‌رێنی بگێڕێت له سوریا، پێویسته به‌ر له هه‌موو شتێك له رێكه‌وتنه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا بكشێته‌وه‌و دان به رۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا بنێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، هه‌روه‌ها ده‌بێ له‌وه‌تێبگات كه چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه به‌بێ كورد و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات نابێت، ئێستا بنه‌مای نوێ له ناوخۆی سوریادا و به تایبه‌تیش له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریادا هه‌یه بۆ گفتوگۆ و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر و به‌ده‌ستهێنانی ئاسایش و ئارامی له‌دوای زیاتر له 10 ساڵ شه‌ڕ و ماڵوێرانی.