وەک زۆر رووداوی تر، دوو بەرەی دروستکرد: بەرەی ئازادی و بەرەی هەست برینداربووان. ئازادی چەمکێکی ئێجگار ئاڵۆزە، پێویستە قسەی لەسەر بکرێت، بەڵام نە لەدۆخی وەهاو نە لەئاستی وەهادا. خیتابی هەستبرینداری لەئێستادا دەبەسترێتەوە بەمانگی رەمەزانەوە، بەڵام تەنها رێککەوتە. رەمەزانیش نەبێت دەمێکە ئەم خیتابە بوونی هەیە. ئەم خیتابە رستەیەکی ئامادەکراوی بیرلێنەکراوەیە، پێویستی بەهەڵوەشاندنە. چونکە جۆرێکی زۆر بەرفراوان لەسانسۆر بەرهەمدەهێنێت، بەتایبەتی کاتێک بەناوی هەمووانەوە دەردەبڕدرێت.
لێرەدا من دەمەوێت ئاوڕێک لەبەرەی سێییەم بدەمەوە، کە یاری بە ئەم دوو بەرەیە دەکات. بەرەی سێیەم دەکرێت بەبەرەی
بەکاربەران پۆلێنبکرێن. ئایا چۆن سوود ببینین لە ئەوەی کەڕوویدا؟
ئەگەر NRT و رووداو وەربگرین: بۆ رووداو سەماکە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییە، کە دوو کەسی پرۆفیشناڵ، بەپیشە سەماکەر، ئەنجامیانداوە. بەو مانایە ئەوەی روویداوە کارێک بووە کە دوو کەس ئەنجامیانداوە، نە ئازادییەو نە خۆشەویستی.
بۆ NRT کە ئێستا لەبەرەی کۆنسێرڤەتیڤە، وەک یارییەکی سیاسی، کارەکە بۆ سەرقاڵکردنە، دەستی لەپشتە. ئەمەش بەشێکە لەتیورەی پیلانگێڕی و گرێدانی سەماکە بەمووچەوە.
لەنێوان ئەم دووانەشدا بەرەیەکی تر هەیە، کە بەرەی فەیسبووکە. ئەم بەرەیە ئەوەندی بەلایەوە مەبەستە قسە بکات و دەردی دڵی خۆی دەربڕێت و چێژێکی بچووک لەڕووداوەکە ببینت، ئەوەندە مەبەستی ئازادی و هونەرو پیرۆزی و کۆمەڵگاو ئەم بوارانە نییە.
لەنێو ئەم هەموو فریودانانەدا هیچ شتێکی جددی بەرهەم نایەت. وەک زۆر زۆر رووداۆکەی تر بەرخۆرانە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، زوو لەبیر دەکرێت یان بەڕوداۆکەکەیەکی ترمان دەسپێرت.