ته‌كنیكی به‌رزی میدیای پاره‌داركراو نابێ له دزینی هه‌موو رابردووی یه‌كێتییه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو بێت، هه‌وای ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی زه‌مین و زه‌مانی وڵات بۆ حزبێك كه تۆماری وای له راپه‌ڕین نییه و زه‌حمه‌ته بتوانێ ڤیدیۆیه‌كی راسته‌قینه‌ی ئه‌وكاته بكاته به‌ڵگه‌و ناچاری فیلمی دیكۆدرامی ده‌بێت، نابێ سه‌ركه‌وێت و بۆی بچێته‌سه‌ر.
ئیتر به‌سه ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی مێژووی شانازییه‌كانی شۆڕشی نوێ و خه‌باتی میللـه‌ته‌كه‌مان.
سه‌رده‌مێك هه‌وڵیاندا به‌ناوی گشتی جەماوەر و تایتڵی گشتگیره‌وه یه‌كێتی مه‌حروم بكه‌ن له سه‌روه‌رییه‌كانی و ئێستاش به زه‌بری پاره‌و تەکنەلۆژیای چەواشەکاری ده‌یانه‌وێ ئه‌و مێژووه سەربەرزەی یه‌كێتی به ناوی خۆیانه‌وه تۆماربكه‌ن.
نه‌خێر ئازیزان !
دوای هه‌ره‌س یه‌كێتی شۆڕشی به‌رپا كردووه. دوای ئه‌نفال یه‌كێتی پارتیزانه‌كانی له چیا هێشتۆته‌وه، دوای بێئومێدی جاری دووه‌میش کە سەرۆک مام جەلال پێشبینی داگیرکردنی کوێت و لاتەریک کەوتنی رژێمی بەعسی کرد یه‌كێتی نه‌خشه‌ی راپه‌ڕینی بۆ گه‌ل و رێکخستنەکان داڕشت و رێبه‌ریی كرد‌و كردی به واقیعی كوردستانی ئازاد.
یه‌كێتی بە گیانفیدایی شەھیدەکانی و جەماوەرەکەی به‌شی خۆی لە راپەڕین جێبه‌جێكرد ، تا كه‌ركوك تاجی راپه‌ڕینی ساڵی 1991 لەسەر نا، خه‌ڵكی تر بڕیاربوو موسڵ رزگاربكه‌ن و ئێستا‌و ئه‌وساش نه‌یانتوانیوه مێژوویه‌ك دابتاشن كه له ساڵی 1991 موسڵیان رزگاركردووە.
شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی له راپه‌ڕین به‌ڵگه‌ی خوێنین كه ئه‌م به‌ڵگانه به دیكۆمێنتاری درۆ‌و ده‌له‌سه ناسڕدرێنە‌وه.
داستانی كۆڕێ و داستانی ئه‌زمڕ له دوو قۆڵی به‌ره‌نگاری به‌عسی گه‌ڕاوە بۆ تۆڵەکردنەوە، له‌دوای پاشه‌كشێ و كۆڕه‌وی ملیۆنی شایه‌تی بۆ یه‌كێتی و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی ده‌ده‌ن، پێشمه‌رگه‌ی به هیممه‌تی لایه‌نه‌كانی تر گه‌واهیده‌ر و به‌ڵگه‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كێ له‌وێ بووه‌و كێ جامانه‌ی فڕێداوه چونكه بۆ یه‌ك جار شه‌رمی له مێژوو كرد، كه‌چی وا جارێكی‌تر شه‌رمیان شكاوه‌و به دیكۆدرامی درۆزنانه گه‌ره‌كیانه رابردوو بدزن بۆ نه‌وه‌ی پایه‌كانی واقیعی زاڵی ئه‌مڕۆیان قایمتر بكه‌ن.
ئه‌ركمانه ئێمه له میدیای خۆمان، ھی یەکێتی و ھی ھەموو میدیایەکی ھاوسەنگ و بە ویژدان ئه‌م رابردووه به فاكت و به‌ڵگه و بیرهێنانه‌وه بپارێزین و خاوه‌ندارێتی لێبکه‌ین، «نموونەی ئەوەش گێڕانەوەکەی شەھیدی نەمر حەسەن کوێستانی لەسەر داستانی کۆرێ کە کاتی خۆی لە گۆڤاری سەرھەڵدان نووسیویەتی» ئەرکمانە ئەم ئەرشیفە ئەبدەیت بکەینەوە نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر كای كۆن به بادا دەكه‌ین و هیچمان نییه بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێشكه‌شی بكه‌ین، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی له رابردوو سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه بۆ له قاودانی واقیعی زاڵی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و بردن و ئاودیوكردن.
خاوه‌ندارێتی له دوێنێ کە سامانێکی مەعنەوی گەورەیە وێستگه‌یه‌كی جه‌وهه‌رییه بۆ ڕێگرتن له بردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سبه‌ینێشمان.
دواڕۆژ ھی ئێمه‌یه و مه‌رج نییه ئه‌وی ئه‌مڕۆ له‌وه‌زعی راھن تاسه‌ر بمێنێته‌وه‌و ببێته وه‌زعی ئاینده‌ش.
سڵاو له شه‌هیدانی كۆڕێ و ئه‌زمڕ، له شه‌هیدانی كاروانی هه‌كاری تا كاروانی راپه‌ڕین و كاروانی به‌ره‌نگاری داعش، كه ئه‌ویش گێڕانه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌تری نه‌به‌ردییه‌كانی ده‌وێت.