ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌بارودۆخی سوریاوه، تائێستاش ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی هاووڵاتیانی سوریایان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه و به دۆسێیه‌كی گه‌رمی نازانن كه پێویستی به‌چاره‌سه‌ر بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و تراژیدیایه له دره‌وه‌ی بڕیار و بیركردنه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی ئیقلیمیشدا بێت، ئه‌نجامی ئه‌و ململانێیه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان كاره‌ساته بۆ گه‌لانی سوریا، چونكه سه‌دان هه‌زار شه‌هیدی لێ كه‌وتۆته‌وه، چه‌ند هێنده‌ش زیاتر بریندار و په‌ككه‌وته‌ی جه‌نگ و چه‌ندان ملیۆن كه‌سیش ئاواره‌ی ناوخۆ یان وڵاتانی ده‌ره‌وه‌بوون، سه‌رباری بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ژارییه‌كی كوشنده له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا.
هه‌ر له‌و ململانێیه‌دا گه‌نجان چه‌كداركران و به‌كارهێنران، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌رگری له خواستی گه‌له‌كه‌یان و ئازادی بكه‌ن، گروپی چه‌كداریان لێ دروست كرا‌و به‌كارهێنران بۆ سه‌ركوتكردنی گه‌لانی سوریا، هه‌روه‌ها به‌كارهێنران بۆ په‌لاماردانی گه‌لانی دیكه‌ش له‌وڵاتانی دی، له جه‌نگه‌ی ئه‌م ململانێیه‌شدا رژێمی سوریاش به‌رده‌وامه له‌چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی خۆی، كه هه‌ر له بنه‌ڕتیشه‌وه چه‌وسانه‌وه‌كانی ئه‌و بووبوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سوریا، ئێستاش دوای 10 ساڵ له ململانێی خوێناوی رژێم هه‌ر له بیری ئه‌وه‌دایه بگه‌ڕێته‌وه و وه‌ك جاران خه‌ڵكی بچه‌وسێنێته‌وه.
له ململانێی یه‌كدی كوشتندا هه‌ندێك ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر بنه‌مای بازاڕ و كێ پاره‌ی زیاتر ده‌دات ده‌ركه‌وتن، زۆربه‌یان هێزی دروستبووی رق و كینه‌ن و هێزی گه‌ل نین، هێزه ئیقلیمییه‌كانیش ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه و وایان پیشاندا كه باوه‌ش بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌گرنه‌وه، به‌ڵام ته‌ماو ئه‌جێندای خۆیان هه‌بوو، هه‌ندێكی دیكه‌شیان زۆر به‌توندی پشتی رژێمی گرت، ئه‌مه‌ش وایكرد سوریا گۆڕه‌پانێكی كراوه‌بێت بۆ ململانێی له‌بن نه‌هاتوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه گه‌لی كورد له رووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه خۆی رێكخست و له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه له‌سه‌ر خاكی خۆی و له بن ئاسمانی خۆی، ناوچه‌یه‌كی ئارامیان بۆ خۆیان پێكهێنا دوور له‌كوشتن و بڕین و خه‌باتیشی كرد له پێناو تێپه‌ڕاندنی كاره‌ساتی شه‌ڕ و گه‌یشتن به كۆتایی قه‌یران، سه‌رباری ئه‌وه‌ش كورد نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ریشی پێشنیازكردووه بۆ قه‌یرانه خوێناوییه‌كه‌ی سوریا.
به‌ڵام روسیا و توركیا دوای 10 ساڵ له‌قه‌یرانه‌كه هه‌وڵیاندا وڵاتانی عه‌ره‌بی رابكێشنه ناو كێشمه‌كێشه‌كه‌وه و پاره‌یان لێ بكێشنه‌وه، ویستیان له‌رێگه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه رۆحێك بكه‌نه‌وه به‌به‌ر سوریادا و ته‌نانه‌ت كورسییه‌كه‌شی له جامیعه‌ی عه‌ره‌بی وه‌ربگرێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌رجێك بۆ چاره‌سه‌ر دابنرێت، ئه‌م هه‌ڵوێسته ئه‌و دوو وڵاته هێنده‌ی دیكه دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزكرد، چونكه ئاگری دووبه‌ره‌كیی ناوخۆیی زیاد ده‌كات و پاشانیش هه‌ر له رێگه‌ی سوریاوه په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی فراوان بكه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌نكه‌ره مه‌به‌ستییه‌تی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا چاك بكاته‌وه و دواتر په‌ل بهاوێت و قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی فراوان بكات، ئه‌ویش له‌سه‌ر حسابی گه‌لی سوریا.
به ره‌چاوكردنی ئه‌م ئاڵۆزییه، پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان چاو به‌هه‌موو ئه‌و میكانیزمانه‌دا بخشێننه‌وه كه تائێستا به‌كارهێنراوه له گفتوگۆكاندا و هیچ ئه‌نجامێكیشی نه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا، ئه‌ویش له سایه‌ی ئه‌جێندای وڵاتانی دیكه و دابه‌شبوونی ناوه‌ندی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی سه‌باره‌ت به سوریا، لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه پێویسته وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان رۆڵی كاراتر بگێڕن شانبه‌شانی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری سوریا، چونكه چاره‌نووسی ناوچه‌كه گرێ دراوه به‌و پشێوییه‌ی له سوریادا هه‌یه و هێوربوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ش به‌نده به هێوربوونه‌وه‌ی سوریاوه.
ئه‌گه‌ری په‌نابردن بۆ گفتوگۆ هه‌میشه رێگه‌چاره‌یه‌كی به‌رده‌ست و كراوه‌یه، به‌ڵام پێویستی به‌وه‌یه ئه‌و وڵاتانه‌ی گرنگی به سوریا ده‌ده‌ن به‌هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیاندا بچنه‌وه و سوود له شكسته‌كانی پێشوو وه‌ربگرن، ئه‌و كاره‌ساته له‌به‌رچاو بگرن كه به‌سه‌ر گه‌لی سوریا و وڵاته‌كه‌دا هاتووه، ده‌بێ به‌رپرسانه بچنه ناو گفتوگۆكانه‌وه و به‌هه‌موو توانایان پشتیوانی له جێبه‌جێكردنی بڕیاری 2254ی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وا ده‌رده‌كه‌وێ تاكه رێگه‌ی ده‌ربازبوونی سوریا بێت له قه‌یرانه‌كه.